ژمارەی بینین:

پ.ژ(150):حوكمی نینۆك درێژ كردن چییە لە ئیسلامدا؟

بەروار:٢٠١٤/٠١/١٢

پوختەی پرسیار:
حوكمی نینۆك درێژ كردن چییە لە ئیسلامدا؟

وەڵام:
الحمدلله رب العالمین، والصلاە والسلام علی أشرف الخلق والمرسلین نبینا محمد وعلی آله وصحبه أجمعین ومن تبعه بإحسان إلی یوم الدین... أما بعد.
درێژكردنی نینۆك, هۆیەكە بۆ كۆكردنەوەی پیسی لە ژێریدا لە ئەنجامدا تێكەڵی خواردن ئەبێت و نەخۆشی لێ ئەكەوێتەوە , هەروەها لەوانەیە هۆكارێك بێت بۆ تەواو نەكردنی دەست نوێژ و غوسل, دیان خۆشوبهاندنە بە بێ باوەڕان, لە فەرموودە هاتووە لە (أبو هریرە) وە فەرمویەتی: گوێم لێ بوو پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) ئەیفەرموو:(( خمس من الفطرة الختان والاستحداد ونتف الإبط وتقلیم اڵاظافر وقص الشارب) رواه البخاری. كەوابوو نینۆك قرتاندن لە سوننەتی فیترەیە, درێژكردنی كارێكی ناڕەوایە.... والله أعلم.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە