ژمارەی بینین:

پ.ژ(٢٢):ئافرەتێك لە پێش سووری مانگانە, لێڵی یان زەرداو ببینێت ئایە نوێژ بكات یان نا؟

بەروار:٢٠١٧/٠٧/٢٦

پوختەی پرسیار:
ئافرەتێك لە پێش سووری مانگانە, لێڵی یان زەرداو ببینێت ئایە نوێژ بكات یان نا؟

وەڵام:
لە صەحیحی بوخاریدا هاتووە لە (أم عطية) : ((كنا لانَعُدُّ الصفرة و الكُدرة بعد الطهر شيئاً))
ئەم فەرموودە ئەوەی لێ وەرئەگیرێت ئەو زەرداوەی لە پێش سووری مانگانە دێت بە بێ نوێژی دانانرێت, بە تایبەت ئەگەر پێش عادەكەی بوو, و ئەگەر نیشانەكانی (حیض) ی لە گەڵدا نەبوو وەك ئێش‌و ئازاری پشت‌و ئەوانی تر, بۆیە نوێژەكانی بكات, والله أعلم.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە


فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
22.jpg ٨١.٣٣ کیلۆ بایت