ژمارەی بینین:

پ.ژ(2): ئەگەر چویتە مزگەوت و نەتتوانی (تحیة المسجد) بكەیت لەبەر كەمی كات واتە تەنها كاتی دووڕكات سوننەتی پێش نوێژ مابوو یان قامەت كرا بۆ نوێژی فەرز، ئایا دەتوانیت تەكبیرەی ئیحرام بكەیت بەنیەتی هەردوو نوێژەكە (تحیە المسجد) لەگەڵ ئەوی تر (نوێژی مزگەوت لە گەڵ سوننەت یان نوێژی مزگەوت لە گەڵ فەرزەكە)؟

بەروار:٢٠١٤/٠٦/٠٣

پوختەی پرسیار:
ئەگەر چویتە مزگەوت و نەتتوانی (تحیة المسجد) بكەیت لەبەر كەمی كات واتە تەنها كاتی دووڕكات سوننەتی پێش نوێژ مابوو یان قامەت كرا بۆ نوێژی فەرز، ئایا دەتوانیت تەكبیرەی ئیحرام بكەیت بەنیەتی هەردوو نوێژەكە (تحیە المسجد) لەگەڵ ئەوی تر (نوێژی مزگەوت لە گەڵ سوننەت یان نوێژی مزگەوت لە گەڵ فەرزەكە)؟

وەڵام:
ئیمامی نەوەوی دەفەرمووێ‌: (هاوەڵانی ئێمە پێكهاتوون و بەڕاشكاوی ووتویانە خێری فەرز و نوێژی مزگەوت (تحیە المسجد)ی دەست دەكەوێت وە ووتویانە هیچ جیاوازییەك نییە لە بەدەست هێنانی هەردوو نوێژەكە .
نەوەوی دەفەرمووێ‌: من هیچ جیاوازییەك نازانم دوای لێكۆڵینەوەی زۆر بەدرێژایی چەندین ساڵا) (الـمجموع: (1 / 325 ـ 326) .).
(الـحافظ ابن حجر) لە ((فتح الباري))دا لە شەرح و لێكدانەوەی فەرموودەی: ((إنَّما الاعمال بالنیات ..))دا دەفەرمووێت: (أما إذا لـم ينو شيئاً مخصوصا لكن كانت هناك نية عامة تشمله فهذا مما اختلفت فية أنظار العلماء ويتخرج عليه من المسائل ما لا يُعصى وقد يحصل غير المنوي لـمدرك آخر كمن دخل المسجد فصلى الفرض أو الراتبة قبل أن يقعد فإنه يحصل له تحية المسجد نواها أو لـم ينوها لأن القصد بالتحية شغل البقعة وقد حصل وهذا بخلاف من اغتسل يوم الجمعة عن الـجنابة فإنه لا يحصل له غسل الـجمعة على الراجح لأن غسل الجمعة ينظر فيه إلى التعبد لا إلى محض التنظيف فلا بُدَّ فيه من القصد إليه بـخلاف تحية المسجد، والله اعلم)(فتح الباري شرح صحيح البخاري: (1 / 18) .


فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
2.jpg ٥٨.٥٥ کیلۆ بایت