ژمارەی بینین:

پ.ژ(1٦2):كەسێك دەچێتە مزگەوتەوە بۆ نوێژی خەوتنان (العشا‌ء) پاشان بیری دەكەوێتەوە كە نوێژی ئێوارە (مەغریب)ی نەكردوە چی بكات؟

بەروار:٢٠١٤/٠٥/٢٢

پوختەی پرسیار:
كەسێك دەچێتە مزگەوتەوە بۆ نوێژی خەوتنان (العشا‌ء) پاشان بیری دەكەوێتەوە كە نوێژی ئێوارە (مەغریب)ی نەكردوە چی بكات؟

وەڵام:
ئەگەر چوویتە مزگەوت و قامەت كرا بوو بۆ نوێژی خەوتنان پاشان بیرت كەوتەوە كە نوێژی ئێوارەت نەكردوە لەم كاتەدا دەچێتە ناو ڕیزی جەماعەتەوە بە نیەتی نوێژی ئیوارە (المغرب) هەتا ئەو كاتەی كە ئیمام هەستایەوە بۆ ڕكاتی چوارەم ئەو كاتە تۆ دادەنیشیت و چاوەڕوانی دەكەیت تا سەلام دەداتەوە و تۆش لە گەڵ ئەو سەلام دەدەیتەوە، وە بۆتیش هەیە سەلام بدەیتەوە بەبێ ئیمام، پاشان نوێژی خەوتنان لە گەڵ ئیمامدا دادەبەستیت, جیاوازی نیەتی تۆ و ئیمام هیچ زیانێكی بۆ نوێژەكەت نی یە لە ڕای پەسەند كراوی زانایاندا, یان ئەگەر خۆت بە تەنها نوێژی ئیوارەت كردوو پاشان لە گەڵ ئەواندا نوێژی خەوتنان هەرچەند فریا كەوتی ئەوا دروستە.
فتاوى أركان الإسلام للشيخ ابن العثيمين