ژمارەی بینین:

پ.ژ(158): ئایە دوو جەماعەت لە مزگەوتێكدا دروستە ؟

بەروار:٢٠١٤/٠٤/١١

پوختەی پرسیار:
ئایە دوو جەماعەت لە مزگەوتێكدا دروستە ؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
نوێژی جەماعەت یەكێك لە ئامانجەكانی ئەوەیە كە موسڵمانان یەك ریزبن خیلاف و جیاوازی لە نێوانیاندا نەبێت، كردنی دوو جەماعەت یان زیاتر لە یەك مزگەوتدا دیاردەی پەرتەوازەی و ناكۆكی لێ دەكەوێتەوە، بۆیە كۆمەڵێك لە زانایان بۆچونیان وایە كە بە بێ مۆڵەتی پێش نوێژی راتبی ئەو مزگەوتە جەماعەت دووبارە نەكرێتەوە.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە