ژمارەی بینین:

پ.ژ(151):حوكمی دواكەوتن لە كاتی دیاری كراوی كاركردن

بەروار:٢٠١٤/٠٨/٠٣

پوختەی پرسیار:
ئێمە چەند مامۆستایەكی ئافرەتین تێبینی دەكەین زۆرێك لە مامۆستایانی تر دوا دەكەون لە چونە ژوورەوە بۆ پۆلەكان لە كاتی دیاری كراودا، دادەنیشن لەگەڵا یەكتریدا لە ژوورەكەیاندا بە بێ‌ هیچ پێویستییەك ئایا حوكمی ئەمە چییە؟
لەگەڵ ئەوەی هەمان كێشەمان بیستووە لەلای مامۆستایانی پیاویش، خوا پاداشتی خێرتان بداتەوە.

وەڵام:
ئەمە كارێكی حەرامە، دروست نییە بۆ مامۆستایانی ژن ‌وپیاو دوا بكەون لە چونە ژوورەوەی پۆل لەپاش زەنگ لێدان، چونكە خوای گەورە دەفەرمێت: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ] [المائدة: 1].
واتە: ئەی باوەڕداران وەفاتان هەبێت بەرامبەر ئەو بەڵێن ‌وپەیمانانەی كەداوتانە و جێ بەجێی بكەن لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا.
وە دەفەرمێت: [وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا] [الإسراء: 34] .
واتە: وەفاتان هەبێت بەرامبەر پەیمانەكانتان ‌وبیبەنە سەر، چونكە ئێوە لێتان دەپرسرێتەوە لەو پەیمانانەی كە داوتانە ونەتان بردۆتە سەر.
وە دەفەرمێت:[ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ] [الحجرات: 9].
واتە: ئێوە لەهەموو كارو بارێكتاندا دادپەروەربن، چونكە بە ڕاستی خوای گەورە دادپەروەرانی خۆش دەوێت.
وە لە دادپەروەری نی¬یە كە فەرمانبەر ئەگەر مامۆستای پیاو بێت یاخود ئافرەت، یاخود جگە لە مامۆستا موچەكەی خۆی بە تەواوی وەربگرێت ‌و كەمتەرخەمی بكات لە جێ بەجێ كردنی ئەو فەرمانی كە لە بەرامبەریدا ئەو موچەیەی بۆ دانراوە، گەر كەمتەرخەمی لێوەی ڕوویدا ئەوا باچاوەڕوانی هەڕەشەی سەخت بێت لەم فەرموودەیەی خوای گەورە كە دەفەرمێت:
[وَيْلٌ لِلْمُطَفِّفِينَ الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ وَإِذَا كَالُوهُمْ أَوْ وَزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ] [المطففين: 1-3].
واتە: هەڕەشەو سزا بۆ ئەو كەسانەی كە فێڵا دەكەن لە كێشانەو پێوانەدا ‌و مافی خەڵكی بە تەواوی نادەن ‌و لێی كەم دەكەن، كاتێك كە شت بۆ خۆیان بكڕن بە تەواوی دەیكێشن‌و دەیپێون، بەڵام بۆ جگە لە خۆیان بكێشن‌و بپێون كەمی دەكەن.
لە فەتواكانی شێخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
(إجابات مفيدة وتوجيهات سديدة: ص12-13).