ژمارەی بینین:

جێگیر كردنی بەڵگەكان لە سەر حوكمی كەسێك كە داوای فریاكەوتن بكات لە جگە لە خوای گەورە

نوسەر:عبدالعزيز بن عبدالله بن باز (رحمه الله)
بەروار:٢٠١٣/١٢/٢٤

زانایانی ئیسلام لە كۆن و نوێدا لە دانراوەكانیاندا خەڵكیان ئاگادار كردۆتەوە لەم شتە داهێنراوانە، وە یەكێك لەو دانراوە گرنگانە بریتییە لە كتێبی : (إقامە البراهین)ی زانای پـــــایە بەرز شێخ عبدالعزیز بن عبداللە بن بازە (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت)، كە پێك هاتوە لەسێ‌ نامەی كۆكراوە:
یەكەم: لە حوكمی داوای فریاكەوتن لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) .
دووەم: لە حوكمی داوی فریاكەوتن لە جن و شەیتانەكان و نەزركردن بۆیان.
سێ‌یەم: لە حوكمی خواپەرستن بە چەند ویردێكی داهێنراوی هاوبەش بڕیاردان.
وە سەرۆكایەتی كە هەڵگری ئاڵای بانگەوازی ئیسلامی¬یە لەم ووڵاتە پیرۆزەدا ئەم سێ‌ نامەیە دەخاتە بەر دەستت ئەی خوێنەری بەڕێز: وەكو هاوكاری كردنێك لە دژایەتی كردنی شتە داهێنراو و ئەفسانەكان, وە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و تێ‌گەیشتنی ڕاستەقینەیی بۆ ئیسلام.
داواكارین لە خوای باڵا دەستی بەرز كە بەم نامانە سوود بگەیەنێت بە بەندەكانی.


فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
baraheen.pdf ٥٩٧.٢٦ کیلۆ بایت