ژمارەی بینین:

كا تە كانت زێڕینە بیبەرە سەر بە كردەوەی چاك

نوسەر:م.جبرائيل بابان
بەروار:٢٠١٢/٠٧/٣٠

الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد...

خوێنەری ئازیز... بزانەكە كاتەكان تێ‌ ئە پەرن , وە تەمەنی مرۆف زۆر كورتە , نیشتەجێبوونی لەسەر زەوی هە تاهەتا نیە , ڕۆژەكانی تیایدادەژمێرێت , ئەو شوێنە جێگیرە وە هەتاهە تاییە كە ئەو جیهانەی ترە ئەویش لەپاش مردنە , جاچارەنوست یان بۆ بەهەشت دەبێت یاخود بۆدۆزەخە , سەرفرازیت و سەرشۆریت لەو كردەوانەیە كە ڕۆژانە ئەنجامی ئەدەی وە لە جۆری ئەو كردەوانە , جا یان لە وانە ئەبیت كە پێیان ئەوترێت :{ كلوا واشربوا هنياً بما أسلفتم في الأيام الخالية } سورة الحاقة 24 . واتە : بخۆن بخۆنەوە لە بەهەشتدا نۆشی گیانتان بێت بە هۆی ئەو كردەوانەی كە لە ڕۆژانی دوونیادا ئەنجامتان دا , یاخود لە وێدا ئەڵێت : {ياحسرتى على مافرطت في جنب الله وإن كنت لمن الساخرين } سورة الزمر 56 واتە : حەسرەت و ناڵە بۆ خۆم چونكە ڕۆژانە تاوانم زۆر ئەنجام ئەدا و بێ‌ ئاگابووم , وە بێگومان لەو كەسانە بووم كە ژیانم لەگاڵتەدا بردە سەر , ئەی خوێنەری ئازیز : خوای پەروەردگار زۆر هانمان ئەدات بۆ كردەوەی چاك پێش ئەوەی كات بەسەر بچێت وە گرانترین شتمان پێ‌ ئەدات بە هەرزانترین نرخ , كاتێ‌ ئەفرموێت :{ وسارعوا الى مغفرة من ربكم وجنة عرضها السماوات والأرض أُعدت للمتقين }آل عمران 123 واتە : ( بە پەلە بن و پێشبڕكێ بكەن تا دەگەنە لێخۆشبوونی پەروەردگارتان ‏و بەهەشتێك كەپاناییەكەی ئاسمانەكان‏ و زەوی گرتۆتەوە و ئامادەكراوە بۆ پارێزكاران ) تەفسیری ئاسان , وە هەر وەها خوا ئەفەرموێت : { فاستبقوا الخیرات } سورە البقرة 148 واتە : پێش بڕكێ‌ بكەن لە كردەوەی چاك , ئەم ئایەتانەی قورئان كە پەروەردگارمان ئەی خاتە ڕوومان بۆ ئەوەی كە پێشبڕكێ‌ بكەین لە كردەوەی چاك چونكە ئەوە بازرگانیەكی نەبڕاوەییە بۆ ژیانێكی هەتاهەتایی لە بەهەشتی ڕازاودا , ئاشكراكردنی ئەو بازرگانیە لە لایەنی خواوەیە , لەلایەنی ئەو كەسەیە كە بچووكترین كردەوە لە لای ون نابێت , ئاشكراكردنێكە بۆ بەشداری لە بازرگانیەك ئەویش كە چاكەیەك بە چەندین جار هەتا حەوسەت جار و زۆرو زۆر تر لەوەش : { والله يضاعف لمن يشاء والله واسع عليم } سورة البقرة 261 ئەی خوێنەری ئازیز : ئایە ئەگەر ئاشكراكردنی بەشداریەكی دوونیایی بكرێت لە دامەزراوێكی هاوبەشیدا كە بۆی هەیە خەڵكی تیادا قازانج بكەن یاخود لە كیسیان بچێت ئایە نابینیت خەڵكی ڕووی لێ‌ ئەكەن و كۆ ئەبنەوە بۆ ئەوەی كە سامانیان لەوێدا دابنن بە ئومێدی قازانج كردن , لە كاتێكدا ئەو بەشداریەی كە خوای گەورە ئاشكرای كردوە ئەبینی خەڵكێكی كەم بەشداری تیایا ئەكەن , ئەویش هۆی لاوازی ئیمانە وە پەسەندكردنی ئەم دوونیایە بەر سەر ئەو دوونیادا , ئایە تۆ ڕۆژانە نابینیت خەڵكێكی زۆر بەپەلە ڕائەكەن بۆ پەیداكردنی پارەو پول چونكە ئەزانن كە بە ڕەنج و هەوڵی زۆر نەبێت پەیا نابێت , تۆش بزانە كە بەهەشتی خوا بەهۆی كردەوەی چاك نەبێت بەدەست ناكەوێت , گوێ‌ بكرە لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم بزانە چی ئەفەرموێت : { من خاف أدلج , ومن أدلج بلغ المنزل , ألا إن سلعة الله غالية , ألا إن سلعة الله الجنة }صحيح الجامع 6222 , , پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم نمونەیەك مان بۆ ئەهێنێت ئەویش ( ئەگەر كەسێك بترسێت كە شەوی تاریك بەسەریا بێت پێویستە هەر لە سەرەتای ئێوارەوە بەڕێ‌ بكەوێت , وە ئەوەی لە سەرتاوە بەڕێ‌ بكەوێت ئەگاتە جێی خۆی , وە ئەو شتەی خوای گەورە كە ئامادەی كردوە بۆ باوەرداران گران بەهایە , ئەو شتەی خوا بەهەشتە ) كەواتا ئەو كەسەی ئەیەوێت بەهەشت بەدەست بێنێت پێویستە هەر لە سەرەتاوە بە كردەوەی چاك هەڵسێت و بەردەوام بێت لە سەری ,
ئەی موسڵمانی خۆشەویست : بزانە ئەو كەسانەی كە كردەوەی چاك ئەكەن پاداشیان هەیە لە دوونیاو لە قیامەتدا , وە پەشیمانی بۆ ئەو كەسانەیە كە كردەوەی چاكیان ئەنجام نەداوە یاخود كەم تەرخەم بونە لە كردەوەی چاك , وە تۆش خوای پەروەردگار توانای داوە پێت كە بۆ خۆت كردەوەی چاك بكەیت لەم جیهانەدا بەڵكو قازانجی هەبێت بۆ دوای مردنت , ئەو توانایەی كە هەتە وردە وردە لێت ئەسێنرێتەوە بەم زوانە , جا خۆت نەدۆڕێنیت بە ئاواتی درۆ و ئومێدی خەڵەتێنەر , پێویستە كاتەكانت بەدەست بێنیت بە كردەوەی چاك , پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ئەفەرموێت :{ أغتنم خمساً قبل خمسٍ : حیاتك قبل موتك , وصحتك قبل سقمك , وفراغك قبل شغلك , وشبابك قبل هرمك , وغناك قبل فقرك }أخرجه الحاكم وغیره , وصححه اڵالبانی فی صحیح الجامع برقم 1077 , واتە :( پێج شت بە هەلی بزانە پێش پێج شت : ژیانت پێش مردنت , لەش ساغیت پێش نەخۆشكەوتنت , دەست بەتاڵیت پێش سەر قاڵیت , گەنجیت پێش پیریت , دۆڵەمەندیت پێش هەژاریت و نەبونیت ) سەیركە ئەوە چەند وشەیەكە بەڵام كۆمەڵێ‌ مانای زۆر مەزنی تێدایە وە رَاسپاردنێكی زۆر بەسودە , هەر وشەیەكی وریاكردنەوە و ئاگاداری تێدایە لە مەترسیەك كە بە سەرتا دێت بێ‌ گومان , تۆش ئەگەر فریای خۆت نەكەویت ئەوە ئەكەویتە ناو ئەو مەترسیەوە , بۆیە لە هاورێیانی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم هەبوو كە ئەیان فەرموو :( حاسبوا أنفسكم قبل أن تحاسبوا ) كنز العمال 14114 , واتە :( لێكۆڵینەوە لە گەڵ خۆتان بكەن پێش ئەوەی كە لێكۆڵینەوەتان لە گەڵ بكرێت ) لێكۆڵینوە بكە لە گەڵ خۆت دەربارەی بیرو باوەرت , وە دەربارەی ڕێبازت , وە كردەوەكانت ئایە بەو شێوەیەیە كە خوا پەروەردگارمان ئەیەوێت , وە لێكۆڵینەوە بكە لە گەڵ خۆت ئایە بە ڕۆژانە چەند تاوان ئەنجام ئەدەیت بەرامبەر پەروەردگارت ,
ئە ی خوێنەری ئازیز : گوێ‌ بیست بە لەم ئامۆژگاریەی عەبدوڵای كوری مەسعود رەزای خوای لێ‌ بێت كە بە هاورێانی ئەڵێت:{ إنكم في ممر الليل والنهار في آجال منقوصةٍ وأعمالٍ محفوظة , والموت يأتي بغتة , فمن زرع خيراً يوشك أن يحصد رغبة , ومن زرع شراً يوشك أن يحصد ندامة , ولكل زارع مثل ما زرع , لايسبق البطي بحظه , ولا يدرك حريصٌ مالم يُقدر لة , فمن أعطي خيراً فالله تعالى أعطاة , ومن وقي شراً فالله تعالى وقاة , المتقون سادة , والفقهاء قادة و مجالستهم زيادة }الزهد للإممام أحمد ص 201 واتە :( ئێوە لە ڕێڕەوی شەوو ڕۆژدان , ئەویش لە تەمەنتان كەم ئەكاتەوە , وە هەموو كردەوەكانتان نوسراوەو پارێزراوە , مردنیش لە ناكاوا بۆ تان دێت , هەر كەسێك چاكەی چاند بێت وا خەریكە خواستەكانی ئەچنێت , كەسی تەمەڵ بە هۆی بەختی ناباتەوە , وە كەسی بایەخ پێدار ناگات ئیلا بە چارە نوسی خۆی نەبێت , جا هەر كەسێك چاكە توشی بوو ئەوە لە خواوەیە , وە هەر كەسێك لە خراپە پارێزرا ئەوە خوا پاراستی , ئەوانەی كە لە خوا ئەترسن سەرگەورەن , وە تێگەیشتوان وزانایانی ئیسلام پێشەوان , هاونشینی ئەوان زیادكردنی خێر و چاكەیە )
ئەی ئازیز : لەو بەڵگانەی ڕابردودا بۆمان دەرئەكەوێت كە كاتەكانمان پێویستە بە كردەوەی چاك بیبەینە سەر , بەڵام بزانە كردەوەی چاك كاتێ‌ پێی ئەوترێت كردەوەی چاك كە دوو مەرجی تێدابێت :- یەكەم : ئەبێ‌ كردەوەكانمان تەنها بۆ خوا بێت , دووەم : ئەبێ‌ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەو كردەوانەی پەسەند كردبێت , چونكە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەفەرموێت :{ إنما الأعمال بالنيات , وإنما لكل امرىءٍ مانوى }رواة البخاري وغيرة , وە ئەفەرموێت :{ من عمل عملاً لیس علیە أمرنا فهو رد } متفق علیە , لە كۆتاییدا ئەڵێم : ( تەمەنی تۆ چەند ڕۆژانێكە ئەگەر ڕۆژێكت ڕۆیی ئەوە بەشێ‌ لە تەمەنت لە دەستدا ) , داوا كارم لە پەروەردگار كە بەرەكەت بكاتە ناو كاتەكانمان و یارمەتی دەرمان بێت بۆ هەموو كردەوەیەكی چاك ,
والحمد لله والصلاة والسلام على رسولة وآلة وصحبة وسلم تسليماً كثيراً .