ژمارەی بینین:

ژیاننامەی زانای پایەبەرز شێخ (( مقبل بن هادي الوادعي )) (بەشی یەكەم)

نوسەر:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٢/٠٧/٢٥

ناوی (( مقبل بن هادي بن مقبل قائدة الهمداني الوادعي الخلالي )) باوكی عبدالرحمن لە تایەفەی(( آل راشد )) ە .
لە ساڵی ( 1352 ك ) لەدایك بووە لە دێیی ( دەماج ) دێیەكە لە پارێزگای ( صعدە ) لە وڵاتی ( یەمەن ) , شیخ بە هەتیووی گەورە بووە , تەمەنی نەگەیشتە ( 6 ) ساڵان هێشتا بچووك بوو باوكی كۆچی دوایی كرد , هەروەها پێش ئەوەی تەمەنی بگاتە هەرزەكاری دایكی كۆچی دوایی كرد , پاشان ژیانی بردە سەر بەبی دایك و باوك , وە برایەكی هەبوو كەناوی ( عەلی ) بوو لە جەنگی ( شۆرشدا ) بریندار بوو پاشان بەو هۆیەوە كۆچی دوایی كرد, هەروەها دوو خوشكێشی هەبە ئەركی خزمەت كردنی شێخیان گردبوە ئەستۆ ئەوانیش كۆچی دواییان كرد .
خێزانی شێخ:
شێخ ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە سەرەتادا ئافرەتێكی خواست لە ( دەماج ) , ماوەیەكی زۆر ژیانی لەگەڵدا بردە سەر , ئەویش دایكی منداڵەكانێتی و پاش ئەو منداڵی نەبوو لە خێزانەكانی تری , پاشان ئافرەتێكی تری خواست لە كەس و كاری خۆی پاشان تەلاقی داو ئەمجار ئافرەتیكی تری خزمی خۆی خواست و كە ئەویش ئافرەتێكی بەڕێزبوو بۆ ماوەی 21 ساڵ لەگەڵی ژیا, پاشان ئافرەتێكی تری خواست لە ( عمران ) ئەویش ئافرەتێكی بەڕیزبوو .
خیزانی یەكەمی لەژیانیدا كۆچی دوایی كرد كەشێخ نەخۆش بوو , لە پاشان شێخ ماوەیەكی كەم ژیا و وەفاتی كرد.
منداڵەكانی :
خوای گەورە لە یەك جۆر منداڵی بە شێخ بەخشی ئەویش چوار كچ بوو دووانیان بە منداڵی كۆچی دواییان كردوو دوانی كەشیان مایەوە و منداڵە بچوكەكەی سوود مەند بوو لە باوكی و توش خێرێكی زۆر بوو ,
وە چەندەها نامیلكەی هەیە چاپ كراوەو هەندێكیشی چاپ نەكراوە .
بەدوا گەڕانی لە زانستدا ؛
خوای گەورە خۆشەویستی زانستی بە شێخ بەخشی هەر لە منداڵیەوە هەروەك دەربارەی خۆی دەفەرموێت ((هەر لەمنداڵیەوە حەزم لە فێربوونی زانستبووە )) چەند هۆكارێك بووە هۆی ئەوەی كە بەدای زانستدا بگەڕێت ؛
2- قۆناغی یەكەم ؛ قۆناغی سەرەتایی لە ( دەماج ) ئەو كاتە شێخ تەمەنی تەنها 9 ساڵ بوو .لەوێ وانەی لای (شیعە ) دەخوێند و فێری خوێندەوە ونوسین بوو , هەروەها خویئَندنەوەی قورئان و لەبەركردنی هەتا سورەتی (الكهف) هەر لەو سەردەمدا بوو . پاشان خۆی گەیاندە مزگەوتی ( الهادی ) دواتر ئەوێشی بەجێهێشت چونكە كەسێك نەبوو فێری زانستی بكات
3- قۆناغی دووەم ؛ قۆناغی خوێندنەوەی كتێب كە یەكێك لە مزگەوتی ( الهادی ) ئامۆژگاری كرد بە خوێندنەوەی , بۆ ماوەیەكی درێژ دووركەوتەوە لە بەدواگەڕانی زانست كاری دەكرد لەباخی باوكی .
پاشان ڕووی كردە ووڵاتی ( الحرمین ) واتە مەكە و مەدینە بەدوای كاركردندا , بۆیە كاری دەكرد و لە كۆڕی (مجلس) پیاوچاكاندا دادەنیشت, وە ئامۆژگارێكانیانی بەدڵ بوو .
هەروەها پرسیاری دەكرد كە چ كتێبێك بخوێنێتەوە , ئەوانیش دەستنیشانی (( صحيح البخاري و بلوغ المرام ورياض الصالحين و فتح المجيد و شرح كتاب التوحيد ))یان كرد و چەند نامێلكەیەكیان پێی دا دەربارەی یەكتاپەرستی (التوحید)
4- قۆناغی سێیەم ؛ بۆجارێكی تر خوێندن لە مزگەوتی ( الهادی ) پاش خوێندنەوەی ئەو كتێبانە گەڕایەوە بو شارەكەی خۆی ئەمجارە ئەو بانگەوازی خەڵكی دەكرد , بەڵام خەڵكی بەرەنكاری بوونەوە و ئەزیەتیان داو چەندها یاسایان بەسەرا سەپاند و هەڕەشەی كوشتن پاشان دەركردن.