ژمارەی بینین:

سوودەكانی خورما بۆ ڕۆژووان

نوسەر:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٣/٠٧/١١

وعن سلمان بن عامر قال : قال رسول الله صلى الله عليه و سلم : " إذا أفطر أحدكم فليفطر على تمر فإنه بركة فإن لم يجد فليفطر على ماء فإنه طهور " . رواه أحمد والترمذي وأبو داود وابن ماجه والدارمي . ولم يذكر : " فإنه بركة " غير الترمذي ( صحيح ) مشكاة المصابيح.
واتە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه و سلم) دەفەرموێت: ئەگەر كەسێكتان ڕۆژوتان شكاند ئەوە بە (خورما) بیشكێنن چونكە بەرەكەتی تێدایە ئەگەر خورما نەبوو ئەوە بە ئاو بیشكێنێت چونكە پاكە.
كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يُفطر على رطبات قبل أن يُصلي ، فإن لم تكن رطبات فعلى تمرات ، فإن لم تكن حسا حسوات من ماء . رواه الإمام أحمد وأبو داود والترمذي .
واتە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه و سلم) ڕۆژوی بە (خورمای شل) دەشكاند پێش ئەوەی نوێژ بكات ئەگەر خورمای شل نەبوایە ئەوە بە خورمای ئاسایی دەیشكاند ئەگەر ئەوەش نەبوایە ئەوە بە چەند قومێك ئاو دەیشكاند.
ئەمەش چەند سودێكی خورمایە هیوادارم سوودی لێ‌ وەربگرین
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی قاهیره‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، جه‌ختیكردۆته‌وه‌ خورما چه‌ندین سوودی هه‌یه‌ بۆ رۆژوانان.

به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ سووده‌كانی بریتیه‌ له‌ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا و پارێزگاری كردن له‌ ڕه‌قبوونی بۆریه‌كانی خوێن، چونكه‌ مادده‌ی (به‌كتین) ی تێدایه‌. هه‌روه‌ها خورما ڕێگره‌ له‌ كلۆربوونی ددان و بۆنێكی خۆش ده‌به‌خشێت به‌ ناوده‌م چونكه‌ مادده‌ی (فلۆر) ی تێدایه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ خورما نه‌خۆشی كه‌مخوێنی چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه‌ ئاسن و مس و ڤیتامین (b) ی تێدایه‌، و چاره‌سه‌ریشه‌ بۆ لاوازی ئێسكه‌كان.

له‌سووده‌كانی دیكه‌ی خورما ئه‌وه‌یه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ خێرا لێدانی دڵ و لاوازی گشتی، چونكه‌ مادده‌كانی (مه‌گنسیۆم و مس) له‌خۆده‌گرێت.