ژمارەی بینین:

چیرۆكی پیرێژنەكەی بەنی ئیسرائیل لەگەڵ موسی (عليه السلام)

نوسەر:وەرگێڕانی: م/ صلاح الدین عبدالكریم
بەروار:٢٠١٢/٠٦/٢٦

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:
لە (ابيموسيالاشعري) یەوە(ڕەزای خوای لێ بێت) دەفەرمێت: پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)رۆیشت بۆ لای پیاوێكی دەشت نشین ئەویش ڕێزی لێ‌ گرت, پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو: وەرە بۆ لامان ئەویش هات بۆ لای پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو: (چیت پێویستە داوا بكە) ئەویش وتی: وشترێك بۆ سواربوون, وە چەند بزنێك كە خێزانم بیاندۆشێت, پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)! فەرمووی:
(أعجزتم أن تكونوا مثل عجوز بني إسرائيل؟ فقال أصحابه يا رسول الله (صلى الله عليه وسلم) وما عجوز بني إسرائيل؟ قال: إن موسى(عليه السلام) لما سار ببني إسرائيل من مصر ضلوا الطريق، فقال: ما هذا؟ فقال علماؤهم: (نحن نحدثك) إن يوسف(عليه السلام) لما حضره الموت أخذ علينا موثقا من الله أن لا نخرج من مصر حتى ننقل عظامه معنا. قال: فمن يعلم موضع قبره؟ قالوا: ما ندري أين قبر يوسف إلا) عجوز من بني إسرائيل فبعث إليها فأتته فقال دلوني على قبر يوسف . قالت: ( لا والله لا افعل) حتى تعطيني حكمي . قال: وما حكمك؟ قالت: أكون معك في الجنة . فكره أن يعطيها ذلك، فأوحى الله إليه أن أعطها حكمها فانطلقت بهم إلى بحيرة موضع مستنقع ماء، فقالت: أنضبوا هذا الماء فأنضبوا، قالت احفروا واستخرجوا عظام يوسف (عليه السلام)، فلما أقلوها إلى الأرض إذا الطريق مثل ضوء النهار)(سلسلة الأحاديث الصحيحة: 313) .
واتە: (ئایا ناتوانن وەكو پیرێژنەكەی بەنی ئیسرائیل بكەن؟) هاوەڵانی فەرموویان: ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) پیرێژنی بەنی ئیسرائیل چییە؟ فەرمووی: كاتێك موسی (عليه السلام) بەنی ئیسرائیلی بەشەو برد بۆ میصر ڕێگاكەیان وێڵ و هەڵەكرد، فەرمووی بۆچی هەڵەتان كرد؟ زاناكانیان ووتیان ئێمە بۆت دەگێڕینەوە یوسف (عليه السلام) كاتێك لەسەرەمەرگدا بوو پەیمانێكی لەلایەن خوای گەورە لەباوك و باپیرانمان وەرگرت كە لەمیصر دەرنەچین هەتا تەرمەكەی لەگەڵ خۆماندا نەگوازینەوە ئەویش فەرمووی جا كێ‌ شوێنی قەبرەكە دەزانێت؟ ووتیان كەسمان شوێنی قەبرەكەی یوسف (عليه السلام) نازانین جگە لە پیرێژنێك نەبێت لەبەنی ئیسرائیل، ئەویش ناردی بەشوێنیدا وپێ‌¬ی فەرموو: گۆڕەكەی یوسفمان (عليه السلام) پێ‌ نیشان بدە ئەویش ووتی: (نابەخوا سوێند بەخوای گەورە پێتان ناڵێم هەتا بەبڕیاری من ڕازی نەبن، فەرمووی بڕیاری تۆ چییە؟ ووتی لەبەهەشتدا لەگەڵتدابم، ئەمیش پێ‌¬ی ناخۆش بوو ئەم بەڵێنەی پێ‌ بدا، خوای گەورە سروشی بۆنارد كە بەڵێنی پێبدە، ئەویش بردیانی بۆ دەریاچەیەك (شوێنی كۆبوونەوەی ئاو)، پێ‌¬ی ووتن ئەم ئاوە ووشك بكەن ئەوانیش ووشكیان كرد، پاشان ووتی هەڵی بكەنن و تەرمەكەی یوسف (عليه السلام) دەربكەن، كاتێك بەرزیان كردەوە بۆ سەر زەوری بینیان ڕێگاكەی ڕووناك كردەوە وەكو تیشكی ڕۆژ)
برای بەڕێزم:
ئەم چیرۆكە صەحیحە باس لە سێ‌ بابەت دەكات .
یەكەم: جێگیر كردنی دوو موعجیزە بۆ یوسف (عليه السلام) لەپاش مردنی، یەكێكیان لەكاتی لەبیركردنی لاشەی كە لەسەرەمەرگدا وەسیەتی كردبوو بەنی ئیسرائیل لە میصر نەچن بۆشام بەبێ‌ ئەم بۆ ئەوەی لەگەڵ باوك وباپیرانیدا لەشام بەخاك بسپێردرێت، كاتێكیش موسی (عليه السلام) بەشەو بەنی ئیسرائیلی لەمیصرەوە برد بۆشام زاناكانی بەنی ئیسرائیل ئەم وەسیەتەیان لەیاد كرد لە كاتی دەرچونیان, ڕێگەكەیان ون كرد, موسی (عليه السلام) سەری سوڕماو فەرمووی: ئەمە چییە؟ بۆ ڕێگەكەتان وێڵ كرد؟ ئەو كاتە ئەوانیش پەیمانەكەیان یاد كەوتەوە وە زانیان هۆی ڕێگە ون كردنەكە ئەوە بوو كە بە بێ تەرمەكەی یوسف (عليه السلام) دەرچوونە كە ئەمەش موعجیزەیەكی ئاشكرایە بۆ یوسف (عليه السلام)....
وە هاوشێوەی ئەمە بۆ هەندیك لەهاوەلانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)روویداوە لەوانە خێزانی (عمرو بن الجموع): دەفەرمێت: (عمرو بن الجموح)م لەبەرچاوە كاتێك خۆی ئامادە دەكرد بۆ دەرچون بۆ غەزای ئوحود لەگەڵ پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو: (خوایە نەمگەڕێنیتەوە بۆ ناو كەس وكارم) خۆی وخەلادی كوڕی لەو غەزایەدا كوژران . ئەم ئافرەتەش خۆی لەگەڵیاندا بەشداری ئەو غەزایەی كرد, كاتێك كە مێردەكەی وكوڕەكەی وبراكەی كوژران, لەپاش تەواو بوونی شەڕەكە لەسەر وشترێك هەڵیانی گرت وڕۆیشت بۆ ئەوەی بیانباتەوە بۆ مەدینە, عائیشە پێی گەیشت‌و پێی فەرموو: (هەواڵت لایە چی لەپاش خۆتەوەیە؟) دایكی خلاد ووتی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) سەلامەتە, هەموو بەڵاو ناخۆشیەك لەپاش ئەو سوك وئاسانە بەڵام باوەڕداران لێیان شەهید بووە . عائیشە فەرمووی: ئەی ئەمانە كێن؟
ووتی: براكەم وكوڕەكەم‌و (عمرو بن الجموح)ی هاوسەرمە عائیشە فەرمووی: ئەی بۆ كوێیان دەبەی؟ ووتی بۆ مەدینە لەوێ‌ بە خاكیان دەسپێرم, پاشان وشترەكەی هەڵنا بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەڕۆیشتنیدا, بەڵام نەیتوانی ولە شوێنی خۆیدا وەستا, وەكاتێك ڕووی بكردایەتە گۆڕەپانی جەنگ بە خێرایی دەڕۆی, دەفەرمێت: زانیم كەخوای گەورە دوعاكەی قبوڵ كردووە كاتێك كە پاڕایەوە ووتی (خوایە مەمگەڕێنەوە بۆناو كەس وكارم ).
پاشان پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمانی كرد بەشاردنەوەی شەهیدەكان لە زەوی جەنگەكە.
موعجیزەی دووەم:
لەكاتی دەركردنی لاشەی لە گۆڕەكەی كەڕێگاكەی بۆیان ڕووناك كردەوە..
دووەم: پێویستی كاركردن بە وەسیەت: كە ئەمەش ئاشكرایە لە چیرۆكەكە، وە پەیمان بردنە سەر لە باوەڕەوەیە، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا) [الإسرا‌ء: ٣٤].
واتە: وەفاتان هەبێت بەرامبەر ئەو پەیمانانەی كە دەیدەن، چونكە بەڕاستی لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەكرێت لەسەر ئەو پەیمانانەی كە داوتانە.
وە خوای گەورە لەوەسف كردنی خاوەن عەقڵ وهۆشمەندەكاندا دەفەرمووێت:
(الَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَلَا يَنْقُضُونَ الْمِيثَاقَ)[الرعد: ٢٠] .
واتە: ئەو كەسانەی وەفایان هەیە بەرامبەر پەیمان و پەیمان هەڵناوەشێننەوە.
وەسێت لەكاتێكدا واجبە ئەگەر وەسێت كرا بوو بە شتێك لە ڕەزامەندی خوای گەروە، بەڵام ئەگەر وەسێت كرابوو بە ستەم كردن وبیدعە وحەرام ئەوا پێویستە كار بەو وەسێتە نەكرێت بەڵكو ڕەت بكرێتەوە وڕێك بخرێت.
شێخ (صالح بن عبدالرحمن الاگرم) دەفەرمێت: پێویستە وەسێتكار خۆی بپارێزێت لە وەسێتێك كە ستەمی تێدا بێت یاخود درۆ بكات لە وەسێتەكەیدا لە پێناو ئەوەی میراتگرانی یاخود هەندێكیان بێ بەش بكات, پێویستە لەسەر هەر كەسێك كە وەسێتێك بزانێت ستەمی تێدایە بیگۆڕێت لەم كاتەدا تاوانبار نابێت بەڵكو خێری بۆ دەنوسرێت خوای گەورە دەفەرمێت: (فَمَنْ خَافَ مِنْ مُوصٍ جَنَفًا أَوْ إِثْمًا فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ ) [البقرة: ١٨٢].
واتە: هەركەسێك بترسێ لەوەی كە وەسێتەكەی هەڵە یان ستەمی تێدا بێت ئەوا چاكی بكات لە نێوان میراتگراندا بەوەی كە ستەم و بێ شەرعی لا بەرێت ئەوەی كە حەق ودادپەروەری وشەرعە جێگیری بكات ئەوا تاوانی لەسەر نییەو بەڕاستی خوای گەورە لێخۆش بوو وبەبەزەیییە.
بەڵام سەبارەت بە گواستنەوەی ئەركی مردوو لە پاش شاردنەوەی بۆ شوێنێكی تر لە ڕووی دروستی ونادروستییەوە لەمەزهەبەكاندا بە درێژی باسكراوە مالیكیەكان دەڵێن: دروستە تەرمی مردوو پێش وپاش شاردنەوەی لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر بگوازرێتەوە بە سێ مەرج
یەكەم: لە كاتی گواستنەوەی تێك نەچێت وپەرش وبڵاو نەبێتەوە ..
دووەم: نابێت بێ ڕێزی لە گەڵدا بكرێت و وەكو بەكەم وسوك زانین بگوازرێتەوە .
سێیەم: گواستنەوەی بۆ بەرژەوەندی یەك بێت, وەكو لەوە بترسێت كە ئاوی دەریا زۆری بۆ بێنێت وبدات بەسەر گۆڕەكەدا، یاخود بۆ شوێنێك بیگوازنەوە كە نرخی هەبێت وبەڕێز بێت, یاخود بۆ شوێنێكی نزیك كەس وكاری, یاخود بۆ سەردانی كردنی كەس وكاری, ئەگەر یەكێك لەو سێ مەرجەی تێدا نەبوو ئەوا حەرامە.
حەنەفییەكان دەڵێن: سوننەتە مردوو لە كوێ مرد لەوێ‌ بشاردرێتەوە, وە ئاساییە كە پێش شاردنەوەی لە شارێكەوە بگوازرێتەوە كە دڵنیا بیت بۆنی ناگۆڕیت، بەڵام پاش شاردنەوەی حەرامە دەربكرێت وبگوازرێتەوە, مەگەر ئەو زەوییەی كە لێی شاردراوەتەوە داگیر كراو بێت یاخود لەپاش شاردنەوەی دوو كەس شەریك بن لە موڵكێكدا یەكێكیان بیفرۆشێت شەریكەكەی لەپێشترە لێی بكڕێت لە خەڵكی تر .
شافیعییەكان دەڵێن: گواستنەوەی مردوو لەپاش شاردنەوەی لە شوێنی مردنەكەی بۆ شوێنێكی تر هەرچەندە دڵنیابن لەتێك نەچوونی حەرامە, ئیلا ئەگەر داب ونەریتیان وابوو كەمرووەكانیان لە جگە لە شاری خۆیان دەشاردەوە, بەڵام ئەم حاڵەتانە جیا دەكرێتەوە: هەركەسێك لە نزیك مەككە یاخود مەدینەی پیرۆز یاخود بیت المقدس یاخود نزیك لە گۆڕستانی پیاو چاكان بمرێت, ئەوا سوننەتە بگوازرێتەوە بۆ ئەم شوێنانە ئەگەر نەترسای لە گۆڕانی بۆنەكەی ئەگەر نا حەرامە, ئەمە هەمووی ئەگەر شۆردرا بوو وە كفن كرابوو وە نوێژی لەسەر كرابوو لە شوێنی مردنەكەی, بەڵام پێش ئەمە بە ڕەهایی حەرامە, هەروەها لە پاش شاردنەوەی حەرامە بگوازرێتەوە ئیلا مەگەر بۆ زەرورەت وەكو كەسێك شاردرابێتەوە لە زەوییەكی داگیركراو ئەوا دروستە بگوازێتەوە ئەگەر خاوەنەكەی داوای كرد .
حەنبەلییەكان دەڵێن: دروستە تەرمی مردوو بگوازرێتەوە لەو شوێنەی كە لێ‌¬ی مردووە بۆ شوێنێكی تر بەمەرجێك گواستنەوەكە بۆ مەبەستێكی ڕاست ودروست بێت، وەكو ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ پارچە زەوییەكی پیرۆز تالەوێ‌ بەخاك بسپێردرێت، یاخود لەتەنیشت پیاوچاكێك بشاردرێتەوە، بەمەرجێك دڵنیا بیت لەنەگۆڕینی بۆنەكەی، جیاوازی لەمەدا نییە ئەگەر پێش شاردنەوە بێت یاخود پاشی.
منیش دەڵێم: ئەم ووتانە هەمووی لێك نزیكن وە من بۆیە باسم كرد لەبەر گرنگی وگرتنە خۆی ئەم بابەتە.. وە سەبارەت بەپێغەمبەران(علیهم الصلاة والسلام) ئەوان لەپاش مردنیان لاشەیان ناگۆڕێت وناڕزێت، بەڵام ووتەی زانایانی بەنی ئیسرائیل كە بە موسایان ووت (یوسف لەسەرەمەرگدا پەیمانێكی لەخواوە لە باوك وباپیرانمان وەرگرتووە كە لەمیصر دەرنەچین تا ئێسقانەكانی لەگەڵ خۆماندا دەبەین)... شێخ (اڵالبانی) لێدوانێك لەسەر ئەم قسەیە دەدات ودەفەرموێت: لەكۆندا من ئەم قسەیە (ئێسقانی یوسف) لەلام ئاڵۆز بوو، چونكە بە ڕووكەش یەكەی پێچەوانەیە لەگەڵ ئەم فەرموودە صەحیحەدا (خوای گەورە حەرامی كردووە لەسەر زەوی كە لاشەی پێغەمبەران(علیهم الصلاە والسلام) بخوات)، تا فەرموودەی (إبن عمر)م بینی (كاتێك پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) قەڵەو بوو (تمیم الداری) پێ‌¬ی فەرموو: ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) مینبەرێكت بۆ دروست بكەم كە ئێسقانەكانت كۆبكاتەوە یاخود هەڵگرێت؟ فەرمووی بەڵێ‌، ئەویش مینبەرێكی بۆ درووست كردو دوو پلەی هەبوو.... لێرەدا زانیم كە ئەوان (العظام) ئێسقان بەكاردەهێنن ومەبەستیان پێ‌¬ی هەموو لاشەیە، لەبابی بەكارهێنانی بەش و مەبەستی پێ‌¬ی هەمووە، وەكوخوای گەورە دەفەرموێت:(وَقُرْآَنَ الْفَجْرِ) [الإسرا‌ء: ٧٨] .
واتە: نوێژی بەیانی..
بۆیە سوپاس بۆ خوا ئاڵۆزییەكەم نەما و منیش ئەمەم نوسی بۆ ڕوونكردنەوە..
سێ‌¬یەم: پیاوچاكان بەهەشت هەڵدەبژێرن بەسەر شتی تردا، ووتەی پیرێژنەكە بەڵگەیە لەسەر ئەمە كە كاتێك موسی (عليه السلام) داوای لێ‌ كرد گۆڕەكەی یوسفی(عليه السلام) پێ نیشان بدات، ووتی: (نا سوێند بەخوای گەورە پێتان ناڵێم تا بەبڕیاری من ڕازی نەبن، ئەویش ووتی بڕیاری تۆ چییە؟ پیرێژنەكە ووتی لەبەهەشتدا لەگەڵت بم ...بەهەشتی هەڵبژارد بەسەر شتی تردا، داوای هیچ كاڵایەكی دونیایی نەكرد كە ئەمیش مەبەستی پیاوچاكانە...
خوایە ئێمە داوای بەهەشتت لێ‌ دەكەین، وە ئەوەی كە لێمانی نزیك دەكاتەوە لە ووتەو كردووە، وەپەنا دەگرین بەتۆ لە ئاگری دۆزەخ و ئەوەی لێمانی دوور دەكاتەوە لە ووتەو كردەوە....
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه أجمعین