ژمارەی بینین:
ئه‌م نامه‌یه بۆتۆ ئه‌ی براكه‌م ئه‌ی خوشكه‌كه‌م
نوسەر:باوكی ماریا
ئه‌م نامه‌یه بۆتۆ ئه‌ی براكه‌م ئه‌ی خوشكهكهمبەروار:٢٠١٢/٠٥/٣١
بسم الله الرحمان الرحیم
الحمدلله و كفی و الصلاة و السلام علی نبیه المصطفی محمد و آله و صحبه و أجمعین
و بعد:
برایان و خوشكانم حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌م نامه‌یه بنێرم بۆ هه‌موو ئه‌و خوشكانه‌ی كه له فیسبوك و هه‌ر تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تر كوڕان لای خۆیان ئه‌د ئه‌كه‌ن وه هه‌موو ئه‌و برایانه‌ش كه خوشكان لای خۆیان ئه‌د ئه‌كه‌ن !!!
ئه‌ی برا خۆشه‌ویسته‌كه‌م..........
پرسیاریكم له تۆی خۆشه‌ویست هه‌یه :
ئایا خوشكت هه‌یه؟
له‌وانه‌یه بڵێیت به‌ڵێ پێت ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر خوشكت هه‌یه بێگومان خۆشت ئه‌وێت و هه‌وڵ ئه‌ده‌یت بیپارێزیت.
باشه تۆ ڕێگه به من ئه‌ده‌یت وه‌كو برایه‌ك كه بێم له فیسبوك چات له‌گه‌ل خوشكه‌كه‌ت بكه‌م ؟
رێگه‌مان پێ ئه‌ده‌یت قسه‌ی خۆش بكه‌ین پێكه‌وه ؟
رێگه‌مان پێ ئه‌ده‌یت پێ بكه‌نین به‌یه‌كه‌وه و (هههههه) بۆیه‌كتر بنێرین؟
رێگه‌مان پێ ئه‌ده‌یت نهێنییه‌كانی خۆمان لای یه‌كتر باس بكه‌ین؟
رێگه‌مان پێ ئه‌ده‌یت كه تا شه‌وانه دره‌نگ له فیسبوك پێكه‌وه بمێنینه‌وه ؟
***
دڵنیام وه‌ڵامی له 85% به‌ره‌و ژووری برایان (نه‌خێر)ه !!!
***
ئه‌زانیت كاره‌كه‌ت زۆر سه‌یره !!!
باشه كه بۆ خوشكی خۆت رازی نابیت ئه‌و كاره بكات بۆچی بۆ خوشكه‌كه‌ی من رازی ئه‌بیت؟!!
ئه‌ی من حه‌یای خۆم و خوشكه‌كه‌مم خۆش ناوێت؟
ئه‌ی بۆ برایانی هه‌موو ئه‌و خوشكانه‌ی تۆ قسه‌یان له‌گه‌ل ئه‌كه‌یت وه‌كو تۆ پێیان ناخۆش نییه ؟
___________
بۆ ڕێگه به‌خۆت ئه‌ده‌یت شیطان هه‌رچۆنیك بیه‌وێت یاریت پێ بكات ؟
ئایا به كارێكی شه‌رعی ئه‌زانیت كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی نامه‌حره‌م قسه بكه‌یت؟
____________________________________________
ئه‌ی خوشكه به‌ڕێزه‌كه‌م جه‌نابت ...
تۆ چۆن ڕێگه ئه‌ده‌یت كوڕێك به ناوی هاوڕێیه‌تیه‌وه بێته ناو ژیانت ؟
ئه‌گه‌ر كه‌س و كارت ئاگاداربن به‌وه رازی ئه‌بن كه تۆ زۆربه‌ی كاتت له فیسبوك
له‌گه‌ل كوڕان قسه بكه‌یت؟؟؟
________________________________________
برایان و خوشكانی ئازیز و به‌ڕێزم
به‌داخه‌وه زۆر ئه‌بینرێت وه به‌رده‌وامه قسه‌كردنی دوو ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر پێكه‌وه له هه‌ر تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، زۆربه‌مان فه‌توای گه‌وره زانایانمان بینیوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كه الحمدلله به هه‌وڵ و تیكۆشنی چه‌ند برایه‌ك چه‌ند فه‌توایه‌كی گه‌وره زانایان وه‌كو:
الشیخ محمد بن صالح العثیمین وه فه‌توای اللجنة الدائمة وه كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌زانایان له‌سه‌ر حه‌رامی و نادروستی ئه‌و بابه‌ته بڵاو كرایه‌وه به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌داخه‌وه زۆربه‌مان وه‌رمان نه‌گرت و كرده‌وه‌مان پێ نه‌كرد، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كێكمان له‌لای خۆمانه‌وه دروشمی ئه‌وه ئه‌كێشین كه با بگڕێینه‌وه بۆ لای قوڕئان و سوننه‌ت با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای زانایانی ئوممه‌ت به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرێك كرده‌وه‌ی پێ نه‌كه‌ن !!
ئه‌ی خوای گه‌وره نافه‌رموێت (یأیها الذین آمنوا أطیعوا الله و أطیعوا الرسول و أولي الأمر منكم)
واته:ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه گوێ ڕایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) و كابه‌ده‌ستان و زانایانتان بكه‌ن.
ده با كرده‌وه به‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره بكه‌ین وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆلای شه‌رعی خوا ئه‌وه‌تا زانایانمان باسی نادروستی ئه‌و كاره‌یان كردووه له‌ژێر رۆشنایی قوڕئان و سوننه‌ت دا ئه‌ی كوا شوێن كه‌وتنمان بۆ حه‌ق؟
براكه‌م خوشكه‌كه‌م....
هێشتا كات دره‌نگ نه‌بووه وه له ژیاندا ماویت دلنیابه له‌وه‌ی كه كاره‌كه‌ت تاوانه ده مادام وایه ته‌وبه بكه چونكه:
(التائب من الذنب كمن لا ذنب له)
كه‌سێك ته‌وبه بكات له تاوانێك وه‌كو ئه‌وه وایه كه تاوانی هه‌ر نه‌كردبێت.
نا ته‌نها ئه‌وه‌ش نییه به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ته‌وبه بكه‌یت ئه‌وا
(فأولئك یبدل الله سیئاتهم حسنات)
دوای ته‌وبه‌كه‌ت خوای گه‌وره خراپه‌كه‌ت بۆ ئه‌گۆرێت به چاكه.
ته‌نها ویستم بیرخستنه‌وه‌یه‌كی برایانه بخه‌مه‌وه یادی هه‌موو برایان و خوشكان خوای گه‌وره رێنموونی هه‌موولایه‌كنمان بكات بۆ ڕێگای ڕاست و چاكه‌كاری.
سبحانك اللهم و بحمدك اشهد ان لا إله إلا أنت أستغفرك و أتوب إلیك
براتان
باوكی ماریا