ژمارەی بینین:

ژیاننامەی (سعید بن المسیب) ڕەحمەتی خوای لێ بێت

نوسەر:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٣/٠٣/٣٠

ناوی (سەعیدی كوڕی موسەیب)ی (المخزومي) باوكی محمد, ساڵی ،(637 - 715م / 14 هـ - 94 هـ), لە كاتی خەلیفەی (عومەر)ی كوڕی (خەتاب)دا لە دایك بووە و گەورەی زانایان بووە لەو كاتەدا, هەروەها بە گەورەی (تابعین) دەژمێردرێت, یەكێكە لەو كەسانەی, كە زۆر عیبادەتی خوای گەورەی دەكرد و خۆی دوور دەكرد لە كوناه و تاوان كردن.
(سەعیدی كوڕی موسەیب) دەیگێڕێتەوە و دەفەرموێت: ((من حافظ على الصلوات الخمس في جماعة فقد ملأ البر والبحر عبادة)).
واتە: هەر كەسێك پەیوەست بێت بە نوێژە فەرزەكانەوە بە كۆمەڵ (جەماعەت) ئەوە دەشت و دەریای پڕ كردووە لە خوا پەرستی.
هەروەها دەیگێڕێتەوە, كە فەرمویەتی: ((ما أذن المؤذن منذ ثلاثين سنة إلا وأنا في المسجد)). واتە: سی ساڵە, كە بانگدەر بانگی داوە ئیلا من لە ناو مزگەوتدا بوومە.
هەروەها دەیگێڕێتەوە, كە فەرمویەتی: ((قد بلغت ثمانين سنة وما شيء أخوف عندي من النساء)).
واتە: تەمنم گەیشتۆتە هەشتا ساڵ لە هیچ شتێك لام مەترسیدار نییە وەك ئەوەندە لە فیتنەی ئافرەت دەترسم.
(یعقوب)ی كوڕی (المسیب) دەیگێڕێتەوە چوو بۆ لای (سەعیدی كوڕی موسەیب) ئەو كاتەی, كە نەخۆش بوو, پرسیاریان لێ‌ كرد دەربارەی فەرموودەیەكی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەویش بە پاڵەوە بوو, وتی هەڵمسێنن ئەوانیش دایان نشاند, ئەویش لە ئەنجامدا فەرمووی: من پێم ناخۆشە فەرموودەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بگێڕمەوە, كە بە پاڵەوە بم.