ژمارەی بینین:

ژیاننامەی زانای پایە بەرز شێخ (محمد بن عبدالوهاب )

نوسەر:ئەندازیار/ صلاح فایەق
بەروار:٢٠١٢/٠٥/٠٦

بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين،والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وأصحابه وأتباعه الى يوم الدين .
شێخ محمد كوڕی شێخ عبدالوهاب كوڕی شێخ سلێمان كوڕی علی كوڕی محمد كوڕی ئەحمەد كوڕی راشد تەمیمی یە لە ساڵی (1115ك- 1703ز) لەشاری (العینیة) لەدایك بووە كە دەكەوێتە باكوری (ریاض)ەوە و حەفتا كیلۆمەتر لە (ریاض)ەوە دوورەو بەماوەیەك بەلای خۆرئاوادا كەوتووە،(شێخ محمد)هەر لەمنداڵییەوە حەزی لەزانیاری كردووەو بەشوێنیدا گەڕاوەو بلیمەتی ولێهاتوویی لێ‌ دەركەوتووەو هەر لەتەمەنی منداڵیدا توانیوێتی هەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بكات وفیقهی حەنبەلی و تەفسیرو زانستی فەرموودە بخوێنێت، لەگەڵ پەرتووكەكانی شێخ (ئیبن تەیمییە) دا سەردەمی قوتابێتی بەسەر بردووە چ لەبواری فیقهدا بووبێت یان لەبواری بیروباوەڕدا بووبێت، هەروەها زۆر سەرسام بووە بە پەرتووكەكانی شێخ (ئیبن تەیمییە) زۆر سودی لێ‌ وەرگرتوون لە ژیانی خۆیدا، وە جگە لەپەرتووكەكانی شێخ (ئیبن تەیمییە) پەرتووەكەكانی شێخ (ئیبن قەییم )و شێخ(ئیبن عروەی حەنبەلی)یش كاریگەرییەكی ئیجابی وبەرچاویان هەبووە لە پێگەیاندنی ئەم زانا بەڕێزو كەڵە پیاوە سەلەفییەدا.
بۆ وەرگرتنی زانیاری كۆچی كرد بۆ مەككەو مەدینەوەو بەصرەو ئەحسا‌و، ولەعێراقدا تووشی تاقی كردنەوەی زۆر بوو، كاتێك كە بیروباوەڕەكانی خۆی باس دەكرد لەناو خەڵكیدا، ئەوە بوو گەڕایەوە بۆ نەجد. كە گەڕایەوە بۆ حەریملا‌و لە ووڵاتی (نجد)دا دەستی دایە بانگەشە كردنەكەی وفەرمانی بەچاكە دەكردو ڕێگری لە خراپە دەكرد، وە سەرقاڵ بوو بەزانیاری وخەڵك فێركردن وبانگەشە كردن بۆ یەكخواپەرستییەكی پاك وپوخت وخەڵك ترساندن لە هاوبەش بڕیاردان و ترسناكییەكانی و جۆرەكانی وشێوەكانی، هەندێك لە نەفامەكانی حریملا‌و هەوڵی تیرۆركردنیان دا بەڵام ڕزگاری بوو، پاش ئەوە گەڕایەوە (العینیة) ی زێدی خۆیی ومیری ئەوێ‌ زۆر بەخێرهاتنەوەی كردو هانی زۆری دا لەسەر بانگەواز كردن بەردەوام بێت، ئەویش دەستی كردە بەرپا كردنی شەریعەت وجێ‌-بەجێ‌ كردنی سزاكان وە ڕووخاندنی گومەزی سەرقەبرەكان ... لە حریملا‌و دا زۆر بەردەوامی نەبوو بەهۆی ئەو فشارەی كە میری ئەحسا‌و هێنای بۆ میری حەریملا‌و بۆ ئەوەی شێخ محمدی كوڕی عبدالوهاب بكوژرێت بۆیە شێخ بەپێ‌ خۆی گەیاندە (الدرعیة).