ژمارەی بینین:

كورتە باسێك لە ژیانی زانای پایە بەرز شێخ (ربیع بن هادي المدخلي)(بەشی دووەم)

نوسەر:وەرگێڕانى:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٣/٠١/١٧

ئەو كەسانەی كە وانەی لایان خوێند لە زانكۆی ئیسلامی
1- موفتی عەرەبستانی سعودیە زانای پایە بەرز (عبدالعزیز بن عبدلله بن باز) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) وانەی (العقیدە الطحاویە) ی لای خوێند.
2- زانای پایە بەرز و فەرموودە ناس شێخ: (محمد ناصر الدین اڵالبانی) _ ڕەحمەتی خوای لێ بێت_ لە فەرموودە و سەنەد.
3- زانای پایە بەرز شێخ (عبد المحسن العباد (وانەی فیقهی بۆ ماوەی (سێ) ساڵ لای خوێند.
4- زانای پایە بەرز (الشیخ العلامە الحافظ المفسر المحدث اڵاصولی النحوي اللغوي الفقیه البارع محمد اڵامین الشنقیطی) خاوەنی كتێبی ( أضوا‌ء البیان ) هەروەها وانەی تەفسیر و (أصول الفقه)ی بۆ ماوەی چوار ساڵ لای خوێند.
5- شێخ (صالح العراقي) وانەی عەقیدەی لای خوێند .
6- زانای پایە بەرز و فەرموودە ناس شێخ (عبد الغفار حسن الهندي) لە ( علم الحدیث والمصطلح), هەروەها چەندین زانای پایە بەرزی تریش.
پاش دەرچوونی بە مامۆستایی لە پەیمانگای زانكۆی ئیسلامی دەستی كرد بە كار كردن بۆ ماوەیەك, پاشان خۆی گەیاند بە (دراسات العلیا ), و بڕوانامەی ماستەر (الماجستیر)ی بە دەست هێنا لە (حدیث) لە زانكۆی (الملك عبدالعزیز) ساڵی (1397ك) بە نامە بەناوبانگەكەی لە نێوان (مسلم و بخاری و قطنی) دا ، هەروەها لە ساڵی (1400ك) بڕوانامەی (دكتۆرای) بە دەست هێنا لە زانكۆی (الملك عبدالعزیز) بە ڕێژەی نایاب بە تەحقیقی كتێبی (النكت علی كتاب ابن الصلاح " للحافظ ابن حجر), پاشان گەرایەوە بۆ زانكۆ و بە مامۆستایی لە كۆلێژی (الحدیث الشریف) وانەی وتۆتەوە و وانەی فەرموودەی ئەوتەوە بە هەموو جۆرەكانی و چەند جارێكیش بۆتە سەرۆكی بەشی سوننە لە (الدراسات العلیا), و ئەو ئێستا پلەی (استاذ كرسي) یە خوای گەورە لەش ساغی پێ‌ ببەخشێت.
خو ڕەوشتی
شێخ خوای گەورە بیپارێزێت ناسراوە بەوەی كە زۆر (متواضع) ە لەگەڵ برا و قوتابی و میوانەكانی, هەروەها لە ماڵەوەش و لە جل و بەرگ و ئۆتۆمبێلەكەی, و كەس لە قسەكانی بێزار‌و بێتاقەت نابێت هەر چەندە قسەبكات, هەروەها قوتابی فێرخوازی خۆش دەوێت و ڕێزیان لێ دەگرێت, وە چاكەیان لە گەڵدا دەكات و كەم و كورتیەكانیان بۆ پڕ دەكاتەوە بە گوێرەی توانای, وە بە بەردەوامی ماڵی كراوەیە بۆ قوتابیانی فێرخواز، هەتا ئەوەی ڕۆژێك نیە بە تەنها
نان بەیانی یان نیوەرۆ یان ئێوارە بخوات دەبێت یەكێك لە قوتابیەكانی لە گەڵیدا بێت .
هەروەها یەكێكە لە بانگخوازان كە زۆر پابەندە بە قورئان و سوننەت و عەقیدەی سەلەف و كەم كەسیش هەیە لەم سەدەیەدا وەكو ئەو پابەند بێت بە بەرنامەی عەقیدەی سەلەفەوە, و ئەو یەكێكە لەوانەی كە بەرگری دەكات لە بەرنامەی سەلەفی صاڵح بە شەو و بە ڕۆژ و بە ئاشكرا و بە نهێنی بە بێ كە ئەوەی لە لۆمەی لۆمەكاران بترسێت.

هەندێك لە كتێبەكانی شێخ
دانراوەكانی زۆرە بە تایبەتی دەربارەی وەڵامدانەوەی بیدعە و شوێنكەوتوانی لەم زەمانەدا كەوا خراپەكاران زۆر بوونەوە و چاكە كاران كەم بوونە, ئەمەش دانراوەكانێتی:
1- بین الإمامین مسلم والدار قطني " مجلد كبیر وهو رسالە الماجستیر.
2- النكت علی كتاب ابن الصلاح " مطبوع فی جزئین وهو رسالە الدكتوراه .
3- تحقیق كتاب المدخل إلی الصحیح " للحاكم طبع الجز‌ء اڵاول منه.
4- تحقیق كتاب التوسل والوسیلە " للإمام ابن تیمیة - مجلد.
5- منهج اڵانبیاءو فی الدعوە إلی الله فیه الحكمة والعقل .
6- منهج أهل السنة فی نقد الرجال و الكتب و الطوائف .
7- تقسیم الحدیث إلی صحیح وحسن وضعیف بین واقع المحدثین ومغالطات المتعصبین " رد علی عبد الفتاح أبو غُدە ومحمد عوامه.
8- كشف موقف الغزالي من السنة وأهلها.
9- صد عدوان الملحدین وحكم الاستعانة بغیر المسلمین.
10- مكانة أهل الحدیث .
11- منهج الإمام مسلم فی ترتیب صحیحه .
12- أهل الحدیث هم الطائفة المنصورە الناجیة ـ حوار مع سلمـــان العودە ـ .
13- مذكرة في الحدیث النبوي .
14- أضوا‌ء إسلامیة علی عقیدە سید قطب وفكره.
15- مطاعن سید قطب فی أصحاب رسول الله صلی الله علیه وسلم .
16- العواصم مما فی كتب سید قطب من القواصم .
17- الحد الفاصل بین الحق والباطل " حوار مع بكر أبو زید .
18- مجازفات الحداد .
19- المحجة البیضا‌ء فی حمایة السنة الغرا‌ء .
20- جماعە واحدە لا جماعات و صراط واحد لا عشرات " حوار مع عبد الرحمن عبد الخالق .
21- النصر العزیز علی الرد الوجیز .
22- التعصب الذميم وآثاره . عني به سالم العجمي .
23- بیان فساد المعیار ، حوار مع حزبي متستر .
24- التنكیل بما فی توضیح الملیباري من اڵاباطیل .
25- دحض أباطيل موسى الدويش .
26- إزهاق أباطيل عبداللطيف باشميل .
27- انقضاض الشهب السلفية على أوكار عدنان الخلفية .
28- الكتاب والسنة أثرهما ومكانتهما والضرورة إليهما في إقامة التعليم في مدارسنا . ( ضمن مجلة الجامعة الإسلامية العدد السادس عشر)
29- الكتاب والسنة أثرهما ومكانتهما والضرورة إليهما في إقامة التعليم في مدارسنا . ( ضمن مجلة الجامعة الإسلامية العدد السادس عشر) .
30- الكتاب والسنە أثرهما ومكانتهما والضرورة إلیهما فی إقامة التعلیم فی مدارسنا . ( ضمن مجلة الجامعة الإسلامیة العدد السادس عشر) .

داوا لە خوای گەورە دەكەین كەوا بەردەوام بێت لە سەر بەدیهێنانی كاری چاكە, و خوای گەورە مۆفەقی بكات بۆ كاری چاكە و ئەوەی كە پێی خۆشە. (إنه ولي ذلك والقادر علیه).