ژمارەی بینین:

ئەحكام و ئادابی نوێژ لە قورئان و سوننەتدا (بەشی یەكەم)

نوسەر:مامۆستا جمعه
بەروار:٢٠١٢/٠٧/١٤

پ1:(الصلاة) مانای چییە؟
وەڵام:1- واتای لە زمانەوانیدا نزاو پاڕانەوەیە.....وەك پەروەردگار ئەفەرمێت:((وصل علیهم)) {التوبة:103}.
واتا: بۆیان بپاڕێرەوە.
لە فەرموودەدا : ((وإن كان صائماً فلیصل)) . واتا: ئەگەر بە ڕۆژوو بوو با نزای بەرەكەت و خەیر بكات بۆ ماڵەكە.
(إبن اڵاعرابي) ئەڵێت: (الصلاە) لە خوای گەورەوە ڕەحمەتە, وەك خوای گەورە ئەفەرمێت: (هو الذي یصلي علیكم) {الاحزاب:43} واته: ڕەحمەتان پێ ئەگات. وتراوە (الصلاة) لە مەلائیكەوە: داوای لێخۆشبوون و پاڕانەوەیە, وەك (صلت علیه الملائكة عشراً) واتا: داوای لێخۆشبوونی بۆ ئەكا.

هەروەها وتراوە: (الصلاة) جوان و باش پێداهەڵدانی خوای گەورە لە سەر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەك فەرموودەی پەروەردگار ((أولئك عليهم صلوات من ربهم و رحمة)) {البقرة:157} .
(ابن المنظور) لە (اللسان) دا ئەڵێت: (الصلاة) لە خوای گەورەوە ڕەحمەتە, و لە دروستكراوەكانەوە مەلائیكە و مرۆڤــ و جنۆكە : ڕاوەستان و ركوع و سوژدە و پاڕانەوە و تەسبیحاتە, (الصلاة) لە باڵندە و گیاندارانەوە تەسبیحاتە.
2- واتای لە شەرعدا: بەندایەتیەكە بۆ پەروەردگار, پێك دێت لە وتەو كرداری تایبەت, بە (الله أكبر) دەست پێ ئەكات, و بە (السلام علیكم) كۆتایی پێ دێت.
مەبەست بە وتە: (الله اكبر) و قورئان خوێندن و سبحان الله و پاڕانەوە.......
مەبەست بە كردار: ڕاوەستان و ركوع و سوژدە و دانیشتن....
ئەگەر ورد بینەوە لە واتای (الصلاة) لە زمان و شەرعدا ئەبینین پەیوەندیەكی بتەو لە نێوانیاندا هەیە, نزاو پاڕانەوە و بە گەورە زانیین لە (الصلاە) دا هەیە لە واتای شەرعییەكەی, وەك بوترێ ناونانی بە(الصلاة) ناونانی شتێكە بە ناوی بەشی یەكەیەوە.
چونكە دۆعاو پاڕانەوە ئەوە لە نوێژدا هاتووە, و پێویستە ئاشكرایە كە نوێژ فەرزە و خوای گەورە بە ئەرك لە سەر زمانی داناوە, لە بەر ئەوەی نوێژی شەرعی پێی ئەوترێ (الصلاة) چونكە تێیدا پەروەردگار گەورە و پیرۆز ڕائەگیرێت.
بەمەیش ڕوون بوویەوە پەیوەندی لە نێوان واتای زمانەوانی و واتای شەرعی.