ژمارەی بینین:

فەزلێ‌ بیرو باوەڕی بەتاك دانانی خوای گەورە

نوسەر:(الشيخ ربيع بن هادي المدخلي)/ وەرگێڕانى:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٣/٠١/١٦

واتە: عوبادەی كوڕی صامت(ڕەزای خوای لێ‌ بێت)ئەیگێڕ ێتەوە لە پیغەمبەری خواوە (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: هەركەسێك شایەتی بدات كە هیچ پەرستراوێك نییە شایەنی پەرستن بێت بێجگە لەخودا تەنهایە و هاوبەشی نییە, وە محمد (صلى الله عليه وسلم) بەندەی خوایە و نێردراوی ئەوە, وە عیسا (ڕەزای خوای لێ‌ بێت) بەندەی خوایە و نێردراوی ئەوە, وە ئەو وشەیەی كە بە (مەریەم)ی وت و ڕوحی خستە بەری, وە بەهەشت حەقە و ئاگری دۆزەخیش حەقە, خوای گەورە ئەیكاتە بەهەشتەوە بە گوێرەی ئەو كردەوەیەی كە كردوویەتی.
گێڕەڕەوی فەرموودەكە:
(عوبادەی كوڕی صامتی ئەنصاری) یەكێك بوو لەوانەی كە بەشداری بەیعەی یەكەم و دووەمی كردبوو(پەیماندان) لە گەڵ پێغەمبەری خوادا, هەروەها بەشداری هێرشەكانی تریشی كردبوو(الغزوات), وە مامۆستای فێركاری قورئان بوو لە شاری مەدینە پاشان لە (شام), لە ساڵی (32ك) لە(بیت المقدس) وەفاتی كردووە(ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت).
شیكردنەوەی وشەكان:
شهادە أن لا إله إلا الله: بە زمانی بیڵێت و دڵیشی باوەڕی پێ بهێنێت و كردەوەشی پێ بكات بە ئەندامەكانی.
وحده: واتە: تاك و تەنهایە
عیسی: كوڕی (مەریەم) ی پاك و بێگەردە
كلمتـه: واتە: دروستبوونی بە وشەی كە پێی وت
كــن: واتە ببە, بۆیە عیسا بە توانا و حیكمەتی خوای كەورە دروست بوو, بۆیە ناوی لێنرا (كلمة) واتە:وشە بە فەرموودەكەی خوای گەورە (كن) .
روح منه: واتە عیسا ڕوحێكە لە و ڕوحانەی كە خوای گەورە دروستیانی كردووە.
الجنە حق والنار حق: واتە هەر دووكیان جێگیرن و بە بێ‌ ئەوەی گومانت هەبێت لە بوونیان .