ژمارەی بینین:
نه‌خۆشیەکی کۆڵۆن IBS کۆنیشانەکانی ناجێگیری ریخۆڵەکان
نوسەر:کۆلێژی پزیشکی کەرکوك
خه‌له‌لێکى وه‌زیفیه واته (ئه‌ندامى) نییه، ئه‌و که‌سه‌ى توشى ده‌بێت ئازارى سک و قه‌بزى یا ره‌وانى و هه‌روه‌ها هه‌ڵئاوسانى سکیشى له‌گه‌ڵدایه، ئه‌توانین بڵێین زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى که به‌هۆى بوونى نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌کانى کۆئه‌ندامى هه‌رسه‌وه سه‌ردانى پزیشک ده‌که‌ن ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کیش ئه‌م نه‌خۆشیه کارده‌کاته سه‌ر ره‌وتى ژیانى رۆژانه‌ى نه‌خۆشه‌که، ئه‌گه‌رى توشبونیشى له پیاواندا که‌متره وه‌ک له ئافره‌تان.بەروار:٢٠١٥/٠٢/٢٢
هۆکاره‌کانى توشبون:
هۆکارى توشبون به‌م نه‌خۆشیه زۆربه‌ى کات په‌یوه‌ندى به‌بارى سایکۆلۆژیاى نه‌خۆشه‌وه هه‌یه، گۆڕ‌انى جوڵه‌ى کۆئه‌ندامى هه‌رس و هه‌روه‌ها جۆرى خواردن وه‌ک گه‌نم و به‌ربومى دانه‌وێڵه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى (50%)ى هۆکارى توشبون به‌م نه‌خۆشیه په‌یوه‌ندى به بارى ده‌رونى ئه‌و که‌سه‌وه هه‌یه وه‌ک دڵه‌راوکێ و خه‌مۆکى و هه‌ندێ دۆخیتر.
نیشانه‌کانى:
1/ زۆربه‌ى ئه‌م نه‌خۆشانه ئازارى (پێچى سک)یان هه‌یه، له به‌شى خواره‌وه‌ى سک، که له‌دواى پیسایى کردن ئازاره‌که لا ده‌چێ.
2/ هه‌ستکردن به هه‌ڵئاوسانى سک.
3/ زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌کان یان قه‌بزن یاخود سکیان ده‌چێ، هه‌ندێ جاریش هه‌ردووکیان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى یه‌کێکیان، ئه‌وانه‌ى قه‌بزن پیسایى که‌م ده‌که‌ن و ئازارى سک و کۆمى له‌گه‌ڵدایه، ئه‌وانه‌شى سکیان ده‌چێت زوو زوو دائه‌نیشن به‌ڵام قه‌باره‌ى پیساییان که‌مه.
4/ به‌شێکى زۆریان ئیلتیهابیان هه‌یه له‌گه‌ڵ پیساییه‌که‌دا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خوێن له‌گه‌ڵ پیساییه‌که‌دا نییه.
چاره‌سه‌ر:
پێویسته به‌ده‌رکه‌وتنى ئه‌م نیشانانه ئه‌و که‌سه سه‌ردانى پزیشک بکات، بۆ دڵنیابوون له توشبوون به‌م حاڵه‌ته و بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه پێویسته دوور بکه‌وێته‌وه له ناجێگیرى بارى ده‌رونى، که هۆکارێکى گرنگى چاره‌سه‌رى توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌یه وه که‌مکردنه‌وه‌ى خۆراکى دانه‌وێڵه و پاقله‌مه‌نیه‌کان ئه‌گه‌ر پێویستی کرد.