ژمارەی بینین:

ئایە خۆراكی جنۆكە چیە ؟

نوسەر:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٤/١٢/١٣

1-:قال رسول الله (صلى الله علية وسلم) : ((لا تَسْتَنْجُوا بِالرَّوْثِ وَلا بِالْعِظَامِ فَإِنَّها زَادُ إِخْوَانِكُمْ مِنَ الْجِنِّ)) جامع الترمذي، مشكاة المصابيح.
واتە: بە پاشەڕۆی ئاژەڵ و ئێسك خۆتان پاك مەكەنەوە كاتێك كە دەچن بۆ سەرئاو، چونكە خواردنی برا جنۆكەكانتانە لە موسڵمانەكانیان.
2-قال رسول الله (صلى الله علية وسلم) : (أَتَانِي دَاعِي الْجِنِّ فَذَهَبْتُ مَعَهُ فَقَرَأْتُ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنَ) قَالَ: فَانْطَلَقَ بِنَا فَأَرَانَا نِيرَانَهُمْ وَسَأَلُوهُ الزَّادَ فَقَالَ:(لَكُمْ كُلُّ عَظْمٍ ذُكر اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ يَقَعُ فِي أَيْدِيكُمْ أَوْفَرَ مَا يَكُونُ لَحْمًا وَكُلُّ بَعْرٍ عَلَفًا لِدَوَابِّكُمْ) فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (فَلَا تَسْتَنْجُوا بِالْعَظْمِ وَلَا بِالْبَعْرِ فَإِنَّهُ زَادُ إِخْوَانِكُمْ مِنَ الجن) صحيح مسلم
واتە: وەفدی جنۆكەكان هاتن بۆ لام، منیش لە گەڵیاندا رۆیشتم، پاشان قورئان بۆ خوێندن، (ابن مسعود) ئەڵێت: پێغەمبەر (صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ) ئێمەی برد بۆ جێگاكانیان و ئاسەواری ئاگر و شوێنەكانیانی پێمان پیشاندا، پرسیاری خواردنیان كرد لە پێغەمبەر(صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ) ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی: خواردنی ئێوە هەموو ئێسكێكە كە مرۆڤـ دەیخوات و (بسم الله) ی لێ كردبێت و بەردەستی ئێوە دەكەوێت و دوو ئەوەندە گۆشتی پێوەیە، وە هەموو پاش ماوەیەكی ئاژەڵ خۆراكی ئاژەڵی ئێوەی جنۆكەیە. پێغەمبەر (صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ) فەرمووی: كاتێك كە دەچن بۆ سەرئاو خۆتان بە ئێسك و پاشەڕۆی ئاژەڵ پاك مەكەنەوە چونكە ئەوە خواردنی برا جنۆكەكانتانە، مەبەستی جنۆكەی موسڵمانە.