ژمارەی بینین:

پایز هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت

نوسەر:کۆلێژی پزیشکی کەرکوک
بەروار:٢٠١٤/١٠/٣١

گیرانی لووت و پژمین و خورانی لووت و هاتنه‌ خواره‌وه‌ی ئاوی لووت و خورانی گوێیه‌كان یان مه‌ڵاشوو له‌ نیشانه‌كانی هه‌ستیاریه‌.

هه‌ستیاری، كاردانه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی سیستمی به‌رگری له‌شه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌شێك له‌ پاڵنه‌ره‌كانی ژینگه‌ وه‌ك تۆز و خۆڵ و روه‌ك و...

ـ جۆره‌كانی هه‌ستیاری:

هه‌ستیاری پیست ، هه‌ستیاری هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ و هه‌ستیاری خۆراك.

ـ نیشانه‌كانی هه‌ستیاری:

گیرانی لووت و پژمین و خورانی لووت و هاتنه‌ خواره‌وه‌ی ئاوی لووت و چاو و خورانی گوێیه‌كان یان مه‌ڵاشوو و سه‌رسوڕان و هیلاكی له‌ نیشانه‌كانی هه‌ستیاریه‌.

ـ شێوازی چاره‌سه‌ر كردنی:

ـ له‌كاتی تۆز و خۆڵ و بارینی باران له‌ ماڵه‌وه‌ مه‌ڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ـ له‌كاتی چوونه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ ماسك به‌كار بێنن.

ـ ئامێره‌كانی پاك كردنه‌وه‌ی هه‌وایی له‌ناو ماڵ و ئۆتۆمبێل به‌كار بێنن.

ـ له‌م كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌لانه‌ دوور بكه‌ونه‌و كه‌ ده‌بنه‌ هۆی هه‌ستیاری.

ـ شووتنی ناو لووت به‌ سیرۆم.

ـ به‌ راوێژی پزیشك ده‌رمانی ئه‌نتی هیستامین و سپرای لووت به‌كار بێنن.

ـ نه‌خواردنی خۆراكی هه‌ستیاری وه‌ك باینجان و ته‌ماته‌ و قاوه‌ و...

ـ به‌كارنه‌هێنانی بۆن و سپڕا و بۆنه‌كانی تر.

ـ به‌كارنه‌هێنانی چاره‌سه‌ری هه‌ستیاری به‌ بێ راوێژی پزیشك.

ـ ئه‌نجامدانی وه‌رش.

ـ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌.

ـ نه‌ڕۆیشتن بۆ شوێنه‌ گشتیه‌كانی وه‌ك پاركه‌ ئازاده‌كان.

ـ خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ رێژه‌ی گونجاو.

ـ خواردنی لیمۆ و هه‌نگوین له‌ خورێنی.

ـ چاویلكه‌ی خۆر به‌كار بێنن.

ـ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ خۆتان بشۆن.

ـ جامی ئۆتۆمبێله‌كانتان دابخه‌ن.