ژمارەی بینین:

تێکۆشین و هەوڵدانی پێشین (السلف) لەمانگی رەمەزاندا :

نوسەر:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٤/٠٧/١٠

(زوهری)کاتێک کە رەمەزان بهاتبایە ئەیوت : مانگی قورئان خوێندن و خواردن بەخشینه بەخەڵکی.
وە (قتادة) هەموو حەوت رۆژێک بەبەردەوامی قورئانی خەتم دەکرد، وە لەمانگی رەمەزاندا هەموو سێ رۆژ جارێک خەتمی دەکرد.
عومەری کوری عبدالعزیز نامەیەکی بۆ شارەکان نارد کەوا لە مانگی رەمەزاندا داوای لێخۆشبوون بکەن لەخوای گەورە و زەکاتی سەرفترەش دەربکەن.
عەبدواللای کوری عومەر (رەزای خوای ڵی بێت) رۆژووی نەدەشکاند ئیلا لة طةلَ فەقیر و هەژاراندا نەبێت.
کەسێک هات بۆ لای (ئیمام ئەحمەد) و داوای هاوکاری لێ کرد و ئەویش دوو نانی پێدا بۆ ئەوەی رۆژووەکەی پێ بشکێنێت بەڵام خۆی ئەو شەوە بەبێ خواردن مایەوە و نوست.
(محمد)ى کوری کەعب دەفەرموێت : ئێمە ئەو کەسەی کە قورئانی بخوێندایە بەوە دەمانناسی کە رەنگی زەرد هەڵگەراوە بەوەی کە شەو نخوونی کردووە.
نووسەر: د. عادل الشدي د. احمد المزید
وەرگێڕانی : یحیی ستار شێخانی