ژمارەی بینین:

چۆن پێشوازی دەکەیت لەمانگی رەمەزان

نوسەر: وەرگێڕانی : یحیی ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٤/٠٧/١٠

1- حەمدو سوپاسی خوای گەورە بکە، کە گەیانتی بەمانگی رەمەزان.
2- رۆژووەکانت بەباشی بگرە و کەم تەرخەمی تێدا مەکە.
3- هەوڵبدە لەم مانگەدا بە تایبەتی زیکری خوای گەورە زۆربکە، بە تایبەتی خوێندنی قورئانی پیرۆز، چونکە ئەم مانگە مانگی قورئانە.
4- تەوبەی راستەقینە بکە لە تاوانەکانت.
5- نوێژە فەرزەکانت بە جەماعەت ئەنجام بدە لە مزگەوتدا ئیلا بەهۆی عوزرێکی شەرعیەوە نەبێت.
6- پابەندبە بە نوێژە سونەتەکانەوە.
7- پابەندبە بە شەونوێژو تەراویحەوە.
8- کاتەکانت بەفیرۆ مەدە بە تەماشا کردنی فیلم و (مسلسل) و دۆبلاژەوەكان، کە ئەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئەجرو پاداشتی رۆژوەکەت.
9- هەوڵبدە لەم مانگەدا خێرو چاکە زۆربکە، بەتایبەتی یارمەتی فەقیرو هەژار.
10- کاتەکانت بە فیرۆ مەدە بە خەوتن و کات بەسەربردن بە شتی بەتاڵەوە بەڵكو بە قورئان خوێندن و زیکرەوە بێت.
11- زمانت بپارێزە و چاوت داپۆشە لە نەزەری حەرام و داوێنیشت بپارێزە.
12- مانەوە لە مزگەوت دوای نوێژی بەیانی تاوەکو خۆر دردەچێت واتا دوای ٢٠ خولەک پاشان دوو رکات نوێژی سونەت بکە خێرو پاداشتەکەی وەکو ئەوە وایە کە حەج و عومرەیەکت کردبێت وەکو پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: "من صلى الغداة في جماعة ثم قعد يذكر الله حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين كانت له كأجر حجة وعمرة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: تامة تامة تامة". رواه الترمذي
13- عومرە کردن لەم مانگەدا چونکە خێرو پاداشتی حەجێکی هەیە وەکو پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم لە فەرموودەیەکی ‌‌صەحیحدا دەفەرموێت : (عمرة في رمضان تعدل حجة) . متفق عليه
14- چاکە کردن لەگەڵ دایک و باوکدا و سەردانی خزم و کەس و کار.
15- کەم رەوی کردن لە خواردن و خواردنەوە و نوستن، چونکە زێدەرەوی لەو شتانەدا لاشە قورس دەکات و خێرێکی زۆر لە کیسی موسڵمان دەبات.
16- عیبادەتێکی زۆر لە دەشەوی کۆتاییدا.
17- فەرمان کردن بە چاکەو نەهی کردن لەخراپە و بانگەوازی کردن بۆ دینی خوا.
18- دوعا کردن بۆ موسڵمانان لە هەموو شوێنێکی جیهاندا بەتایبەتی ئەو موسڵمانانەی کە لێیان قەوماوە.
19- دەست پێشخەری بۆ هەموو کارێکی چاکە.
نووسەر: د. عادل الشدي د. احمد المزید
وەرگێڕانی : یحیی ستار شێخانی