ژمارەی بینین:

نیسان و درۆکردن

نوسەر:م جمعة علي خورشيد
بەروار:٢٠١٤/٠٤/٠٤

الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه...
درۆکردن رەوشتێکی ناشیرینەو لە شەریعەتی ئیسلام و هەموو شەریعەتەکان قەدە‌غەکراوەو یاساغە.
درۆکردن لەئاکاری دوورووەکانە((وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ)) .
درۆکردن تەنانەت بێ باوەڕان پێیان ناخۆشبووە کە پێی بناسرێن ئەوە (ابو سفیان)
کاتێ کە هێشتا موسڵمان نەبوو بوو، کاتێك هیرەقل پرسیاری لێ دەکات دەربارەی پێغەمبەر( صلی الله علیه وسلم) دەڵێت : ئەگەر لەبەر ئەوە نەبێت بەدرۆزن ناو دەربکەم، درۆم دەکرد... .
بەڕاستی درۆکردن ماڵ وێرانییە... کاتێك موسڵمان لاسایی بێ باوەڕان بکاتەوە لەمانگی نیسان وابزانێت درۆکردن ئاساییە، لەئەنجامدا هەواڵی درۆ بەدۆست و خزمانی خۆی دەڵێت، لەوانەیە ئەو کەسە لەسەر ئەنجامی دڵ داخورپانی تووشی نەخۆشی شەکرە یان فشاری خوێن بێت.
ئەگەر یەکێك درۆ بکات تەنانەت بۆ گاڵتەیش بێت... شایستەی ئاگری دۆزەخە بەدەقی فەرموودەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) (الذي يحدث الناس فيكذب ليضحك به ويل له,ويل له). رواه الترمذي
بۆیە داواکارم موسڵمان دوور بێت لەدرۆ و هەر رەوشتێکی نابەجێ لە نیسان و لە هەموو کاتێك...
واخر دعوانا انا الحمدلله رب العالمین