ژمارەی بینین:

مزگەوت

نوسەر:م يوسف رشيد
بەروار:٢٠١٤/٠١/٢٧

1- عَنْ سَالِمِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ، عَنْ أَبِيهِ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا، قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (لا تَتَّخِذُوا الْمَسَاجِدَ طرقاً, إلا لِذِكْرٍ أوْ صَلاةٍ ) رواه ابن أبي ثابت والطبراني وعنه ابن عساكر وإسناده حسن
واتە:((مزگەوتەكان مەكەن بە ڕێگا هاتوو چۆی تیا بكەن مەگەر بۆ یادی خوا یان نوێژ كردن.
2- عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا، أَنَّ رَسُولَ الله صَلَّى الله عَلَيه وسَلَّم, قَالَ: (خَيْرُ مَسَاجِدِ النِّسَاءِ بُيُوتُهُنَّ) رواه أحمد وعبدالرحمن بن نصر وابن خزيمة والحاكم والقضاعي.
واتە :((چاكترین مزگەوتی ئافرەتان ماڵەكانی خۆیانە)).
3- عَنْ سَلْمَانَ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ: ( مَنْ تَوَضَّأَ وَجَاءَ إلى الْمَسْجِدِ فَهُوَ زَائِرُ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ, وَحَقٌّ عَلَى الْمَزُورِ أَنْ يُكْرِمَ الزَّائِرُ) أخرجه أبو الحسن.
واتە: ((هەر كەسێك دەسەتنوێژ بگرێت‌و بێت بۆ مزگەوت ئەوا ئەو كەسە میوانی خوای گەورەیە, وە مافە لەسەر میواندار ڕێز لە میوانەكەی بگرێت)).
4- َنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ: (إذَا خَرَجَ الْمُسْلِمُ إلى الْمَسْجِدِ كَتَبَ اللهُ لَهُ بِكُلِّ خُطْوَةٍ خَطَاهَا حَسَنَةً, وَمَحَى عَنْهُ بِهَا سَيِّئَةً, حَتَى يَأْتِيَ مَقَامَهُ) أخرجه ابن نصر وسنده حسن.
واتە:ئەگەر موسڵمان دەرچێت بۆ مزگەوت خوای گەورە بۆ هەموو هەنگاوێك كە دەینێت چاكەیەكی بۆ دەنوسێت,وە بۆ هەموو هەنگاوێك خراپەیەكی لێ‌ دەسڕێتەوە, هەتاوەك‌و دەگاتە جێی خۆی –واتە تا دەگاتە مزگەوتەكە )).
5- عَنْ سَعِيدِ بْنِ أَبِي سَعِيدٍ، عَنْ أَبِيهِ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا: (إذا زَوَّقْتُمْ مَسَاجِدَكُمْ وَحَلَّيْتُمْ مَصَاحِفَكُمْ فَالدَّمَارُ عَلَيْكُمْ) رواه ابن ابي شيبة وإسناده مرسل حسن.
واتە: ((ئەگەر مزگەوتەكانتان ڕازاندەوە, وە قورئانەكانتان ڕازاندەوە, ئەوا روخان‌و لەناوچونتان بەسەردا دێت)). واتە:
ئەگەر مزگەوتەكانتان ڕازاندەوەو عیبادەتی خواتان تیادا نەكرد, وە قورئانتان ڕازاندەوەو كارتان پێ‌ نەكرد ئەوا خوای گەورە لەناوتان دەبات ,كە ئەمیش نیشانەیەكە لە نیشانەكانی قیامەت كە لە ناو موسڵماناندا باوە.
6- عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِذَا خَرَجَتْ الْمَرْأَةُ إِلَى الْمَسْجِدِ فَلْتَغْتَسِلْ مِنْ الطِّيبِ كَمَا تَغْتَسِلُ مِنْ الْجَنَابَةِ) أخرجه النسائي وهو حديث صحيح .
واتە: ((ئەگەر ئافرەت دەرچوو بۆ مزگەوت با خۆی بشوا لەو بۆنەی كە لە خۆی داوە لە ماڵەوە هەروەك‌و چۆن خۆی دەشوات لە جەنابەت)).
7- عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ: (إذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ, ثُمَّ خَرَجَ إلى الْمَسْجِدِ, لا يَنْزِعُهُ إلا الصَّلاةُ, لَمْ تَزَلْ رِجْلُهُ الْيُسْرَى تَمْحُو سَيَّئَةً, وَتَكْتُبُ الْأُخْرَى حَسَنَةً, حَتَى يَدْخُلَ الْمَسْجِدَ) أخرجه الطبراني والحاكم, وإسناده حسن.
واتە:((ئەگەر یەكێك لە ئێوە دەست نوێژی گرت بە جوانترین دەسنوێژ, پاشان دەرچێت بۆ مزگەوت , وە هیچ شتێك دەری نەكات لە ماڵەوە تەنها نوێژ نەبێت, ئەوا بەردەوام پای چەپی تاوانی لێ‌دەسڕێتەوە, وە پایەكەی تری چاكەی بۆ دەنوسێت, هەتاوەكو دەچێتە ناو مزگەوتەكەوە)).