ژمارەی بینین:

لە حوكمەكانی جومعە (بەشی یەكەم)

نوسەر:م عبدالكريم
بەروار:٢٠١٣/١٠/٢٣

نوێژی جومعە لەسەركێ‌ فەرزە ؟
نوێژی جومعە فەرزە: لەسەرهەموو پیاوێ (ذكر) بالغ وژیرو موسوڵمان. بەڵگەی فەرزیەتی قورئان وسوننەتە.
پەروەردگار فەرمویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسَعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُون) . ((الجمعة/9).)
عن النبي (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قال:( الجمعة حق واجب على كل مسلم في جماعة إلاّ أربعة : عبد مملوك، أو امرأة ،أو صبي، أو مريض ) .
أخرجه أبو داود (1067) .
مانای فەرمودەكە: جومعە حەقێكی فەرزە لەسەر هەموو موسوڵمانێك بەكۆمەڵ بیكات، تەنها چوار كەس نەبێ:
(1) بەندەیەكی خاوەندار, بەڵام ئەگەر خاوەنەكەی ڕێگەی پێ‌ دا فەرزە بچێت
(2) ئافرەت،
(3) منداڵ
(4) نەخۆش .
وە هەروەها (5) ئەوكەسەی لەكاتی
نوێژی جومعەدا لە سەفەردایە, جومعەی لەسەر فەرزنییە. بەبەڵگەی حەدیسی (لیس علی مسافر جمعە ) . (صحيح الجامع الصغير.)
ئایا بۆ ئەنجامدانی نوێژی جومعە بە مەرج گیراوە ڕێگە پێدان لە لایەن (الإمام اڵاعظم) وە ؟
وشەی (إمام)، زانایان بەكاری ئەهێنن و مەبەستیان ئەوكەسەیە كە خاوەنی گەورەترین دەسەڵات بێت لە وڵاتدا. لەسەردەمی زایانی پێشودا بە(خلیفە)ی موسوڵمانان ئەوترا (إمام).بەڵام ئێستا شێوازی حوكم گۆڕاوەو پێ‌ی ئەوترێت (ملك-أمیر-شیخ-رئیس-سلطان).
وە بە مەرج نەگیراوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی جومعە، ڕێگەپێدانی (الإمام اڵاعڤم) ئەگەر بەمەرج بگیرایە، ئەبوایە بۆ هەموو نوێژەكان ڕێگەپێدانی (إمام) بەمەرج بگیرایە. لەبەر ئەوەی تەنها لە سەردەمی (رسول الله (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ) دا دەبوایە بكرایەو هیچی تر.؛ چونكە هیچ شتێكی بە ڕاستی لە پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نەهاتوە لەم بارەیەوە .
بەڵام بۆ كردنی چەند جومعەیەك لەشارێكدا، بەمەرج گیراوە هێشتنی ئەو شوێنەی كەسەرپەرشتی مزگەوتەكان دەكات وەكو(أوقاف)، تاكردنی نوێژی جومعە نەبێتە گاڵتە جاڕی و (فوچی) و، هەرچەند كەسێك لەگەڕەكێكدا هەستن بەكردنی نوێژی جومعە.
كەواتە چەندێتی (تعدد) جومعە بەبـێ‌ پێویسـتی (ضرورە)، پێچەوانەی سوننەتە. ئەمەیش بۆچونی زانای بەناوبانگ (ابن عثیمین)ه. ( الشرح المتع على زاد المستقنع )( 5/33-34 )

-------------------------------------
چەند كەس بن دەتوانن نوێژی جومعە بكەن ؟
==========================
بۆچونی شێخ الاسلام ابن تیمیە –رحمه الله- ئەوەیە كەئەفەرموێت: بۆچونی ئەو زانایانەی كە دەفەرمون سێ‌ كەس بن واجبە لەسەریان نوێژی جومعە بكەن وتەیەكی بەهێزە. بە بەڵگەی حەدیسی: (ما من ثلاثة في قرية لا تقام فيهم الصلاة الاّ استحوذ عليهم الشيطان) .( مسند أحمد).
وشەی (الصلاة) گشتییە و هەموو نوێژێك ئەگرێتەوە، جومعەش نوێژە و نوێژی جەماعەتیش دروستە بەیەك كەس بكرێت لەگەڵ پێش نوێژدا.. نوێژی جومعەش نوێژێكە لەنوێژەكان، هەر كەسێك بۆ كردنی نوێژی جومعە بە مەرجی بگرێت ژمارەیەك لەخەڵك جیا لەژمارەی نوێژە فەرزەكانی تر، پێویستە بەڵگەی پێ بێت ..
ئەوەی جێگەی سەر سوڕمانە بۆ كردنی نوێژی جومعە دەبێ ژمارەیان چـەند كـەس بێت ، تـا پــانـزە قســەی لە سەرە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكیان بە دەستەوە بێت تەنها قسەی ئەو كەسەیان نەبێت كە دەڵێت، جومعـە دائەمەزرێت هەروەكو چۆن نوێژەكانی تر دائەمەزرێن.
ڕاستی ئەوەیە:نوێژی جومعە فەرزێكە وەكونوێژە فەرزەكانی تر، جا هەر كەسێك جۆرە مەرجێك بە پێویست بزانێ‌ بۆ نوێژی جومعە ، جیابێ لەمەرجی نوێژەكانی تر، ئەو مەرجەی لێ‌ قەبوڵ ناكرێت ، بەبێ‌ بەڵگەی صحیح و صریح .
ئـەگـەر لەشـوێنێـكدا تەنهـا دوو پیاو هەبوو، یەكێكیان هەستێت وتار بخوێنێتەوە و ئەوەی تریان گوێ‌ بگرێت , پاشان هەستن پێكەوە نوێژی جومعە بەكۆمەڵ بكەن, نوێژی جومعەیان جێ‌ بەجێ‌ كردووە.كەواتە هەموو شوێنێك نوێژی جومعەی تێدا دەكرێت، ئەگەر لادێ‌ بێت یان دەشت بێت ، یان شوێنی پشودان بێت. ابوهریرە ئەفەرموێت، نامەیان نوسی بۆ إمامی عمر (رضي الله عنهما) ، پرسیاری جومعەیان لێ‌ كرد، لە وەڵامدا فەرموی:جومعە بكەن لەهەر شوێنێك بوون .(ابن أبی شیبە : سەنەدەكەشی صەحیحە )
إمامی مالك - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - دەیفەرمو،صەحابەكانی پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نوێژی جومعەیان ئەكـــرد لای ئەم ئاوە، لەنێوانی مەكەو مەدینەدا.