ژمارەی بینین:

نیشانەكانی قیامەت‌و زیندوبوونەوە

نوسەر:م يوسف رشيد
بەروار:٢٠١٣/٠٨/٢٢

1- عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عُمَرَ(رضي الله عنهما): فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: (إِنَّ بَيْنَ يَدَيِ السَّاعَةِ ثَلَاثِينَ دَجَّالًا كَذَّابًا) أخرجه أحمد وهو حديث حسن.
واتە:((بەڕاستی لەبەردەم قیامەتدا – واتە نیشانەكانی قیامەت - سی درۆزن پەیدا دەبن, هەموویان بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەكەن.
2- عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ(رضي الله عنه) قَالَ حَدَّثَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( أَنَّ الدَّجَّالَ يَخْرُجُ مِنْ أَرْضٍ بِالْمَشْرِقِ يُقَالُ لَهَا خُرَاسَانُ يَتْبَعُهُ أَقْوَامٌ كَأَنَّ وُجُوهَهُمْ الْمَجَانُّ الْمُطْرَقَةُ) أخرجه الترمذي وابن ماجة والحاكم وقال الحاكم ((صحيح الإسناد)) ووافقه الذهبي.
واتە: ((بەڕاستی دەجال دەردەچێت لە زەوییەكەوە لە خۆرهەلاتەوە پێی دەوترێت(خوراسان) كۆمەلێك شوێنی دەكەون دەم چاویان وەكو قەڵغانی پانەوەبوو وایە)).
3- عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه)قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: (إِنَّ الْمَيِّتَ يُبْعَثُ فِي ثِيَابِهِ الَّتِي يَمُوتُ فِيهَا) أخرجه أبو داود وابن حبان والحاكم وعنه البيهقي وقال الحاكم (صحيح على شرط الشيخين)) ووافقه الذهبي.
واتە:((بەڕاستی مردوو زیندو دەكرێتەوە لەو پۆشاكەدا كە تیایدا مردووە)).
4- عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو(رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (الْآيَاتُ خَرَزَاتٌ مَنْظُومَاتٌ فِي سِلْكٍ فَإِنْ يُقْطَعْ السِّلْكُ يَتْبَعْ بَعْضُهَا بَعْضًا) أخرجه الحاكم وأحمد وله شاهد.
واتە: ((نیشانەكانی قیامەت وەك چەند میرویەكی ڕێك خراوو وان لە پەتێكدا, ئەگەر پەتەكە بپچڕێت ئەوا شوێنی یەكتر دەكەون)).
5- عَنْ أَبِي أُمَامَةَ (رضي الله عنه)، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( يَكُونُ فِيْ هَذِهِ الأُمَّةِ فِي آخِرِ الزَّمَانِ رِجَالٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَنَّهَا أذْنَابُ الْبَقَرِ يَغْدُونَ فِي سَخَطِ اللهِ وَيَرُوحُونَ فِيْ غَضَبِهِ) رواه احمد والحاكم وابن الأعرابي والطبراني وإسناده حسن.
واتە: ((لە كۆتای ئەم ئومەتەدا پیاوانێك دەردەچن –كە مەبەست پێی شورتەیە-قامچیان پێیە وەكو كلكی مانگا وایە, بەیانی كە دەردەچن لە ژێر توڕەیی خوادان, وە كە ئێواران دەگەڕێنەوە لە ژێر توڕەیی خوادان)).