ژمارەی بینین:
ئایه تایبه‌ت كردنى رۆژى (15) ى شه‌عبان به رۆژوو گرتن به‌ڵگه‌ى له سه‌ره؟
نوسەر:م جمعة علي خورشيد
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله : وبعد....بەروار:٢٠١٣/٠٦/٢٤
به‌ڵگه نییه له سه‌ر تایبه‌ت كردنى رۆژى (15) ى شه‌عبان به رۆژوو گرتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌نده (أیام البیض) 13 و 14 و 15 ى مانگه هیجرییه‌كان به‌رۆژوو بێت دروسته، یان دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممان به رۆژوو ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر (15)ى شه‌عبان كه‌وته دووشه‌ممه‌وه یان پێنج شه‌ممه‌وه، ئه‌وه دروسته به رۆژوو بێت به نییه‌تى دووشه‌ممه یان پێنج شه‌ممه، نه‌ك به نییه‌تى (15)ى شه‌عبانه‌وه.
با ئه‌و مامۆستایانه‌ش له خوا بترسن خه‌ڵكى رانه‌هێنن له سه‌ر بیدعه و داهێنراو له عیباده‌تدا، موسڵمانان په‌روه‌رده بكه‌ن له سه‌ر (الاخلاص و الاتباع) نیاز پاكى و شوێن كه‌وتنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) با عیباده‌ت كردنیان به به‌ڵگه‌وه بێت . والحمدلله رب العالمین