ژمارەی بینین:

زانیاری ‌و سوننەت

نوسەر:م يوسف رشيد
بەروار:٢٠١٣/٠٦/٠١

1- عَنْ جَابِرٍ(رضي الله عنه)، قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ: (سَلُوا اللَّهَ عِلْمًا نَافِعًا وَتَعَوَّذُوا بِاَللَّهِ مِنْ عِلْمٍ لاَ يَنْفَعُ) رواه ابن أبي شيبة وابن ماجة وعبد بن حميد والفاكهي وإسناده حسن.
واتە:((داوای زانیاری بەسود بكەن لە خوا, وە پەنا بگرن بە خوا لە زانیاری بێ‌ سود)).
2- عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِت ِ(رضي الله عنه)، أَنَّ رَسُولَ الله صَلَّى الله عَلَيه وسَلَّم كَانَ يَقُولُ: (إِنِّي أُحَدِّثُكُمْ بِالْحَدِيِثِ, فَلْيُحَّدِثِ الحَاضِرُ مِنْكُمُ الغَائِبَ) الديلمي.
واتە: ((من فەرمودەیەكتان پێ‌ ڕادەگەیەنم، جا ئەوانەتان كە ئامادەن بیگەیەنن بەوانەی ئامادە نین).
3- عَنْ أَبِي قَتَادَةَ(رضي الله عنه) قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: (إِيَّاكُمْ وَكَثْرَةَ الْحَدِيثِ عَنِّي مَنْ قَالَ عَلَيَّ فَلَا يَقُولَنَّ إِلَّا حَقًّا أَوْ صِدْقًا فَمَنْ قَالَ عَلَيَّ مَا لَمْ أَقُلْ فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنْ النَّارِ) أخرجه الإمام أحمد وإسناده حسن.
واتە: ((ئاگادار بن لە فەرموودە گێڕانەوەی زۆر لە منەوە ، هەر كەسێ‌ ئەیەوی قسەیەك بكات بە دەم منەوە با نەیكا مەگەر حەق بێت یان ڕاست بێت, وە هەر كەسێ‌ قسەیەك بە دەم منەوە بكات‌و من نەم وتبێ‌ ئەوا با جێگەیەك بۆ خۆی ئامادەبكات لە ئاگری دۆزەخدا)).
4- عَنْ أَبِي ذَرٍّ(رضي الله عنه)، عَن ِالنَّبِيِّ صَلَّى الله عَلَيه وسَلَّم، قَالَ: ( مَا بَقَيَ شَيءٌ يُقَرِّبُ مِنَ الجَنَّةِ وَيُبَاعِدُ مِنَ النَّارِ، إِلَا وَقَدْ بُيِّنَ لَكُمْ) أخرجه الطبراني وإسناده صحيح
واتە:((هیچ شتێك نەماوە كە نزیكتان كاتەوە لە بەهەشتەوەو دوورتان كاتەوە لە دۆزەخەوە ئیلا بۆتان روون كراوەتەوە)).
5- . عَنْ أَنَسٍ ابْن مَالِك (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ الله صَلَّى الله عَلَيه وسَلَّم: (إِنَّ اللهَ احْتَجَزَ التَّوْبَةَ عَنْ صَاحِبِ كُلِّ بِدْعَةٍ) أخرجه أبو الشيخ والطبراني وأبوبكر الملحمي والهروي والبيهقي وإسناده حسن.
واتە: ((خوای گەورە تەوەبەی ڕاگرتووە لەسەر هەموو خاوەن داهێنراوێك)) واتە: داهێنراوشتی تازە لە دین دانەك لە شتی دونیایی. ئەم فەرموودەیە واتای ئەوە دەگەیەنێت كە ئینسانی بیدعەچی تەوبە ناكات چونكە كارەكەی بە باش دەزانێت بۆیە تەوبەی لێ وەرناكیرێت هەتاوەكو واز لە بیدعەكەی نەهێنێ چونكە تەوبە ناكات.