ژمارەی بینین:

وریاكردنەوەی موسڵمانان لە چەند كتێبێكی زیان بەخش

نوسەر:م/ سامي مستەفا
بەروار:٢٠١٣/٠٤/١٠

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين ومن تبعهم بإحسان الى يوم الدين،
لەپاشاندا:
پاش ئەوەی لەم سەردەمەدا (بيدعة)(قال الشاطبي: البدعة عبارةٌ عن: ( طريقةٍ في الدين مخترعةٍ تضاهي الشريعة يقصد بالسلوك عليها المبالغة في التعبد لله سبحانه). كتاب الاعتصام: (1/25) ط: دار إحياء التراث العربي . ) و بیدعە چێتی باڵی بە سەر موسڵماناندا كێشا، وە بیدعەچییان بە تێگەیشتنی خۆیان و بۆ مەرامی خۆیان كەوتنە لێكدانەوەی قورئانی پیروز و فەرموودەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليةوسلم)، بەمە مەترسییەكی یەكجار زۆر كەوتە سەر دوا رۆژی ئەم ئوممەتە، بۆیە زانا پایە بەرزەكانمان بۆ بەرگری كردن لەم دینە ولادانی ئەم مەترسییە گەورەیە لەم سەردەمەدا گەڕان بە دوای قەڵغانێك كە رۆڵەكانی ئەم سەردەمە لەم شەپۆلە بیدعییە بپارێزن، وە بیروباوەڕ و هەڵسوكەوتیان ببەستنەوە بە تێگەیشتنێكی راستی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەر((صلى الله عليةوسلم))كە ئەم تێگەیشتنەش بریتییە لە تێگەیشتنی پێشینە چاكەكانی ئەم ئوممەتە (السلف الصالح) لە هاوەڵەكانی پێغەمبەر ((صلى الله عليةوسلم)) و شوێنكەوتوانیان (التابعين) بۆ قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليةوسلم)... وە رۆژ بە رۆژ بانگەوازی ئەم زانا پایەبەرزانە( منهم: سماحة الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز (رحمه الله) (ت1420هـ)، و الشيخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله) (ت1421 هـ)، و محدث العصر محمد ناصر الدين الألباني (رحمه الله) (ت1420هـ).) جێی خۆی دەكردەوە لە دڵی موسڵماناندا، وە باشترین دەربڕین بۆ ناوەڕۆكی ئەم بانگەوازە پیرۆزە بریتی بوو لە وشەی: ((سةلةفيةت))( أنظر: مجلة الأصالة العدد (9) (ص86) و فتوى لشيخ الألباني حول: لماذا التسمية بالسلفية؟! .... فهو هامٌ جداً، و حبذا لو ترجمت إلى اللغة الكردية و نشرت .) كە پێشتریش گەورە زانایانی ئەم ئوممەتە پێناسەیان كردووە( قال الإمام السمعاني ( ت 562 ):
السَّلفي: بفتح السين و اللام و في آخرها فاء، هذه النسبة إلى السلف و انتحال مذهبهم على ما سُمعت منهم .
[ كتاب الأنساب: (3 /296) ط / دار الكتب العلمية].
و قد صحَّ عن النبيِّ(صلى الله عليةوسلم) أنه قال في مرض موته لإبنته فاطمة ـ رضي الله عنها ـ : (( ... فاتقي الله واصبري، فإنه نِعمَ السَّلفُ أنا لكِ )) رواه مسلم: (2450) (98) ط/دار إحياء التراث العربي .
) و بانگەوازیان بۆ كردووە (قال شيخ الإسلام إبن تيمية: ( لا عيب على من أظهر مذهب السلف و انتسب إليه و اعتزى إليه، بل يجب قبول ذلك منه بالاتفاق فإن مذهب السلف لا يكون إلا حقاً ) .
[ مجموعة الفتاوى: (4 /91) ط: دار الوفاء و مكتبة العبيكان: (4/149) من الطبعة القديمة .
و أنظر ما يأتي من كلام الإمام الأوزاعي و أبو حنيفة النعمان و غيرهما في أواخر هذا المقال .
) .
وە كاتێ‌ بانگەوازی ئەم زانا پایە بەرزانە لەم سەردەمەدا سەركەوتنی هێنا وە گەنجی موسڵمانی لە: حزبایەتی و سۆفێتی و دەمارگیری مەزهەبی و تەكفیركردنی موسڵمانان .... هتد رزگار كرد، وە لە بیدعەچی¬یانی جیا كردەوە، بیدعەچی¬یان هەڵسان بە دژایەتی كردنی ئەم بانگەوازە پیرۆزە (سةلةفيةت) كە بانگەوازە بۆ راستی و رەسەنایەتی ئیسلام( بگەرێرەوە بۆ ژمارە (3)ی گوڤاری رێگای راست لاپەرە (48 بۆ 68) وە بابەتێك بە ناونیشانی (سەلەفیەت ئەو ئیسلامەیە كە پێشینە چاكەكانمانی لەسەر بوون نەك دینێكی تازە یان گروپێكی حیزبی ) نوسینی ماموستا: عبد اللگیف أحمد .) وە بۆ ئەم مەبەستەیان چەندین رێگایان بەكار هێنا، لەوانە: نوسینی چەندین كتێب( و قد ذكر الشيخ مشهور آل سلمان في كتابه القيم: (كتب حذر منها العلماء ) كم هائل من تلك الكتب التي تطعن في الدعوة السلفية المباركة و علمائها مع ردود موجز و متين عليها. أنظر على سبيل المثال: ( 1 /198 ومابعده). ) بۆ شێواندنی ماناكانی ئەم بانگەوازە پیرۆزە، وە لەو كتێبانە كیتابی:
((السلفية مرحلةٌ زمنيةٌ مباركة لا مذهب إسلامي))) نوسینی (محمد سعيد رمضان البوطي).
بۆیەش ئەم پەرتوكەمان هەڵبژارد بۆ ئەوەی لە زنجیرەی سێیەمی وریا كردنەوەی موسڵمانان لە چەند پەرتوكێكی زیان بەخش، موسڵمانانی لێ ئاگادار بكەینەوە .
ناونیشانی ئەم پەرتوكە زۆر سەیرە، چونكە مانای ئەوەیە كە هاوەڵەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليةوسلم) و شوێنكەوتوانیان هیچ تێگەیشتنێكی دیاریكراویان نەبووە بۆ قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليةوسلم)!!! . وە ناوەڕۆكەكەی سەیرترە كە تێیدا ((بوطي ) (غفر الله له):
*(سەلەفیەت) بە بیدعە لە قەڵەم دەدات!. .
* وە هێرش دەكاتە سەر هەڵگرانی مەنهەجی سەلەفی، لەوانە (شيخ الإسلام ابن تيمية) و(شيخ الإسلام محمد ابن عبدالوهاب ) (رحمهم الله)!.
* وە پشتگیری لە زۆر بیدعە دەكات، وەكو دوعای بەكۆمەڵا لە پاش نوێژ، وجگە لەمە( انظر: كتب حذر منها العلماء: ( 1 /206-207 ).)!
وە لێرەدا ئێمە نامانەوێت یەك بەیەك هەڵە زۆرەكانی (بوطي) راست بكەینەوە چونكە چەندین زانای پایەبەرز بەم ئەركە هەڵساون لەوانە:
*شيَخ صالح الفوزان( في كتابه: (نظرات و تعقيبات على ما في كتاب السلفية لمحمد سعيد رمضان البوطي من الهفوات ).)
*والشيخ المنفيخي( وذلك في ردود منشورة في مجلة الأصالة العدد(13).)
*و أ. خالد السوسي( في القسم الثاني من كتابه: ( نقض أوهام الاتهام ) .
وفي القسم الأول من كتابه يعقب على بعض تعقيبات الألباني في (تمام المنة) على سيد سابق . و كتابه مطبوع بدمشق دار المنير .

بەڵام چونكە وشەی (سەلەفیەت بدعەیە) یان (سەلەفیەت مەزهەبێكی نوێیە)، خەڵكانێكی زۆر ـ لەوانەی كە خۆیان بە شارەزا تێدەگەن لە ئایینی ئیسلام ـ بە ناحەق دوبارەی دەكەنەوە، بۆیە ناچارین وەڵامی (بوطي ) لەم خاڵەدا بدەینەوە، ئەمەش نەك لە روانگەی مانای (سەلەفیەت) و بەڵگەكانی راستی (مەزهەبی سەلەف ) وە (سەلەفیەت) كە رەسەنایەتی و راستی ئیسلامە چونكە ئەمە زۆر باس كراوە(أنظر: كتاب: (لماذا اخترت المنهج السلفي) لشيخ: سليم بن عيد الهلالي، ط دار الحديث . )، بەڵكو تەنها بۆ یاد خستنەوەی ئەوەی كە (بوطي) وەكو هەر بیدعەچییەك حەق ویست نەبووە لە كتێبەكەی دا.
(بوطي) لە ژێر ناونیشانی:( الدليل على أن التمذهب بالسلفية بدعة) لە كتێبەكەیدا دەڵێت: ( هەزارو چوار سەد ساڵا لە مێژوی ئوممەتی ئیسلامی تێپەڕی لە هیچ زانایەكی ئەم ئوممەتە لەم هەموو چەرخانەدا نەمان بیست كە (سەلەفیەت) وپابەندبوون بە (مەزهەبی سەلەف ) بە بەڵگەی پابەندبوونی موسڵمانان دابنێت بە ئیسلامێكی راستەقینە ...!!!)( أنظر: كتاب (نقض أوهام الاتهام) لخالد السوسي (ص367) . وجديرٌ بالذكر أن خالد السوسي من تلامذة البوطي وقد أجاد في الرد عليه .) . وەكاتێ مروڤــ بیر لەم وشانەی (بوطي) دەكاتەوە لە بەرامبەر پرسیارێكدا رادەوەستێ: تۆ بڵێی (بوطي) مرۆڤێكی كەم خوێندنەوە بێت لەسەرچاوەكانی ئیسلام ؟!!... یان مروڤێكی دەمارگیرە ولەبەر دەمار گیری¬یەكەی خۆی لە گێلی دەدات ؟!! .
وەڵامەكەش هەر چۆنێك بێت هەر بەسەر (بوطي)دا دەشكێتەوە، چونكە ئەگەر (بوطي) مروڤێكی كەم خوێندنەوە بێت لە سەرچاوەكانی ئیسلام، ئەوا دەچێتە ژێر شیعری شاعیری عەرەب كە دەفەرمێت:
فَدَعْ عَنْكَ الكتابةَ لَسْتَ مِنْهَا
ولـو لَطَّخْتَ ثَوْبَكَ بِالمِدادِ(هذا البيت لشاعر صالح ابن شرداد .
أنظر: معجم الأبيات الشهيرة لحسن نمر ( ص79) ط جرس برس .
و حقٌ على كل مسلم يريد أن يكتب شيئاً عن دينه ـ بعد ما أهله الله لذلك ـ أن يجعل بين عينيه قول الشاعر:
وما من كاتبٍ إلا ســيفـني
ويبقى بعـــد ما كتبت يداه
فـلا تكتب بخطك غير شـيء
يسـرك في القيامـة أن تـراه
البيتان في: معجم الإستشهادات لدكتور علي القاسمي (ص479) ط: مكتبة لبنان .
)
بەڵام ئەوەی بە دوری تێ دەگەین ئەمەیە، وە ئەوەی دیارە (بوطي) چاو پۆشی لەو هەموو دەقانە دەكات كە رۆژانە لەپەرتوكی گەورە زانایانی ئەم ئوممەتەدا دەیخوێنێتەوە لە (أبو حنيفة) و (أوزاعي) یەوە تاوەكو (إبن حجر العسقلاني) و(سيوطي ) ـ رحمهم الله ـ كە ئەمانە بە شاهیدی (بوطي) خۆی كە لە پیاوانی مەیدانی نوسین و فێركردن و پێشەوایەتین بۆ ئوممەتی ئیسلام . بۆیەش لێرەدا هەندێك دەقی( آثرنا النصوص التي فيها لفظ (السلفي) أو ( طريقة السلف ) ... ونحو ذلك، و إلا ففي معنى قول مالك بن أنس: ( لن يصلح آخر هذه الأُمة إلا بما صَلُحَ به أولها) كفايةٌ في دحض ما زعمه البوطي وأمثاله ـ أنظر: [الشفا للقاضي عياض: (2/676) ط دار الكتاب العربي ت: البخاري . و قد عزا هذا الأثر الخطيب البغدادي إلي الإمام علي ـرضي الله عنه ـ في كتابه: موضح أوهام الجمع و التفريق (1/275 ) ط: حيدر آباد ، في قصةٍ ] ـ . ) ئەم زانایانە دەخەینە پێش چاوی خوێنەر ـ كە لە لایەك بەڵگەی سەلەفی¬یەتی ئەم زانایانەیە، چونكە ئەم زانا پایە بەرزانە مەدحی زانایان بە وشەی ( سەلەفی) و (مەزهەبی سەلەفی ) ...هتد دەكەن ـ وە لە لایەكی ترەوە بۆ ئەوەی خوێنەری بەرێز بۆی روون ببێتەوە كە (بوطي) حەق ویست نەبووە لە نوسینی پەرتوكەكەی: (السلفية ...) .
چەند دەقێكی گەورە زانایانی ئەم ئوممەتە لەسەر راستی پابەند بوون بە مەزهەبی سەلەف
* زانای پایە بەرز (( إبن حجر العسقلاني) ـ رحمه الله ـ (ت 852 هـ ) لە پەرتوكە بەنرخەكەیدا (لسان الميزان ) پاش ئەوەی مەدحی محمەدی كوری قاسمی مصری دەكات بە شارەزایی لە مەزهەبی مالك، و مێژوو، و ئەدەب، لە گەڵا دینداری و خواترسی، دەفەرمێت: (وكان سَـلَـفيَّ المذهب)( لسان الميزان: (5/346 رقم: 7992 ) ط: دار الكتب العلمية، دراسة و تحقيق: الشيخ عادل عبد الموجود و الشيخ علي محمد معوض .
و في الطبعة التي قام بتحقيقها الشيخ عبد الفتاح أبو غدة ـ مريسي العصرـ: (وكان سلفي المعتقد) بدل (و كان سلفي المذهب ) ! فلا أدري هل هذا تحريفٌ من أبو غدة أم تحقيق ؟! أنظر: (7/452 رقم: 7322 ) من طبعة أبو غدة لـ( لسان الميزان ) التي قام بطباعتها و نشرها: دار البشائر الإسلامية . و قوله(سلفي المعتقد) يشهد أيضاً لما نحن بصدده و الحمد لله .
).واتە: سەلەفی مەزهەب بوو .
* وە زانای پایە بەرز (جلال الدين السيوطي) (ت 911 هـ ) لە كتێبە بەنرخەكەیدا (طبقات الحفاظ) پاش ئەوەی مەدحی (ابن صلاح) ی شارەزوری دەكات بە شارەزای لە زانستەكانی: (تفسير ) و (حديث ) و (فقه )... هتد دەفەرمێت:
(... يضرب به المثل، سلفياً زاهداً حسن الاعتقاد ..)( طبقات الحفاظ: ( ص500) ط مطبعة الاستقلال الكبرى بالقاهرة، تحقيق: علي محمد عمر .) .
واتە: ( ... نمونەی پیاو چاكانە، وە مروڤێكی سەلەفی دونیا نەویست و بیرو باوەڕ خاوێن بووە ..) .
* و ئیمامی (سمعاني ) (ت562هـ) لە مەدحی: مەحمودی كوری جەعفەری كوسج دا دەفەرمێت:
( ثقة حافظ ديِّن خيِّر حسن السيرة صحيح العقيدة على طريقة السلف الصالح)( من: نقض أوهام الاتهام لسوسي (ص368) نقلاً عن الذهبي .
و لم أجد هذه العبارة في ترجمته في السير ( 18/449) و ليس لمحمود بن جعفر الكوسج ترجمةٌ في كتاب: الأنساب لسمعاني، أنظر: الأنساب (4/459-460 الأرقام: 9161، 9162، 9163) ط: دار الكتب العلمية . فيبحث في غيرهما .
).
واتە: ( مرۆڤێكی (ثقة) و (حافظ)( ئەم زاراوانە تایبەتن بە ( علم الرجال ) وە وەرگێڕانیان بۆ سەر زمانی تر رەوا نییە .) و دیندارو چاكەكارو ناوبانگ باش و بیرو باوەڕ خاوێن بووە، وە لەسەر رێگای سەلەفی صالح بووە ).
* وە زانای پایە بەرز و مێژوو نووسی ئیسلام الإمام الذهبي (ت 748 هـ ) لە چەندین لاپەڕەی كتێبە بەنرخەكەی (سير أعلام النبلاء) بە وشەی ( سەلەفی) و (سەلەفیەت) مەدحی دەیان زانا دەكات لە وانە:
* لە مەدحی ( يعقوب الفسوي) دا دەفەرمێت:
( ...وما علمت يعقوب الفسوي إلا سلفياً، و قد صنَّف كتاباً صغيراً في السنة)(سير أعلام النبلاء: (13/183 ) ط: مؤسسة الرسالة ت: شعيب الأرنوؤط و معاونيه . ).
واتە: ( یعقوبی فەسەوی هەر بە سەلەفیم زانیوە، وەپەرتوكێكی بچوكی نوسیوە بە ناوی (السنة ) ) .
وە كاتێ ئیمامی (الذهبي) دەفەرمێت: (یعقوبی فەسەوی) وەپەرتوكێكی بچوكی نوسیوە بە ناوی (السنة )، مەبەستی بەڵگەی سەلەفی¬یەتی ئەوە، چونكە (یعقوبی فەسەوی) لە ساڵی (190هـ ) لە دایك بووە، وە لە ساڵی (277هـ ) كۆچی دوایی كردووە، وە لەو سەردەمەدا موسڵمانان بۆ خۆجیاكردنەوە لە ئەهلی (بیدع) وشەی (السنة) یان بەكار دەهێنا، وە زانایانی ئەو سەردەمە كتێبیان بەناوی (السنة) دەنوسی( )، وە بانگەوازیان بۆ ئەم ناوە دەكرد، تاوەكو قەڵغانێك بێت موسڵمانان دەستی پێوە بگرن، وە لە فیرقە ‌وئەهلی بیدەعی ئەو كاتەی وەكو: (شيعة) و (جةهمى) و (قةدةري) و (جبري) و (مورجيئة)....هتد جیا بكرێنەوە كە ئەوانیش خۆیان، بە ئیسلامێكی راستەقینە دادەنا، بەڵام هەرگیز تێگەیشتنیان بۆ ئیسلام وەكو تێگەیشتنی هاوەڵەكانی پێغەمبەر(صلى اللة عليةوسلم) نەبوو، هەر بۆیەش رقیان لە وشەی (السنة) و زانایانی ئەهلی سوننە بوو!
وەكو چۆن ئەمڕۆ رقیان لە وشەی (سلفی) و زانایانی سەلەفی¬یە، چونكە ئەم زانایانە بە هەمان ئەركی زانایانی پێشین هەڵساون، و موسڵمانیان بە ئیسلامی راستەقینەوە بەستەوە- بە وشەی (سلفي)، وە پابەند بوون بە مەزهەبی سەلەفەوە لە (حيزبي) و (ئةشعةري) و (ماتوريدي) و (تةكفيري)....هتد جیاكردەوە، كە گشتیان خۆیان بە ئەهلی سوننە دەزانن!! بێ ئەوەی تێگەیشتنیان وەكو تێگەیشتنی هاوەڵەكانی پێغەمبەر(صلى اللة عليةوسلم)بێت بۆ قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەر(صلى اللة عليةوسلم( أنظر: مقدمة كتاب: ( السنة) لعبدالله بن أحمد ( 1/21 وما بعدها ) ط: دار ابن القيم، ت: الدكتور محمد بن سعيد بن سالم القحطاني . ) !!!!.
* هەروەها ئیمامی (الذهبي) لە مەدحی زانای بەناوبانگ (ابن هبيرة) ی وزیر دەفەرمێت:
( ... شارك في علوم الإسلام و مهر في اللغة وكان يعرف المذهب والعربية والعروض، سلفياً أثرياً )( سير أعلام النبلاء (20/426 ) . ) .
واتە: بەشداری هەبووە لە زانستەكانی ئیسلام، وە لە زمانەوانی و(عروض) ی شعر شارەزا بووە، وە مروڤێكی سەلەفی و ((أثر)( )ی بووە.
* وە لە مەدحی زانای جوانە مەرگ (سيف الدين)ی كوڕی(أحمد )ی كوری (عيسى) ی مەقدسی دا دەفەرمێت:
(... و كان ثقةً ثبتاً ذكياً سلفياً تقياً ذا ورع و تقوى )( سير أعلام النبلاء: (23/118) .).
* وەلە مەدحی ئیمامی (دارقطني)دا دەفەرمێت:
( لم يدخل الرجلُ أبداً في علم الكلام و لا الجدال ولا خاض في ذلك بل كان سلفياً)( المصدر نفسه: (16/457) . )
واتە: ئەم پیاوە هەرگیز نەچۆتە ناو (علم الكلام)( قال الجرجاني (ت 816 هـ ) ـ في تعريف علم الكلام ـ: الكلام: علمٌ يُبحَثُ فيه عن ذات الله تعالى و صفاته و أحوال الممكنات من المبدء و المعاد على قانون الإسلام، و القيد الأخير لإخراج العلم الإلهي للفلاسفة . [كتاب التعرفات ص266 دار النفائس ].
و هذا العلم مذمومٌ وإن قُيِّدَ بقيده الأخير في هذا التعريف . قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم):
(( تفكروا في آلاءِ الله، ولا تفكروا في الله عز وجل )).
أخرجه الطبراني في الأوسط والبيهقي في شعب الإيمان و غيرهما وحسَّنه الألباني في السلسلة الصحيحة: ( 4/395 ر 1788) بمجموع طرقه، وأنظر التفصيل في تخريجها هنالك.
و إقتداءً بهذا الحديث الشريف و بما كان عليه الصحابة الكرام و تابعيهم بإحسان من البعد عن الكلام في ذات الله، ذمَّ علماء السلف علم الكلام وطريقة الفلاسفة .
قال الحافظ أبن حجر ـ رحمه الله ـ:
(...قلَّ من أمعن النظر في علم الكلام إلا و أدّاه اجتهاده إلى القول بما يخالف محض السنة. و لهذا ذمَّ علماء السلف النظر في علم الأوائل، فإن علم الكلام مولَّد من علم حكماء الدهرية . فمن رام الجمع بين علم الأنبياء عليهم السلام، وبين علم الفلاسفة بذكائه، لابدَّ وأن يخالف هؤلاء وهؤلاء. ومن كفَّ ومشى خلف ما جاءت به الرسل من إطلاق ما أطلقوه ولم يتحذلق ولا عَمَّق، فإنهم صلوات الله عليهم أطلقوا وما عمقوا، فقد سلك طريق السلف الصالح و سَلِمَ له دينه و يقينه نسأل الله السلامة في الدين . )
[ لسان الميزان: (5/561) ط دار البشائر الإسلامية ] .
و كان شيخ الإسلام ابن تيمية ـ رحمه الله ـ الفارس القامع لأهل الكلام وله بمعنى ما سلف من كلام الحافظ ابن حجر الشيء الكثير، أنظر على سبيل المثال:
* كتابه العظيم:[ درء تعارض العقل و النقل (11 /484، 346 الفهرس ) ط: الجامعة الإسلامية ت: الدكتور محمد رشاد سالم ].
* و كتابه العظيم: [منهاج السنة النبوية في نقض كلام الشيعة والقدرية: ( 9/417،418، 473 الفهرس ) ت: الدكتور محمد رشاد سالم] .
* و كتابه العظيم: [ الرسالة الصفدية ط: أضواء السلف ] و غير ذلك من كتبه .
) ... بەڵكو سەلەفی بووە .
وە هەروەها ئیمامی (الذهبي) ـ رحمه الله - لە چەندین پەرتوكی تریدا وەكو (تذكرة الحفاظ)( أنظر: تذكرة الحفاظ: (4/1431 ) ط دار إحياء التراث ـ تصوير من الطبعة الهندية ـ .) و(معجم المحدثين)(أنظر فيها ترجمة: موسى بن إبراهيم البعلبكي، قال فيه الحافظ الذهبي: ( و محاسنه كثيرة و كان متواضعاً سلفياً) من (نقض الأوهام ص364 ). ) مەدحی زانایانی ئیسلام دەكات بەوەی كە سەلەفی بوون .
وە هەروەكو چۆن باسمان كرد كە پێشەوایانی ئیسلام بە ناوی (سەلەفی ) و (پابەندبون بە رێگای سەلەف) مەدحی زانایان دەكەن، هەروها لە لایەكی تر بانگەواز بۆ ئەم رێگایە دەكەن:
* ئیمامی ئەوزاعی (ت 157 هـ ) دەفەرمێت:
(إصبر نفسك على السنة و قِف حيث وقَف القوم و قُل بما قالوا وكف عما كفوا و اسلك سبيل سلفك الصالح فإنه يسعك ما وسعهم( شرح اعتقاد أهل السنة و الجماعة من الكتاب و السنة وإجماع الصحابة والتابعين من بعدهم، تأليف الإمام:هبة الله اللالكائي ( ت 418هـ) ط دار طيبة، ت: الدكتور سعيد بن حمدان الغامدي . ) .

واتە: (لەسەر رێگای پێغەمبەر(صلى اللة عليةوسلم)ئارام بگرە، وە لەو شوێنە بوەستە كە هاوەڵانی پێغەمبەر(صلى اللة عليةوسلم) و شوێن كەوتوانی لێی وەستاون، وە ئەوە بفەرموو كە ئەوان فەرمویانە ـ بە بێ كەم و زیاد ـ وە واز بێنە لەوەی ئەوان وازیان لێ هێناوە، وە بە دوای ئەوان بكەوە كە سەلەفی صالحن ـ پێشینە چاكەكانن ـ بۆ تۆ، چونكە ئەوەی بۆ ئەوان بەس بێت بۆ تۆش بەسە ) .
* وە ئیمام (أبو حنيفة النعمان )
(ت 154 ه) دەفەرمێت:
( عليك بالأثر وطريقة السلف وإياك وكل محدثة فإنها بدعة)( من الموسوعة الميسرة في الأديان و المذاهب و الأحزاب المعاصرة: ( 2/ 1072 - 1073 ) ط: دار الندوة العالمية . ).
واتە : بە (أپر)ەوە( )دەست بگرە و لەسەر رێگای سەلەفی صالح بە، وە ئاگاداربە لە هەمو زیادەیەك لە دیندا ـ نەك لە دونیاداـ چونكە هەموو زیادەیەك لە دیندا بیدعەیە(أنظر: الحاشية ( 2) . ).
وە هەر لە بەر ئەم مانایانە ئیمامی شافیعی (ت 204هـ) شارەزایی زانا لە بیروڕا بەنرخەكانی سەلەفی صاڵح بە مەرجی (إجتهاد) دەژمێرێت، كە لە پەرتوكە بەنرخەكەیدا (الرسالة) دەفەرمێت:
( ولا يكون لأحدٍ أن يقيس حتى يكون عالماً بما مضى قبله من السنن و أقاويل السلف...)(الرسالة للشّافعي (ص510 رقم: 1471) ط المكتبة العلمية بيروت . ت / الشيخ أحمد شاكر . ) .
ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەڵگەی سەلەفییەتی ئەم كەڵە زانایەیە كە سەرپێچی كردنی ووتە بەنرخەكانی سەلەف بە رەوا نازانێت .
وە هەر لەم روانگەیەوە ئیمامی (الذهبي) بە سەلەفی بوون بە پێویستییەكی زانایان دەزانێت كە دەفەرمێت:
(فالذي يحتاج اليه الحافظ أن يكون تقياً ذكياً نحوياً لغوياً زكياً حيياً سلفياً )(سير أعلام النبلاء: ( 13/380). ) .
واتە :
ئەوەی (حافظ) پێویستی بێ بریتییە لەوەی كە دەبێ: خۆپارێز بێت، زیرەك بێت، لە زمان و رێزمانی عەرەبی شارەزا بێت، پاك بێت، هەست بە عەیب و گوناهی خۆی بكات بەرامبەر خودا (صلى اللة عليةوسلم) سەلەفی بێت ....
ئیتر جارێكی تر دەپرسین: تۆ بڵێی (بوطي) لەم هەموو دەقانە بێ ئاگابێ كە گەورە پێشەوایانی ئەم ئوممەتە فەرمویانە، یان دەمارگیری كوێری كردبێ و لە رقی (ابن تيمية ) دا ضاوثؤشي لة ووتةكاني: (ابو حنيفة ) و (أوزاعي) و (ابن حجر) و (سيوطي)....هتد بكات ؟!.كە دوێنێ (محمدى كورِى عبدالوهاب) و ئةمرِؤ ( محمد ناصر الدين الألباني ) لەوانەوە فێری سەلەفیەت بوون؟!. رەحمەتی خوا لە هەر هەموویان بێت، وە خودا عاقیبەتی زیندوان خێربكات بە رەحمەت و كەرەمی خۆی ....ێ‌مین .
وە بۆ ئەوەی كۆتایی باسەكەمان (ميسك) بێت بە ئاموژگاری¬یەكی زێڕینی ئیمامی ((آجري)) (ت360هـ) كۆتای پێ دێنین كە دەفەرمێت:
...و بعد هذا نأمر بحفظ السنن عن رسول الله(صلى الله عليةوسلم)، و سنن أصحابه رضي الله عنهم، والتابعين لهم بإحسان، و قول أئمة المسلمين مثل: مالك بن أنس و الأوزاعي و سفيان الثوري وابن المبارك وأمثالهم، والشافعي و أحمد بن حنبل والقاسم بن سلاَّم، ومن كان على طريقة هؤلاء من العلماء رضي الله عنهم، وننبذ من سواهم، ولا نناظر، ولا نجادل ولا نخاصم، و إذا لقي صاحب بدعة في الطريق أخذ في غيره، وإن حضر مجلساً هو فيه قام عنه، هكذا أدبنا من مضى من سلفنا)( كتاب الشريعة: ص72،71 ط: دار الكتاب العربي ت: عبد الرزاق المهدي .) .

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.