ژمارەی بینین:

هەندێك لە سوودەكانی ژن هێنان

نوسەر:م صلاح الدین
بەروار:٢٠١٣/٠٣/١٧

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:
ژن هێنان سودو شوێنەواری دینی و دونیایی زۆری هەیە لەوانە:
1-خوای گەورە منەتی كردووە بەسەر بەندەكانیدا بەژن هێنانیان, دەفەرمووێت:
[وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً] [الروم: 21] .
واتە: یەكێك لە نیشانەكانی تواناو دەستەڵاتی خوای گەورە ئەوەیە كە لە خۆتان (لە ئادەم حەوای دروست كردووە) خێزانی بۆ دروست كردوون تا لەلای ئەو جێنیشین بن وبحەوێنەوە, وە خۆشەویستی وسۆز و بەزەیی خستۆتە نێوانتانەوە.
هەروەها ئافرەتی داناوە بە پۆشاكی پیاو كە دەفەرمووێت: [هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ] [البقرة: 187] .
واتە: ئەوان پۆشاكن بۆ ئێوەو ئێوەش پۆشاكن بۆ ئەوان.
2- ژن هێنان سوننەتی پێغەمبەرانە, خوای گەورە دەفەرمووێت:
[وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِنْ قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً] [الرعد: 38].
واتە: ئەی محمد(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) لەپێش تۆدا چەندەها پێغەمبەرانمان ناردووە بۆ لای نەتەوەكانیان, وەخێزان و منداڵمان پێ بەخشیون.
وە خوای گەورە باسی موسی(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەكات كە چەندەها ساڵ شوانی مەڕ بووە وەكو مارەییەك بۆ ژن هێنانەكەی.
وە پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) باسی سلێمان(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەكات كە چەندەها خێزانی هەبووە، دەفەرمووێت: سلێمانی كوڕی داود(علیهما الصلاە والسلام) فەرمووی: دەبێت ئەمشەو بچمە لای حەفتا ئافرەت, لە ریوایەتێكی تردا سەد ئافرەت، بۆ ئەوەی هەر ئافرەتێك منداڵێكی ببێت و ببێتە سوارچاكێك و لەپێناو خوای گەورەدا جیهاد بكات, هاوڕێكەی واتە: فریشتە . پێی ووت: بڵێ: إن شا ْ اللە ئەویش نەیووت ولە بیری چوو، بۆیە ئافرەتەكان منداڵیان نەبوو تەنها یەكێكیان نەبێت كە نیو منداڵی بوو، پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی: سوێند بەو خوایەی كە گیانی منی بەدەستە ئەگەر بیووتایە إن شا‌و الله ئەوا هەموویان منداڵیان دەبوو هەموویشیان لە پێناو خوای گەورەدا جیهادیان دەكرد((متفق عليه، وانظر: مشكاة المصابيح: 5720). ).
وە كاتێكیش چەند كەسێك هاتن بۆ لای خێزانەكانی پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و پرسیاری خوا پەرستیان كرد وەكو بڵێی پێیان كەم بوو, بۆیە یەكێكیان ووتی, هەرگیز من ژن ناهێنم و لە ئافرەت نزیك نابمەوە تەنها خوا پەرستی دەكەم، پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بۆی ڕوون كردنەوە كە ژن هێنان لە سوننەت و هیدایەتی ئەوە.
ففي الصحيحين عن أنس(رضی الله عنه) أن نفرا من أصحاب النبي (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قال بعضهم لا أتزوج النساء وقال بعضهم لا آكل اللحم وقال بعضهم لا أنام على فراش وقال بعضهم أصوم فلا أفطر، فبلغ ذلك رسول الله (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فحمد الله وأثنى عليه ثم قال ما بال أقوام يقولون كذا وكذا لكني أصلي وأنام وأصوم وأفطر وأتزوج النساء فمن رغب عن سنتي فليس مني..............)((صحيح سنن النسائي: 3217). ).
واتە: چەند كەسێك لە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پرسیاریان لە خێزانەكانی پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كرد دەربارەی خواپەرستی پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)لە نهێنیدا یەكێكیان ووتی: ژن ناهێنم. یەكێكی تریان ووتی: گۆشت ناخۆم, یەكێكی تریان ووتی: لەسەر نوێن ناخەوم. كە پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئەم قسانەی بیست, حەمدو سوپاسی خوای كرد و فەرمووی: چییە كەسانێك ئەم قسانەیان كردووە؟ بەڵام من نوێژیش دەكەم و دەیشخەوم, ڕۆژی وا هەیە بەڕۆژوم ڕۆژی وایش هەیە بەڕۆژوو نیم، وە ژنیش دێنم وەهەر كەسێك لە سوننەتی من دەرچێت و لابدات لە من نییە.
كە ئەگەر پێغەمبەران ژنیان هێنابێت و ژن هێنان لە سوننەتی ئەوان بێت كە ئەوان لەهەموو كەس خواپەرست ترو زاناترو سەرقاڵتر بوونە، كەواتە بوار بۆ هیچ كەسێك نییە كە لەژن هێنان ڕابكات و ژن نەهێنێت بە هەر بیانویەك بێت. تەنها ئەوە نەبێت كە پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەرانی كردووە, یاخود ڕێگرێكی تێدایە كە نایەڵێت ژن بهێنێت.
3-خوای گەورە فەرمانی كردووە بە ژن هێنان كە دەفەرمووێت: [وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَى مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ] [النور: 32].
واتە: ئەوانەی كە بێ‌ ژن وبێ‌ پیاون ژنیان بۆ بێنن وبە شویان بدەن لە بەندە چاكەكانتان، وە مەترسی هەژاریتان نەبێت، چونكە ئەگەر هەژاریش بن خوای گەورە بە فەزڵا وچاكەی خۆی دەوڵەمەندتان دەكات.
4- پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمانی كردووە بە ژن هێنان كە دەفەرمووێت: (يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء)((صحيح الجامع الصغير: 7975). ).
واتە: ئەی گرۆی گەنجان كێ لەئێوە توانای هەیە با ژن بهێنێت، چونكە ژن هێنان چاو و داوێن دەپارێزێت لە حەرام, وە هەركەسێكیش توانای نەبوو ئەوا با بەڕۆژوو بێت, چونكە ڕۆژوو قەڵغانە و لەتاوان دەیپارێزێت.
5-ژن هێنان بەدەست هێنانی باشترین خۆشی دونیایە.
پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرمووێت: : (الدنيا كلها متاع وخير متاع الدنيا المرأة الصالحة)((صحيح الجامع الصغير: 3413).
واتە: دونیا هەمووی خۆشییە و باشترین خۆشی دونیا ئافرەتێكی ساڵحە.
وە دەفەرمووێت: (ليتخذ أحدكم قلبا شاكرا ولسانا ذاكرا وزوجة صالحة تعينه على أمر الآخرة)((سلسلة الأحاديث الصحيحة: 2176). ).
واتە: با هەركەسێك لە ئێوە ئەم شتانە بۆ خۆی دابین بكات: دڵێكی سوپاس گوزار, وە زمانێكی زیكركار, وە ئافرەتێكی چاك كە یارمەتیدەری بێت بۆ كاری دوا رۆژی.
6-ژن هێنان نیوەی دینە. پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرمووێت: (من رزقه الله امرأة صالحة فقد أعانه على شطر دينه فليتق الله في الشطر الباقي)((صحيح الترغيب والترهيب: 1916). ).
واتە: هەر كەسێك خوای گەورە ئافرەتێكی ساڵحی پێ ببەخشێت ئەوا یارمەتی داوە لەسەر نیوەی دینەكەی, با تەقوای خوا بكات بۆ بەدەست هێنانی نیوەكەی تری.
وەدەفەرمووێت: (إذا تزوج العبد فقد استكمل نصف الدين فليتق الله في النصف الباقي)((صحيح الترغيب والترهيب: 1916). ) .
واتە: ئەگەر مرۆف ژن بهێنێت ئەوا نیوەی دینەكەی تەواو كردووە، با تەقوای خوا بكات بۆ بەدەست هێنانی نیوەكەی تری.
وە بۆیە ژن هێنان نیوەی دینە، چونكە پێغەمبەر دەفەرمووێت: (من يضمن لي ما بين لحييه وما بين رجليه أضمن له الجنة)((صحيح الجامع الصغير: 6617). ).
واتە: هەركەسێك ئەوەی نێوان ڕیش و سمێڵی(دەمی) و ئەوەی نێوان هەردوو قاچی(دامێنی) مسۆگەر بكات ئەوا منیش بەهەشتی بۆ مسۆگەر دەكەم.
كە ئەگەر ژن بهێنێت دامێنی پاك دەبێت و دەیپارێزێت.
7- هەروەكو چۆن پێغەمبەر فەرمانی بەژن هێنان كردووە وهانی داوە، لەهەمان كاتدا قەدەغەی ژن نەهێنانی كردووە .
سعدی كوڕی ابی وقاص دەفەرمووێت: (لقد رد رسول الله صلى الله عليه وسلم على عثمان بن مظعون التبتل ولو أذن له لاختصينا)( (صحيح سنن ابن ماجة: 1848).).
واتة: ثيَغةمبةرى خوا قةدةغةى ذن نةهيَنانى لة عوسمانى كورِى مضعون كرد وة ئةطةر رِيَطةى ثيَ بداية ئةوا ئيَمة خؤمان دةخةساند و ذنمان ناهيَنا.
8- ثيَغةمبةر قةدةغةى زيادرِةوى كردنى ثةرستنى كردووة لةسةر حسابى مافى خيَزان و كةس و كار.
وعن عبد الله بن عمرو بن العاص قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: يا عبد الله ألم أخبر أنك تصوم النهار وتقوم الليل؟ فقلت: بلى يا رسول الله . قال: فلا تفعل صم وأفطر وقم ونم فإن لجسدك عليك حقا وإن لعينك عليك حقا وإن لزوجك عليك حقا وإن لزورك عليك حقا.................)((مشكاة المصابيح: 2054). ) .
واتە: پێغەمبەر بە عبداللەی كوڕی عەمری كوڕی عاصی فەرموو: ئەی عبداللە هەواڵم پێ دراوە كە تۆ بەڕۆژ بەڕۆژوویت و بەشەو شەو نوێژدەكەیت ئایا وایە؟ فەرمووی: بەڵێ وایە ئەی پێغەمبەری خوا، فەرمووی: وانەكەیت, بەڵكو بەڕۆژوو بەو جار جار بەڕۆژوو مەبە، وە شەونوێژ بكەو بیش خەوە, چونكە لاشەت مافی هەیە بەسەرتەوە وەچاوەكانت مافیان هەیە بەسەرتەوە, وەخێزانت مافی هەیە بەسەرتەوە, وەمیوانەكانت مافیان هەیە بەسەرتەوە.........
كەئەمەیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەژن هێنان باشترە لە خۆلایەك لاكردنەوە بۆ پەرستن چ جا بۆشتی تر.
9-ژن هێنان هۆكارە بۆ یارمەتی دان و پشتگیری كردنی خوای گەورە.
پێغەمبەر دەفەرمووێت:(ثلاثة حق على الله عز وجل عونهم: المكاتب الذي يريد الأداء، والناكح الذي يريد، العفاف والمجاهد في سبيل الله)( (صحيح سنن النسائي: 3218).) .
واتە: سێ كەس هەن خوای گەورە بەحەقی داناوە لەسەر خۆی كەیارمەتیان بدات: ئەو كۆیلەیەی دەیەوێت خۆی بكڕێتەوەو خۆی ئازاد بكات, وە ئەو كەسەی كە ژن دەهێنێت و مەبەستی داوێن پاكییە, وە ئەو كەسەی كە لە پێناو خوای گەورە دا جیهاد بكات.
10- ژن هێنان هۆكارە بۆ زیاد بوونی ئوممەتی پێغەمبەر كە دەفەرمووێت: (تزوجوا الودود الولود فإني مكاثر بكم الأمم)((صحيح سنن أبي داود: 2050). ) .
واتە: ئافرەتانێكی خۆشەویستی منداڵ بوو بهێنن، چونكە من لە رۆژی قیامەتدا شانازی بەزۆریتانەوە دەكەم بەسەر ئوممەتەكانی تر.
.
11- ژن هێنان شوێنەوارێكی تەندروستی باشی هەیە, دوو زانای دەروون ناس لە زانكۆی شیكاغو ئامارێكی ووردكاریان ئەنجام دا دەربارەی چەند حاڵتێك لە شێت بوون كە پشكنینیان كرد بۆ ئەو كەسانەی كە چارەسەریان دەكەن بۆیان دەركەوت كە لەنێوان هەر سەد كەسێكی شێتدا(83)یان لە كچ و كوڕانن و (17) یان لە ژن و پیاوانن.
هەروەها ڕێژەی تاوان لای گەنجان زیاترە وەك لەهاوسەرگیران كە لەیەكێك لە ئامارەكاندا دەركەوتووە (38) تاوانبار گەنجن لەبەرامبەر (17) هاوسەرگیر.
12- لەگرنگترین مەبەستەكانی ژن هێنان و سوودەكانی پاراستنی نەفسە لە توشبوون و كەوتنە ناو تاوانەوە. پێغەمبەر دەفەرمووێت:(ما تركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النساء)( ( صحيح الجامع الصغير: 5597).) .
واتە: لەپاش خۆم هیچ فیتنەیەكم بەجێ نەهێشتووە بەزیان تر بێت لەسەر پیاوان لە ئافرەت.
وە ئەم شتە زیاتر دەردەكەوێت لەم سەردەمەی خۆماندا كە ئافرەتان زیاتر خۆیان دەڕازێننەوە و جوانی خۆیان دەردەخەن.
13- ژن هێنان ئەجر و پاداشتی تێدایە, پێغەمبەر دەفەرمووێت: (وفي بضع أحدكم صدقة، قالوا يا رسول الله أيأتي أحدنا شهوته ويكون له فيها أجر؟! قال: أرأيتم لو وضعها في الحرام أليس كان عليه وزر فكذلك إذا وضعها في الحلال يكون له أجر)( ) .
واتە: لە چوونە لای خێزانەكانتاندا خێرو سەدەقەتان بۆ دەنوسرێت، هاوەڵان فەرموویان: ئەی پێغەمبەری خوا ئایا كەسێك لەئێمە ئارەزووی خۆی تێر دەكات و پاداشتی دەست دەكەوێت؟! فەرمووی: بەڵێ ئایا لە حەرامدا بەكاری بهێنێت تاوانبار نابێت, بەهەمان شێوەش ئەگەر لە حەڵاڵدا بەكاری بهێنێت پاداشتی دەست دەكەوێت.
14- ژن هێنان هۆكارێكە بۆ منداڵ بوون كە لەپاش مردنی دایك و باوك ئەو منداڵانە ئەگەر ساڵح وخواپەرست بن ئەوا دەبنە خێر و خۆشی بۆ دایك و باوكیان و بەردەوام كردەوەی چاكیان بۆ دایك و باوكیان دەڕوات بەبێ ئەوەی لە كردەوەی چاكی خۆیان كەم بكاتەوە,
پێغەمبەر دەفەرمووێ: (إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث صدقة جارية أو علم ينتفع به أو ولد صالح يدعو له)(( صحيح الجامع الصغير: 2588). ).
واتە: ئەگەر مرۆڤـ بمرێت ئەوا كردەوەكانی دەپچڕێت و هیچ خێری بۆ ناچێت تەنها لەم سێ ڕێگایەوە نەبێت: سەدەقەو خێرێكی نەبڕاوە، یاخود زانیارییەكی بڵاو كردبێتەوە خەڵكی لەپاش خۆی سودی لێ ببینن, یاخود منداڵێكی ساڵحی لەپاش خۆی بەجێهێشتبێت دوعای خێری بۆ بكات. بەڵكو دوعای خێرو داوای لێخۆشبوونی بۆ دایك و باوكی لە بەهەشتدا پلەو پایەیان بەرزدەكاتەوە.
پێغەمبەر دەفەرمووێت:(إن الرجل لترفع درجته في الجنة، فيقول: أنى لي هذا؟! فيقال: باستغفار ولدك لك)( (إرواء الغليل: 1580).) .
واتە: پیاوێك لە بەهەشتدا پلەو پایەی زۆر بەرز دەكرێتەوە, خۆی پێی سەیرەو دەڵێت: ئەی پەروەردگار خۆ من ئەوەندە كردەوەی چاكم نەبوو, ئێستا ئەم هەموو پلە بەرزیە چییە؟! پێی دەووترێت: ئەوە بە داوای لێخۆشبوونی منداڵەكەتە.