ژمارەی بینین:

نوێژ كردن

نوسەر:م.يوسف رشيد
بەروار:٢٠١٣/٠٢/٢٦

1. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( أَوَّلُ مَا يُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ الصَّلَاةُ وَأَوَّلُ مَا يُقْضَى بَيْنَ النَّاسِ فِي الدِّمَاءِ). اخرجه النسائي وابن نصر وابن أبي عاصم والطبراني والقضاعي وإسناده صحيح .
واتە: ((یەكەم شتێك كە بەندە پرسیاری لێ‌ دەكرێت لە ڕۆژی دوایی دا نوێژەكانە , وە یەكەم شتێك كە حوكمی لەسەر دەدرێت لە نێوان خەڵكیدا خوێن ڕشتنە )). ئەم فەرموودەیە هانی باوەڕداران دەدات بۆ پارێزگاری كردن لە نوێژەكانیان چونكە نوێژ یەكەم شتێكە پرسیاری لێوە دەكرێت لە ڕۆژی دوایی دا.

2. أَنَّ ابْنَ عُمَرَ (رضي الله عنهما)، قَالَ لِحُمْرانَ: أمَا بَلَغَكَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:( أَفْضَلُ الصَّلَوَاتِ عِنْدَ اللهِ صَلَاةُ الصُّبْحِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ فِي جَمَاعَةٍ). اخرجه ابو نعيم وإسناده صحيح .
واتە: ((باشترینی نوێژەكان لەلای خوای گەورە نوێژی بەیانییە لە ڕۆژی جومعەدا بە جەماعەت بكرێت )).

3. قَالَ أَبُو أَيُّوبَ (رضي الله عنه), سَمِعْتُ رَسُولَ الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُول: (صَلُّوا صَلاةَ الْمَغْرِبِ مَعَ سُقُوطِ الشَّمْسِ، بَادِرُوا بِهَا طُلُوعَ النَّجْمِ). رواه الطبراني وإسناده صحيح .
واتە: ((نوێژی مەغریب بكەن لە كاتی خۆر ئاوا بووندا , وە خێراكەن لە كردنیدا كاتێك ئەستێرە دەردەكەوێت)).

4. عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا قَالَتْ : قَالَ رَسُوْلُ اللهِ صلى الله عليه وسلم: ( مَنْ سَدَّ فُرْجَةً بَنَى اللهُ لَهُ بَيتاً فِي الْجَنَّة وَرَفَعَهُ بِهَا دَرَجَة ). أخرجه المحاملي وإسناده صحيح .
واتە: ((هەر كەسێك بۆشایی ڕیزێك پڕبكاتەوە لە نوێژدا خوای گەورە ماڵێكی بۆ دروست دەكات لە بەهەشتدا, وە پلەیەكیش بەرزی دەكاتەوە)).

5. عَنْ قَبَاثِ بْنِ أَشْيَمَ اللَّيْثِيِّ(رضي الله عنه)،أَنّ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ: (صَلاَةُ رَجُلَيْنِ يَؤُمُّ أَحَدُهُمَا صَاحِبَهُ أَزْكَى عِنْدَ اللَّهِ مِنْ صَلاَةِ ثَمَانِيَةٍ تَتْرَى وَصَلاَةُ أَرْبَعَةٍ يَؤُمُّهُمْ أَحَدُهُمْ أَزْكَى عِنْدَ اللَّهِ مِنْ صَلاَةِ
مِائَةٍ تَتْرَى). رواه البخاري في التأريخ والبزار وابن سعد والديلمي وصححه الحاكم وغيره ((صحيح أبي داود)).
واتە: ((نوێژ كردنی دوو پیاو كە یەكێكیان پێش نوێژی ئەوی تریان بكات باشترە لە لای خوای گەورە لە نوێژی هەشت كەس كە بە جیا جیا بیكەن, وە نوێژی چوار كەس كە یەكێكیان پێش نوێژیان بكات باشترە لەلای خوای گەورە لە نوێژی سەد كەس كە بەجیا بیكەن)).ئەم فەرموودەیە پێمان ڕادەگەیەنێ كە نوێژی بە كۆمەڵا چەندێك پاداشتی زۆرە لای خوای پەروەردگار ، جا پێویستە لە سەر بڕواداران پارێزگاری لێ بكەین.