ژمارەی بینین:

ھەندێک لە سڕینەوەی تاوانەکان

نوسەر:م/ يوسف رشيد محمود
بەروار:٢٠١٣/٠١/١٥

الحمد لله وحده، والصلاة و السلام على من لانبي بعده،
موسڵمانانی خۆشەویست: گومانی تێدا نییە خوای گەورە فەزڵ و ڕەحمەتی زۆرە بەسەر مانەوە، ھەندێک لەو فەزلڕ و ڕەحمەتانەی ڕژاندوێتی بەسەرماندا بریتییە لە (سڕینەرەوەی تاوانەکان)، واتە: خوا وپێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ھەندێک ھۆکاریان داناوە ئەگەر موسڵمانان ھەڵسن بەجێبەجێ کردنیان ئەوا دەبێتە ھۆی سڕینەوەی تاوانەکانیان، ئەو ھۆکارانەش بریتین لە:
١- ئیسلام، واتە موسڵمان بوون:
خوای گەورە دەفەرمێت: [قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَنْتَهُوا يُغْفَرْ لَهُمْ مَا قَدْ سَلَفَ وَإِنْ يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّةُ الْأَوَّلِينَ] [الأنفال: 38] .
واتە: ئەی موحەمەد(صلى الله عليه وسلم)لا بە بێ باوەڕەکان بڵێ ئەگەر وازبێنن (لەھاوبەش دانان بۆ خوا و دژایەتی کردنی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)) ئەوا خوای گەورە لە ھەموو تاوانەکانی لەوەو پێشیان خۆش دەبێت بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ دژایەتی کردنی تۆ ئەی موحەمەد (صلى الله عليه وسلم) (لە دوای شەڕی بەدەرەوە) ئەوا ڕێبازی ئەوانەی پێشوو ڕابوورد)، ئەویش بەو شێوە بوو کە ئەوان بەردەوام بوونایە لەسەر بە درۆ زانینی پێغەمبەرەکەیان و سەرکەشیان خوای گەورە زوو لە ناوی دەدان.
وە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (إذا أسلم العَبْد، فحسن إسلامه كتب الله له كل حسنة كان أزلفها، ومحيت عنه كل سيئة كان أزلفها...)( (1) (علقه البخاري: 1/ 98-الفتح)، دون جملة كتابة الحسنات المتقدمة، (ووصله النسائي: 8/ 105-106) بسند صحيح، وصححه الشيخ الألباني في: (صحيح الجامع الصغير: 336، وصحيح سنن النسائي: 4998، وسلسلة الأحاديث الصحيحة: 247).
واتە: ئەگەر بەندە موسڵمان بێت موسڵمان بونێکی جوان و تەواو، ئەوا خوای گەورە ھەموو ئەو کردەوە چاکانەی بۆ دەنوسێت کە لەوەو پێش ئەنجامی دابوو، وە ھەموو ئەو خراپە و تاوانانەی دەسڕێتەوە کە لەوەو پێش ئەنجامی دابوو،
٢- شوێن کەوتنی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم):
خوای گەورە پێغەمبەری(صلى الله عليه وسلم) ناردووە بۆ ئەم ئوممەتە تاوەکو دەریان بێنی لە تاریکایەکان بۆ ڕووناکی، جا ھەر کەسێ شوێنی بکەوێ خوای گەورە ڕەحمی پێ دەکات لە تاوانەکانی خۆش دەبێت، وە ھەرکەسێ شوێنی نەکەوێت خوای گەورە ھیچ کردەوەیەکی لێ وەرناگرێت و سزایەکی توندیشی دەدات لە ڕۆژی دوایی¬دا.
خوای گەورە دەفەرمێت: [قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ] [ال عمران: 31]
واتە: ئەی موحەمەد (صلى الله عليه وسلم) بەو خەڵکە بڵێ ئەگەر ئێوە خواتان خۆش دەوێت شوێنی من بکەون خوای گەورەش ئێوەی خۆش دەوێت و لە تاوانەکانیشتان دەبوورێت، خوای گەورە زۆر لێبوردەو بە بەزەیی¬یە.
٣- گەڕانەوەی یەکجارەکی بۆ لای خوا:
خوای گەورە دەفەرمێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يُكَفِّرَ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ] [التحريم :8] .
واتە: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوا بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە بە گەڕانەوەیەکی یەکجارەکی، نزیکە پەروەردگارتان تاوانەکانتان بسڕێتەوە (بەھۆی گەڕانەوەتان بۆ لای ئەو).
وە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت:
(التائب من الذنب کمن لا ذنب لە).
واتە: ئەو کەسەی دەگەڕێتەوە و واز دەھێنێ لەتاوان، وەک ئەو کەسە وایە تاوانی نەکرد بێت.

٤- لێبوردن:
خوای گەورە دەفەرمێت: [وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ) [النور :22] .
واتە: لێبوردنتان ھەبێت بەرامبەر ئەو کەسانەی ھەڵە دەکەن بەرامبەرتان و تۆڵەیان لێ مەسێننەوە، ئایا پێتان خۆشە خوای گەورە لێتان خۆش بێت، بەڕاستی خوای گەورە زۆر لێبوردەو بە بەزەیی¬یە.
وە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (تلقت الملائكة روح رجل ممن كان قبلكم فقالوا: عملت من الخير شيئا؟ قال: لا. قالوا: تذكر، قال: كنت أداين الناس فآمر فتياني أن ينظروا المعسر ويتجوزوا عن الموسر. قال: قال الله: تجاوزوا عنه)( (أخرجه البخاري: 4/ 307- الفتح)، وانظر: صحيح الترغيب والترهيب: 904). واتە: فریشتەکانی روح کێشان گەیشتن بە پیاوێک لە ئوممەتانی پێش ئێوە، پێیان ووت: ئایا دەزانیت ھەر چاکەیەکت کرد بێت؟ پیاوەکە ووتی: من قەرزم لای خەڵکی بوو فەرمانم دەکرد بە خزمەتکارەکانم کە چاوەڕوانی ئەو کەسە بکەن کە دەست کورت و ھەژارە، وە لەوانەش ببورن کە دەوڵەمەندن، خوای گەورەش فەرمووی بەفریشتەکان: کەواتە ئێوەش لێ¬ی خۆش بن .
٥- چاکە کردن بەدوای خراپە کردن دا:
خوای گەورە دەفەرمێت: [إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّـيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ] [هود : 114].واتە: بەڕاستی چاکەکان خراپەکان لادەدات ودەی سڕێتەوە، ئەوەش بەبیرھێنانەوەیەکە بۆ ئەو کەسانەی یادی خوا زۆر دەکەن.
وە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)دەفەرمێت: (إتق اللّهَ حَيْثُما كُنْتَ، وَأتبعِ الَسّيّئةَ الَحسنةَ تَمحُها، وَخالِقِ النّاس بِخُلُقِ حَسَنٍ)((أخرجه الترمذي وأحمد وابن أبي شيبة، وحسنه الشيخ الألباني في: صحيح الجامع الصغير: 97).
واتە: خۆت بپارێزە لە سزاو تووڕەیی خوا (بەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی)، وە بە دوای خراپەکردندا چاکە بکە ئەوا دەی سڕێتەوە، وە تێکەڵاوی خەڵکی ببە بە خوو ڕەوشتێکی جوانەوە .
٦- بڵاو کردنەوەی سەڵاو و گفتوگۆی جوان:
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (إنَّ مِنْ موجبات الَمغفرةِ: بذْلُ الَسلاَمِ، وَحُسْنُ الكلامِ)( (سلسلة الأحاديث الصحيحة: 1035، وصحيح الجامع الصغير: 2232).واتە: بەڕاستی ھەندێک لە مسۆگەر کردنەکانی لێخۆش بوونی خوای گەورە (بۆ تاوانەکانمان) بریتی¬یە لە: بڵاوکرنەوەی سڵاو و گفتوگۆی جوان .
٧- تەوقەکردن:
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (ما من مسلِمَيْنِ يلتقيانِ، فيتصافحانِ إلا غُفِرَ لهما قبل أن يتفرقا)((أبو داود والترمذي وابن ماجة، وصححه الشيخ الألباني في: (صحيح الجامع الصغير: 5777، وصحيح سنن الترمذي: 2727، وصحيح ابن ماجة: 3703).
واتە: ھیچ دوو موسڵمانێک بەیەک ناگەن و، پێکەوە تەوقە ناکەن، ئیلا خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەی لەیەک جیاببنەوە.
٨- چاکە کردن لەگەڵ ئاژەڵ و نەرم و نیانی بەرامبەریان:
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (بينهما رجل يمشي بطريق إذا اشتد عليه العطش فوجد بئراً، فنزل فشرب وخرج، فإذا بكلب يلهث يأكل الثرى من العطش، فقال الرجل: لقد بلغ هذا الكلب من العطش مثل الذي بلغ مني، فنزل البئر، فملأ خفه، ثم أمسكه بفيه حتى رقي فسقى الكلب، فشكر لله له، فغفر له).
فقالوا: يارسول الله وإن لنا في البهائم لأجراً؟
فقال: (في كل ذات كبد رطبة أجر)((البخاري: 2363)، و(مسلم: 2244). واتە: لە کاتێک دا پیاوێک دەڕۆیشت بە ڕێگایەکدا زۆر تینوی بوو بیرێکی ئاوی بینی، دابەزی بۆ ناو بیرەکەو ئاوی خواردەوە، لە پاشاندا دەرچوو تەماشای کرد سەگێک لە تینوودا زمانی دەرکرد بوو خۆڵی زەویەکەی دەخوارد، پیاوەکە ووتی: بەڕاستی ئەم سەگە توشی تینویەتی¬یەک بووە وەکو تینویەتی¬یەکەی من، پیاوەکە دابەزی بۆ ناو بیرەکەو خوفەکەی پڕکرد لە ئاو، پاشان بەدەمی گرتی ھەتاوەکو سەرکەوتە سەرەوە و سەگەکەی تێر ئاو کرد، لە پاشان خوای گەورە سوپاسی ئەو پیاوەی کردو لێیشی خۆش بوو.
٩- دوورکەوتنەوە لەتاوانە گەورەکان:
خوای گەورە دەفەرمێت: [إِن تَجْتَنِبُواْ كَبَآئِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُم مُّدْخَلاً كَرِيمًا] [النساء :31].واتە: ئەگەر ئێوە ئەی بڕواداران دوورکەونەوە لە تاوانە گەورەکان (وەکو زینا و کوشتنی بەناحەق و ریباو...ھتد) ئەوا ئێمەش تاوانە بچووکەکانتان دەسڕینەوە و دەتان خەینە ناو جێگەیەکی ڕێز لێ گیراوەوە (کە ئەویش بەھەشتە)
١٠- بەڵاو موسیبەت:
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (إذا ابتلى الله العبد المسلم ببلاءٍ في جَسده قال الله للمَلك: اكتب له صالح عمله الذي يعمله، فإن شفاه غسله وطهّره، وإن قبضه غَفَرله ورحمه)((رواه أحمد، وحسنه الشيخ الألباني في: صحيح الجامع الصغير: 258، ومشكاة المصابيح: 1560، وصحيح الترغيب والترهيب: 3422). واتە: ئەگەر خوای گەورە بەڵاو موسیبەتێک تووشی بەندەیەکی موسڵمان بکات لە لاشەیدا خوای گەورە بە فریشتەی چاکە نووس دەفەرمووێت: ھەموو ئەو چاکانەیشی بۆ بنوسە کە لەوەو پێش دەیکرد وئێستا بۆی ناکرێ، جا ئەگەر خوای شیفای بۆ بنێرآ و چاک بێتەوە ئەوا دەیشۆرێت وپاکی دەکاتەوە لە تاوانەکانی، وەئەگەر ڕووحی بکێشێت و بیباتەوە بۆلای خۆی لێ¬ی خۆش دەبێت و ڕەحمی پێ دەکات .
١١- دەست نوێژ گرتن بە جوانترین شێوە((واتە: بەپآ¬ی سوننەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بێت، چونکە ئەوە مەرجە بۆ سڕینەوەی تاوانەکان.
عن عثمان بن عفان رضي الله عنه قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): (مَنْ توضأ، فأحسن الوضوء خرجت خطاياه من جسده حتى تخرج من تحت أظافره)( (مسلم: 3/ 1333- النووي).واتە: ھەرکەسێ دەست نوێژ بگرێت، بە دەست نوێژێکی جوان و ڕێک وپێک، ئەوا تاوانەکانی دەردەچن لەلاشەی ھەتا لەبن نینۆکەکانی¬یەوە دەردەچێت.
ووشەی (مَنْ) گشتی¬یە، بەڵام تایبەتە بە موسڵمانانەوە ھەروەکو چۆن لەفەرموودەی تردا ھاتووە، جا جگە لەموسڵمان ئەگەر دەست نوێژ بگرێت بە جوانترین شێوەش ھیچ بایەخێکی نی¬یە لای خوای گەورە و تاوانیشی پێ ناسڕێتەوە .
١٢- بانگدان:
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (إن المؤذن يغفر له مدى صوته، ويصدقه كل رطب ويابس سمع صوته، والشاهد عليه له خمس وعشرون درجة)( (أحمد وابن حبان والبيهقي وأبو داود، وحسنه الشيخ الألباني في: صحيح الجامع الصغير: 1929).
واتە: بەڕاستی بانگدەر لێخۆشبوونی بۆ ھەیە لەلایەن پەروەدگارەوە بەدرێژایی دەنگەکەی (واتە: چەندێک دەنگی بەرز بێت دروستکراوانێکی زیاتر دەنگی دەبیستن و داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەن، خوای گەورەش بە ئەندازەی داواکەی ئەوان لێی خۆش دەبێت، وە ئەو بانگدەرە بەڕاست دەخەنەوە ھەموو تەڕو ووشکێک کە دەنگی باندەرەکە دەبیستن، وەئەو کەسەیش ئامادەی ئەو نوێژە دەبێت کە بانگەکەی بۆ دراوە بیست و پێنج پلەی بۆ ھەیە.
١٣- نوێژ کردن:
عن أبى هريرة رضي الله عنه أنه سمع رسول الله(صلى الله عليه وسلم) يقول: (أرأيتم لو أن نهراً بباب أحدكم يغتسل فيه كل يوم خمساً، ماتقول ذلك، تبقي من درنه؟)
قالوا: لايبقى من درنه شيئاً .
قال: (فذلك مثل الصلوات الخمس يمحو الله بهن الخطايا)( (البخاري: 2/ 11-الفتح)، و(مسلم: 5/ 170-النووي).
واتە: ھەواڵم پێ بدەن و پێم ڕاگەیەنن ئەگەر ڕووبارێک لەبەر دەرگای ھەریەکێ لە ئێوەدا بێت و ڕۆژی پێنج جار خۆی لێ بشوات، چی دەڵێیت ئایا ھیچ پیسی و چڵکێک بەلەشی¬یەوە دەمێنێت؟.
ھاوەڵان ووتیان: ھیچ پیسی¬یەکی پێوە نامێنێت.
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ئەوە وێنەی پێنج نوێژەکانە خوای گەورە تاوانەکانی پێ دەسڕێتەوە.
١٤- سووژدە (کڕونوش) بردن بۆ خوای گەورە:
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (يا أبا فاطمة أكثر من السجود، فإنه ليس من مسلم يسجد لله سجدة إلا رفعه الله تبارك وتعالى بها درجة (في الجنة، وحطَّ عنه بها خطيئة)((رواه أحمد، وصححه الشيخ الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 1519).
واتە: ئەی باوکی فاگمە سووژدە (کڕنوش) ی زۆر ببە بۆ خوای گەورە، چونکە ھیچ موسڵمانێک نی¬یە کرنوشێک بۆ خوای گەورە ببات ئیلا خوای گەورە پلەیەک بەرزی دەکاتەوە لەبەھەشت دا و تاوانێکیشی بۆ دەسڕێتەوە .
١٥- ڕۆیشتن بۆ نوێژی بەکۆمەڵ (ێلاە الجماعە).
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (صلاة الرجل فى جماعة تضعف صلاته في بيته وسوقه خمساً وعشرين ضعفاً، وذلك أنه إذا توضاً، فأحسن الوضوء، ثم خرج إلى المسجد لا يخرجه إلا الصلاة لم يخط خطوة إلا رفعت له بها درجة، وحط عنه بها خطيئة، فإذا صلى لم تزل الملائكة تصلي عليه ما دام في مصلاه: اللهم صلّ عليه، اللهم ارحمه، ولايزال أحدكم في صلاة ما انتظر الصلاة)( (البخاري: 2/ 266- الفتح) واللفظ له، و(مسلم: 4/ 128- النووي).واتە: نوێژ کردنی پیاو بە کۆمەڵ چاکتر و خێری زیاترە لەو نوێژەی کە بەتەنھا لە ماڵەوە یان لە دوکان و بازاڕەکەی دا دەیکات بە ئەندازەی بیست و پێنج پلە، ئەویش بەوە دەبێت کاتێک کە دەست نوێژ دەگرێت بەدەست نوێژێکی جوان و ڕێک و پێک، پاشان دەردەچێت بۆ مزگەوت ھیچ شتێک دەری نەکات لەماڵ تەنھا نوێژەکە نەبێت، ئەوا ھەر ھەنگاوێک کە دەینێت پلەیەکی پێ بەرز دەبێتەوە، وە تاوانێکی پێ دەسڕێتەوە، ئەگەر نوێژەکەشی ئەنجام دا بەردەوام فریشتەکانی خوا دوعای خێری بۆ دەکەن ھەتا لەو جێگەیەدا بێت کە نوێژی تیاکردووە دەڵێت: خوادایە لێی خۆش ببە، خودایە بەزەییت پێدا بێتەوە، وە بەردەوام ھەریەکێ لە ئێوە لە نوێژدایە ئەوەندەی چاوەڕێی نوێژ دەکات ( واتە چەندێک چاوەڕوانی نوێژی جەماعەت بکەی لە مزگەوت ئەوا ئەو کاتەت بە نوێژ بۆ دەژمێردرێت).
١٦- ووتنی (ئامین) لەدوای ئیمامەوە:
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (إذا قال الإمام: {غَيْرِ المَغْضُوبِ عَليْهمْ وَلاَ الضّالَّين}. فقولوا: آمين، إنه من وافقَ قوله قول الملائكة غفر له ماتقدم من ذنبه)((المصدر السابق). واتە: ئەگەر ئیمام ووتی (غَیْڕ المَغْچُوبِ عَلیْھمْ ۆڵا الچّالَّین) ئێوەش بڵێن: ئامین، چونکە بەڕاستی ھەر کەسێ ووتەکەی یەک بگرێ لەگەڵ ووتەی فریشتەکاندا ئەوا خوای گەورە لە تاوانەکانی لەوەو پێشی خۆش دەبێت.
١٧- شەو نوێژ کردن:
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (عليكم بقيام الليل، فإنه دأب الصالحين قلبكم، وقربة إلى الله، ومنهاة عن الإثم، وتكفير للسيئات، ومطردة للداء من الجسد)( (رواه الحاكم والبيهقي، وصححه الشيخ الألباني في: صحيح الجامع الصغير: 4079).واتە: دەست بگرن بەشەو نوێژەوە و شەو نوێژ بکەن، چونکە شەو نوێژ کردن داب و نەریتی پیاو چاکانی پێش ئێوەیە، وەنزیک بوونەوەیە لە خوای گەورە، وە ڕێ گرە لە تاوان و خراپەکاری، وەسڕینەرەوەیە بۆ تاوانەکان، وە دوور خەرەوەی دەردو نەخۆشی¬یە لە لاشە .
١٨- یاد کردنی خوای گەورە:
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (مامن قوم اجتمعوا يذكرون الله لايريدون بذلك إلا وجهه إلا ناداهم مناد من السماء: أن قوموا مغفور لكم، قد بدلت سيئاتكم حسنات)( (رواه أحمد، وصححه الشيخ الألباني في: صحيح الترغيب والترهيب: 1504، وسلسلة الأحاديث الصحيحة: 2210) .
کۆمەڵێک کۆبنەوە و یادی خوای گەورە بکەن و مەبەستیان تەنھا ڕەزا بوونی پەروەردگار بێت، ئەوا بانگدەرێک بانگ دەکات لە ئاسمانەوە: ھەستن خوای گەورە لێتان خۆشبووە، وە بەڕاستی تاوانەکانتان بۆ گۆڕا بە چاکە.

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.