ژمارەی بینین:

زانیارییەك دەربارەی فەرموودەی(صحیح) و (حسن)

نوسەر:هاوڕێ شارباژێڕی
بەروار:٢٠١٢/١٢/٢٤

بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله و كفى و الصلاة والسلام على نبيه المصطفى محمد و آله و صحبه و سلم و
بعد:

زۆر جار له‌ بڕیاردانی زانایانی فه‌رمووده‌ناسدا بینیومانه‌ كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك ئه‌فه‌رموون (حدیث حسن صحیح)،له‌وانه‌یه‌ زۆرێكمان واتای ئه‌وه‌ نه‌زانین یاخود پێمان سه‌یر بێت كه‌ چۆن ئه‌بێت فه‌رمووده‌یه‌ (صحیح) بێت و (حسن)یش بێت ؟!
زانای پایه‌ به‌رز شیخ محمد بن صالح العثیمین له‌ په‌رتوكی (شرح الاربعین النوویة) له‌ ڕوون كردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی ژماره‌ یانزه‌دا ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ و ئه‌فه‌رموێت:
ئیمامی (ترمذي) فه‌رمویه‌تی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ (حسن صحیح)ه، به‌لام له‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پله‌ی حه‌سه‌ن و صه‌حیح له‌ یه‌ك فه‌رمووده‌دا تێنه‌گه‌یشتنێك دێته‌ پێش، چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ زانراوه‌ فه‌رمووده‌ی صه‌حیح جیاوازه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی حه‌سه‌ن، چونكه‌ زانایان فه‌رمووده‌یان كردووه‌ به‌م به‌شانه‌وه‌ :
1- صحیح لذاته. (خۆی له‌خۆیدا صه‌حیحه)
2- صحیح لغیره. (به‌هۆی فه‌رمووه‌یه‌كی تره‌وه‌ بووه‌ به‌ صه‌حیح)
3- حسن لذاته. (خۆی له‌خۆیدا حه‌سه‌نه)
4- حسن لغیره. (به‌هۆی فه‌رمووده‌یه‌كی تره‌وه‌ بووه‌ به‌ حه‌سه‌ن)
5- ضعیف. (لاواز)
باشه‌ كه‌واته‌ چۆن ئه‌كرێت كه‌ دوو وه‌صف كۆبكرێنه‌وه‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كدا كه‌ ئه‌و دوو وه‌صفه‌ جیاوازبن له‌یه‌ك: حه‌سه‌ن و صه‌حیح ؟؟
زانایان وه‌لامی ئه‌وه‌یان داوه‌ته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه:
ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمووده‌كه‌ له‌ یه‌ك كه‌سه‌وه‌ گێردرابووه‌وه‌ ئه‌وا واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زانا فه‌رمووده‌ ناسه‌كه‌ گومانی هه‌یه‌ كه‌ ئایا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ گه‌یشتۆته‌ پله‌ی صه‌حیح یاخود هه‌ر له‌ پله‌ی حه‌سه‌ندا ماوه‌ته‌وه.
وه‌ ئه‌گه‌ریش هاتوو ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ له‌ دوو كه‌سه‌وه‌ گێڕدرابووه‌وه‌ ئه‌وا واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ڕیوایه‌ته‌كان صه‌حیحه‌ و ئه‌وی تریشیان حه‌سه‌نه.
وه‌ لێره‌شدا سودێكی گرنگ هه‌یه‌ ئه‌ویش:
ئایا ئه‌و دوو پله‌یه‌ كامیان به‌هێزتره، ئه‌گه‌ر هاتوو بڵێین فه‌رمووده‌كه‌ صه‌حیحه‌؟ یاخود بڵیین حه‌سه‌ن و صه‌حیحه‌؟
له‌وه‌لامدا ئه‌ڵێین:
ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ دوو ڕێگه‌وه‌ فه‌رمووده‌كه‌ ڕیوایه‌ت كرابوو ئه‌وا فه‌رموودی (حسن صحیح) به‌هێز تره‌ له‌ صه‌حیح.
وه‌ ئه‌گه‌ریش له‌یه‌ك ڕێگه‌وه‌ ڕیوایه‌ت كرابوو ئه‌وا فه‌رمووده‌ی (حسن ضعیف) لاواز تره‌ له‌ فه‌رمووده‌ی (صحیح)، چونكه‌ فه‌رمووده‌ناسه‌كه‌ دوودڵ بووه‌ كه‌ ئایه‌ گه‌یشتۆته‌ پله‌ی صه‌حیح یاخود خۆی له‌خۆیدا هه‌ر حه‌سه‌نه.


من كتاب (شرح الأربعین النوویة) حدیث رقم 11، ص 178- 179
لفضیلة الشیخ محمد بن صالح العثیمین (رحمه الله)
وه‌ڕگێڕانی
هاوڕێ شارباژێڕی