ژمارەی بینین:

جێگای خۆی لە بەهەشتدا دەبینێ‌

نوسەر:م. عبدالمجيد عبدالحميد/ كفري
بەروار:٢٠١٢/١٢/٢٢

گەنجێك ..تەمەنی گەیشتووەتە شانزە ساڵ... لەمزگەوت بوو خەریكی خوێندنەوەی قورئان بوو... چاوەڕوان بوو قامەت بكرێت بۆ نوێژی بەیانی... كاتێ‌ كە قامەت كرا بۆ نوێژی بەیانی... قورئانەكەی گەڕاندەوە جێگەی خۆی... پاشان هەستا بۆ ئەوەی لە ریزەكە ڕاوەستێ‌... لەناكاودا لە زەوی دەداو دەبورێتەوە... كۆمەڵێك لە نوێژخوێنان بردیان بۆ نەخۆشخانە... ئەو پزیشكەی كە سەرپەرشتی نەخۆشی ئەو گەنجەی دەكرد بۆی گێڕامەوە ووتی:
ئەم گەنجەیان بۆ هێناین بە هەڵگیراوی دەتووت جەنازەیە... كە پشكنینم بۆ ئەنجام دا بینیم تووشی جەڵتەی دڵ هاتووە ئەگەر وشترێك تووشی بهاتایە ئەوا یەكسەر دەیكوشت... تەماشایەكی گەنجەكەم كرد بینیم زۆرانبازی لەگەڵ مردندا دەكات... وەلەدوا ساتەكانی ژیانیدا دەژی... پەلەمان كرد لە بە هاناهاتنییەوە, بووژاندنەوەی دڵمان بۆ ئەنجام دا... پزیشكێكی فریا گوزاریم لەسەری وەستاند بۆ ئەوەی چاودێری بكات...رۆیشتم هەندێ‌ ئامێر بهێنم بۆ چارەسەر كردنی ... كاتێ‌ بەپەلە گەڕامەوە بۆلای بینیم توند دەستی پزیشكەكەی گرتووە... وەپزیشكەكەش گوێی نزیكی دەمی گەنجەكە كردووەتەوە...وە گەنجەكەیش دەچپێنێتە گوێی پزیشكەكەوە راوەستام تەماشای ئەوانم دەكرد... چەند ساتێك... لەناكاو گەنجەكە دەستی پزیشكەكەی بەردا...وەهەوڵی دا لەسەر لایەكەی تری راكشێت... پاشان بە زمانێكی قورس ووتی: (أشهد أن لا الە الا اللە... وأشهد أن محمدا عبدە ورسولە..). بەردەوام دووبارەی دەكردەوە... وەلێدانی دڵی كەم دەبێتەوە... بەرەو نەمان دەچێت... ئێمەش هەوڵ دەدەین رزگاری بكەین... بەڵام قەزای خوای پەروەردگار بە هێزتر بوو... گەنجەكە مرد... لەوكاتەدا پزیشكی فریاگوزارییەكە دەستی بە گریان كرد... تاكو وای لێهات نەیتوانی لەسەر پێیەكانی راوەستێت... ئێمەش سەرسام بووین و ووتمان: ئەی فڵان... ئەوە چییە بۆ دەگری؟ ئەمە جاری یەكەمت نییە مردوو ببینیت... بەڵام ئەو بەردەوام بوو لەسەر گریانەكەی... كاتێ‌ گریانەكەی هێدی بووەوە...پرسیارم لێ كرد ئەو گەنجە چی پێ‌ ووتیت, ووتی: كاتێ‌ تۆی بینی ئەی دكتۆر... دەڕۆیت و دێیت... فەرمان دەكەیت و نەهی دەكەیت... زانی كەتۆ پزیشكی تایبەتی ئەوی... پێی ووتم: ئەی دكتۆر بڵێ‌ بە هاوڕێكەت كە پزیشكی دڵە با خۆی ماندوو نەكات... من دەمرم و گومانی تیادا نییە... سوێند بەخوا من ئێستا جێگای خۆم لە بەهەشتدا دەبینم...