ژمارەی بینین:

فەزڵ و پلەوپایەی دە ڕۆژی مانگی (ذي الحجة)

نوسەر:مامۆستا جمعە
بەروار:٢٠١٣/١٠/٠٥

الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على سيد المرسلين وبعد:
هەر لە فەزڵ و چاكەی پەروەردگارمان بۆ بەندە صاڵحەكانی وەرز و دەرفەت پێ بەخشینیان بۆ ئەوەی كردەوەی چاكە زۆر ئەنجام بدەن لەم كاتە گرنگانەدا.
بەڵگە لەسەر پلەو پایەی ئەم دە ڕۆژە:
2-عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (ما من أيام العمل الصالح فيها أحب إلى الله من هذه الأيام ـ يعني أيام العشر ـ قالوا: يا رسول الله، ولا الجهاد في سبيل الله؟ قال: ولا الجهاد في سبيل الله، إلا رجل خرج بنفسه وماله ثم لم يرجع من ذلك بشيء) {رواه البخاري}.
ابن عباس-ڕەزای خوایان لێ بێت- فەرمووی: پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) فەرمووی:{هیچ ڕۆژێك نییە كرداری چاك لای پەروەردگار خۆشەویست تر بێت وەك چاكە كاری لەم دە ڕۆژەدا} ووتیان: تەنانەت جیهادكردنیش لەڕێی خوادا. فەرمووی: {بەڵێ‌ تەنانەت جیهاد كردنیش لەرێی خوادا.}مەگەر پیاوێك خۆی و ماڵی بڕوات .هیچی نەگەڕێتەوە , واتە: نەفس و ماڵی بەخت بكات بۆ خوا.
3-پەروەردگار فەرمووی: ((ویذكروا اسم الله في ایام معلومات)).
ابن عباس فەرمووی: واتە دەرۆژی (ذي الحجة) وەك ابن كپیر لێوەی ئەیگێڕێتەوە.
4-عبدالله ی كوڕی عمر (ڕەزای خوایان لێبێت) فەرمووی: پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) فەرمووی: هیچ رۆژێك نییە لای پەروەردگار لەم دە ڕۆژە گەورە تر بێت, هەروەها كرداری تێدا خۆشەویست تر بێت, وەك ئەم دە ڕۆژە, دەی ئێوە تێیدا بەزۆری: (لا الە الا الله و اللەاكبر و الحمداللە ) بكەن. الطبراني
5-سعیدی كوری جبیر (رەحمەتی خوای لێ بێت) -كە یەكێكە لە زانا گەورەكانی تابعین-
ئەگەر (دە ڕۆژی) (ذي الحجة)دەستی پێ بكردایە ئەوەندە هەوڵی تێدا ئەدا تاوەكو بێ توانا ئەبوو. الدارمي
6-ابن حجر لە (فتح) دا ئەفەرموێت: ئەوەی ئاشكرایە هۆی ئەم پلە و فەزڵەی ئەم دە رۆژە بەسەر رۆژەكانی تردا.
لەبەر ئەوەی كە گرنگترین عیبادەتی تێدا كۆ دەبێتەوە, وەك نوێژ و روژوو صەدەقە و حەج, كە جگە لەم رۆژانەدا نییە.
ئەوكارانەی پەسەندە لەم رۆژانەدا بكرێت
1-نوێژ, پەسەندە كە دەستپێشخەری بكرێت بۆ جێبەجێكردنی فەرزەكان و بەزۆری سونەتەكان ئەنجام بدرێت, بەتایبەتی لەم دەڕۆژەدا: (ثوبان) ئەیگێڕێتەوە ئەفەرموێت: (گوێم لێ بوو پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) ئەیفەرموو: ((زۆر كرنۆش ببە, چەنكە هەر سوژدەیەك نابێت بۆ خوای گەورە ئیلا پلەیەك پێی بەرز ئەبێتەوە و تاوانێكت لەسەر لائەچێت))
رواە مسلم
2-رۆژوگرتن: لەبەر ئەوەی كە بەشێكە لە چاكەكاری, هەروەها (هنیدە)ی كوڕی (خالد) لە خێزانەكەیەوە ئەویش لە یەكێك لە خێزانەكانی پێغەمبەرەوە (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی: ((پێغەمبەری خوا لە نۆمینەی حاجیان بە رۆژوو ئەبوو,..)) رواە احمد و ابو داود و النسائی: ئیمامی نەوەوی فەرموویەتی: رۆژو گرتنی ئەم ڕۆژانە سونەتە و زۆر پەسەندە.
3-الله اكبر و لاالە الا الله و الحمدالله : لە فەرموودەی عبدالله ی كوڕی عمر دا هاتووە:
زۆر{الله اكبر و لاالە الا اللە و الحمدلله}ی تێدا بكەن.
ئیمامی بوخاری -ڕەحمەتی خوای لێ بێت- (ابن عمر) و(أبو هریرە) دەر ئەچوون بۆ بازاڕ لەم (دە رۆژەدا) الله اكبر یان دەكرد و خەڵكیش {تەكبیریان ئەكرد بە تەكبیرەكەیان}
هەروەها فەرمووی:{ئیمامی عمر لە شوێنی حەوانەوەی (الله اكبر)ی ئەكرد لە مزگەوت گوێیان لێ ئەبوو ئەوانیش (الله اكبر)یان ئەكرد. هەروەها ئەوانەی لە بازار بوون (الله اكبر)یان ئەكرد تاكو لە هەموو مینا دەنگی ئەدایەوە. (ابن عمر) لەو رۆژانەدا لە مینا (الله اكبر)ی دەكرد و لە دوای نوێژەكان و لەسەری جێگە و شوێنی دانشتنی و هاتووچۆی هەموو ئەو رۆژانە. سونەتە دەنگ بەرز كردنەوە بە تەكبیر لەو رۆژانەدا.
4-رۆژوی (رۆژی عەرەفە): رۆژوی عەرەفە سونەتی موئەكەدەیە چونكە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەربارەی رۆژووەكەی ئەفەرموێت: ((أحتسب علی الله أن یكفر السنة التی قبله و بعده)) رواە مسلم.
واتە:پاداشتی لای پەروەردگار كەفارەتی گوناهی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو. بەڵام هەركەس لە حەج بێت ئەوە نابێت بە رۆژو بێت, چونكە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لە عەرەفە ڕاوەستا بێ رۆژوو بوو.
5- فەزڵی رۆژی قوربان:
زۆرێك لە موسڵمان بێ‌ ئاگان لە گەورەیی ئەم رۆژە, هەندێك لە زانایان بە گەورەترین و چاكترین رۆژی ساڵی ئەزانن, ابن القیم -رەحمەتی خوای لێ‌ بێت- فەرموویەتی: (چاكترین رۆژ لای پەروەردگار رۆژی قوربانە, ئەویش رۆژی حەجی گەور). هەروەك چۆن لە (سنن ابی داود) پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) : ((چاكترین رۆژ لای پەروەردگار رۆژی قوربانە)).

چۆن پێشوازی لە وەرزی چاكە بكەین؟
1- جێی خۆیەتی موسڵمان پێشوازی لە ئەم بۆنانە بكات بە تەوبە و پەشیمانی راستەقینە و وازهێنان لە تاوان, چونكە تاوان رێگرە لە فەزڵی پەروەردگار.
2-هەروەها پێشوازی لێ‌ بكەین بە نیەتێكی راستەوە كە بیقۆزینیمەوە بە وەی, كە جێی رەزامەندی پەروەردگارە, هەر كەس راست بكات لە گەڵ پەروەردگاردا ئەوە سەرفرازە ((والذین جاهدوا فینا لنهدینهم سبلنا)) العنكبوت:69.
برای موسڵمان ئەم دەرفەتە لە دەستی خۆت مەدە پێش ئەوەی بڕوات و پەشیمان بیت.
خوای گەورە هەمووان مۆفەق بكات و یارمەتی هەموو لایەك بدات بۆ كاری چاكە.
والحمدلله رب العالمین