ژمارەی بینین:

چۆنێتی قوربانی كردن بە گوێرەی قورئان و سوننەت

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٣/١٠/١٣

إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره .. ونعوذ بالله من شرور أنفسنا و سيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلاَّ الله وحده شريك له ، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله ، أما بعد ..
1- پێناسەی قوربانی:
ئەو ئاژەڵەیە, كە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا سەردەبڕێت بۆ نزیك بوونەوە لە خوای گەورە, وە یەكێكە لە شیعری موسڵمانان كە لە قورئان و سوننەت و (إجماع) دا هاتووە. خوای گەورە دەفەرموێت: ((فصل لربك وأنحر)) {الكوثر:2}.
هەروەها پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (( ضحى رسول الله بكبشين أملحين ، ذبحهما بيده وسمى وكبر ووضع رجلة على صفاحهما)) رواه البخاري ومسلم. وعن عبد الله بن عمر –رضي الله عنهما – قال : قام رسول الله صلى الله عليه وسلم بالمدينة عشرة سنين يضحي . رواه أحمد والترمذي .

2- قوربانی كردن واجیبە لە سەر كەسێك كە توانای هەبێت:
بەڵگەی یەكەم:
عن عامر أبي رملة قال أخبرنا مخنف بن سليم قال ونحن وقوف مع رسول الله (صلى الله عليه وسلم) بعرفات قال: (( يا أيها الناس إن على كل أهل بيت في كل عام أضحية ...(( . اخرجه ابو داود . حديث حسن
(مخنف)ی كوڕی سلیم دەفەرموێت: ئێمە لە گەڵ پێغەمبەری خوادا بووین(صلی الله علیە وسلم) لە عەرەفات فەرمووی: ئەی خەڵكینە! لە سەر هەموو بەخیوكەرەی ماڵێك و هەموو ساڵێك قوربانی واجیبە.

بەڵگەی دووەم:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ الله عَنْهُ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: "مَنْ كَانَ لَهُ سَعَةٌ وَلَمْ يُضَحِّ فَلَا يَقْرَبَنَّ مُصَلَّانَا". أخرجه ابن ماجه (2/1044 ، رقم 3123) ، والحاكم (4/258 ، رقم 7565) وقال : صحيح الإسناد. وصححه الألباني رقم 6490 .
(ئەبو هریرە) دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە(صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی: هەركەسێك توانای هەبێت و قوربانی نەكات ئەوە با نزیكی نوێژی جەژن نەبێتەوە. ئەمەش بەڵگەیە لە سەر واجیب بوونی قوربانی كردن.

3-كاتی قوربانی كردن لە یەكەم رۆژی جەژنەوە تاوەكو سێ‌ رۆژەكانی تر (أیام التشریق):
عن أنس (رَضِيَ الله عَنْهُ)عن النبي (صلى الله عليه وسلم) قال: (( من ذبح قبل الصلاة فليعد)). أخرجه البخاري ومسلم.
ئەنەس (رەزای خوای لێبێت) دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە (صلی الله علیە وسلم) لە ڕۆژی (النحر) شوێنی حەیوان سەربڕین, فەرمووی: هەركەسێك پێش نوێژی جەژن قوربانێكەی سەربڕی ئەوە با دووبارەی بكاتەوە.

4- مەڕێك بۆ خێزانێكە بە گشتی ئەگەر چەند كەسێكش بن:
عن عطاء بن يسار ‏ ‏يقول سألت ‏ ‏أبا أيوب الأنصاري ‏ كيف كانت الضحايا على عهد رسول الله ‏ ‏صلى الله عليه وسلم ‏ ‏فقال: ((‏ ‏كان الرجل يضحي بالشاة عنه وعن أهل بيته فيأكلون ويطعمون حتى تباهى الناس فصارت كما ‏ ‏ترى ‏ )) . رواه الترمذي حديث حسن صحيح
عەتای كوڕی یەسار دەیگێڕێتەوە و دەفەرموێت: پرسیارم كرد لە ئەبو ئەیوبی ئەنساری: قوربانی كردن چۆن بووە لە كاتی پێغەمبەری خوادا(صلی الله علیە وسلم) ؟ ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی: خاوەن ماڵێك مەڕێكی دەكرد بە قوربانی بۆ خۆی و خێزانەكەی, لە گۆشتەكەیان دەخوارد و ئەیاندا بەخشاندەوە دوای ئەوە خەڵكی لەخۆ بایی بوون وەكو دەبینیت.
عن جابر بن عبد الله أنه قال: ((نحرنا مع رسول الله (صلى الله عليه و سلم) بالحديبية البدنة عن سبعة والبقرة عن سبعة )) ( صحيح ) وأخرجه مسلم

5- وشتر و مانگا بۆ حەوت كەسە:
----------------------------------
جابری كوڕی عەبدوالڵا (رەزای خوای گەورە لە خۆی و باوكی بێت) دەیگێڕێتەوە: ئێمە لە گەڵ پێغەمبەری خوادا(صلی الله علیە وسلم) حەیوانمان سەربڕی ساڵی حودەیبی وشتر بۆ حەوت كەس و مانگاش بۆ حەوت كەس.
هەروەها لە فەرموودەیەكی تردا دەفەرموێت: عن ابن عباس قال : (( كنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم في سفر ، فحضر الأضحى فاشتركنا في الجذور عن عشرة ، والبقرة عن سبعة )) حديث صحيح.

واتە: ئێمە لە گەڵ پێغەمبەری خوا بووین (صلی الله علیە وسلم) لە سەفەرێكدا , كەوتینە ناو جەژنی قوربانەوە , هاوبەش و شەریك بووین بۆ قوربانی كردنی وشترێك بۆ (10) كەس و مانگایەكیش بۆ حەوت كەس.

6-ئەو ئاژەڵانەی كە ناشێن بۆ قوربانی كردن: (نابینا (كوێر) نەخۆش, شەل , لاواز)
عن ‏ ‏البراء بن عازب ‏ قال: ((‏ ‏لا ‏ ‏يضحى بالعرجاء بين ‏ ‏ظلعها ‏ ‏ولا بالعوراء بين عورها ولا بالمريضة بين مرضها ولا ‏ ‏بالعجفاء ‏ ‏التي ‏ ‏لا ‏ ‏تنقي)).
حديث حسن صحيح
بەڕائی كوڕی عازب دەیگێڕێتەوە: قوربانی ناكرێت بە ئاژەڵی شەل, كە شەلێكەی دیار بێت, وە نا بینایەك كە روون و ئاشكرا بێت, وە نەخۆشێك كە نەخۆشێكەی دیار بێت, وە لاوازێك, كە زۆر لاواز بێت تەنها سوقانی پێوە مابێت.
• تەمەنی قوربانی بەم شێوازەیە: مەڕ ساڵێكی تەواو كردبێت و بزنیش دووساڵ و مانگاش دوو ساڵ چوبێتە ناو سێیەمەوە, وشتریش پێنج ساڵی تەواو كردبێت
7-دروستە لە قوربانی بخۆیت و لێشی هەڵبگریت:
عن عائشة رضي الله عنها أن النبي صلى الله عليه وسلّم قال : " كلوا وادخروا وتصدقوا ". رواه مسلم .
واتە: دایكمان (عائشە) رەزای خوای لێبێت لە پێغەمبەری خواوە (صلی الله علیە وسلم) دەیگێڕێتەوە كە فەرموویەتی: لە قوربانی بخۆن و بیهێڵنەوە و بیكەن بە خێر و صەدەقەش.

8-نابێت لە گۆشتی قوربانی بدرێت بە قەساب:
عَنْ عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، قَالَ : " أَمَرَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أن اقوم على بدنة, وان اقسم لحومها و جلودها , وجلالتها على المساكين و أَنْ لا أُعْطِيَ مِنْهَا عَلَى جِزَارَتِهَا شَيْئًا " . أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ
عەلی كوڕی (ابي طالب) (رەزای خوای لێ بێت) دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) فەرمانی پێ‌ كردووم كە ئامادە بم بۆ سەربڕینی وشترێك, لە ریوایەتێكی تردا هاتووە (فقمت علی البدن) واتە: بۆ سەرپەرشتی چەند وشترێك, لە ریوایەتی سێیەمدا ژمارەی وشترەكان (100) وشتر بووە , گوشت و پێستەكەی دابەش بكەم بە سەر فەقیر و هەژاراندا, وە هیچ شتێكی لێ‌ نەدەین بە قەساب.
• ئەو كەسەی كە ویستی قوربانی كردنی هەیە حەرامە لە یەكەم رۆژی (ذي الحجة) ەوە نینۆك و مووی گیانی لێ‌ بكاتەوە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت دةفةرمويَت : (( إذا دخلت العشر وأراد أحدكم أن يضحي فليمسك عن شعره وأظفاره )) رواه مسلم وأحمد .
واتە: گەر (دە رۆژی) یەكەمی مانگی (ذي الحجة) هات و كەسێكتان ویستی قوربانی هەبوو ئەوە با وازبێنێت لە لێكردنەوەی نینۆك و توكی گیانی.
• هەندێك لە ئاداب و مەرجەكانی قوربانی كردن:
1-ئەو كەسەی كە قوربانێكە سەردەبڕێت دەبێت كەسێكی ژیر و عاقڵ بێت.
2- ئەو كەسەی كە قوربانێكە سەردەبڕێت دەبێت موسڵمان بێت یان (أهل الكتاب)
3-پێویستە ئەو چەقۆیە تیژ بێت لە كاتی سەربڕیندا
4-رووی حەیوانەكە بكات لە قیبلە لە كاتی سەربڕیندا
5- لە كاتی سەربڕیندا بڵێت: (بسم الله والله أكبر ، اللهم هذا منك ولك اللهم تقبل مني)

وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين
وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما كثيرا

فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
kurbany 1.jpg ٤.٤٦ مێگا بایت
kurbany 2.jpg ٢.٩١ مێگا بایت