ژمارەی بینین:

ژیاننامەی زانای پایە بەرز پێشەوا ( مسلم بن الحجاج) ڕەحمەتی خوای لێ بێت

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/٠٩/١٨

ناو و (كنیە)ی
ئیمامی گەورە و ڕاستگۆ باوكی حوسێن, موسلیم ی كوڕی حەجاج كوڕی موسلیم كوڕی(ورد)كوڕی (كوشاذ) ڕەچەڵەكی (القشیري) (الینسابوري الدار) خاوەنی (الصحیح) یەكێكە لە ئیمامی فەرموودە, پقە حافڤ امام مصنف,زانا له فیقهدا,خەڵكی خۆرسانە.
ڕەچەڵەكی (نسبتە):
القشیري: ڕەچەڵەكە بۆ (قشیر بن كعب بن ربیعة بن عامر بن صعصعة), هۆزێكی گەورەیە بۆ ڕەچەڵەكە بۆ زۆربەی زانایانە.
شوێن و نیشتەجێبوونی:
النیسابوري: ڕەچەڵەكە بۆ نەیسابوور, كە باشترین شاری خۆراستانە.
لەدایك بوونی:
ئیمامی موسلیم لە نەیسابوور لە دایك بووە, ساڵی:(204ك)
پەروەردەبوونی{نشأتە}:
ئیمامی موسلیم (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) بە دەوڵەمەنی و سەغێەتی پەروەردە بووە وەكو(الذهبي) (1) لە(السیر)دا باسی دەكات, كە خاوەنی بازرگانی بووە و ماڵ و موڵكێكی زۆری هەبووە.بەڵام هیچ باسێك نەكراوە دەربارەی منداڵی و كەس و كاری. (1)البدایة والنهایة :11\33 تاریخ بغداد: 13\101
ڕۆشتنی بەدوای زانستدا :
ئیمامی(الذهبي) دەفەرموێت: یەكەم گوێگرتنی لە تەمەنی {18}ساڵی لە (یحیی)ی كوڕی(یحیی)ی تەمیمی, وە ساڵی (20ی) ك حەجی كردووە و گوێی لە (صعنبي)گرت لە مەككە كە گەورەترین شێخە بۆی, هەروەها لە كوفە گوێی لە ئەحمەدی كوڕی یونس و كۆمەڵێكی تر بوو, پاشان پێش تەمەنی (30) ساڵی.
وە بزانە كە ئیمامی موسلیم {ڕەحمەتی خوای لێ بێت} یەكێكە لە زانا پایە بەرزەكانی ئەم ئوممەتە و یەكێكە لە خاوەن لەبەركردن و تێگەیشتن لە دین, هەروەها یەكێكە لەو كەسانەی, كە بەدوای زانستدا دەگەڕێت لەم وڵات بۆ ئەو وڵات, لە شاری خوراسان گوێی لە (یحیی)ی كوڕی (یحیی) بوو و أبو إسحاقی كوڕی (ڕاهویة) و كەسانی تریش و وانەی لایان خوێندووە, وە لە عێڕاقدا گوێی لە ئەحمەدی كوڕی حەنبەل و عبدالله ی كوڕی مسلم و كەسانی تر دەگرێت وانەیان لادەخوێنێت, وە لە(حجاز)دا گوێی لە سەعیدی كوڕی مەنصور و {أبا مصعب}و كەسانی تر دەگرێت, وە لەمیسردا(عمرو)ی كوڕی (سواد)و(حرقلة)ی كوری یحیا و كەسانی تر, هەروەها سەردانی شاری بەغدادی كردووە و ڕیوایەتی ڵێیان وەرگرتووە.
ئەو مامۆستاو شێخانەی كە ئیمامی موسلیم وانەی لایان خوێندوە:
ئیمامی موسلیم شێخ و مامۆستای زۆرە تاوەكو ژمارەیان گەیشتە (240) مامۆستا, بەناوبانگترینیان: ( يحيى بن يحيى النيسابوري، وقتيبة بن سعيد، وسعيد بن منصور، وأحمد بن حنبل، وإسحاق بن راهويه، وأبو خيثمة زهير بن حرب، وأبو كريب محمد بن العلاء، وأبو موسى محمد بن المثنى، وهناد بن السري، ومحمد بن يحيى بن أبي عمر، ومحمد بن يحيى الذهلي، والبخاري، وعبد الله الدَّارِمِي، وإسحاق الكوسج)
پەیوەندی بە شێخەكەوەیە{ئیمامی بوخاری}:
(دار قطني) دەفەرموێت: ئەگەر ئیمامی بوخاری نەبوایە ئەوە ئیمامی موسلیم نەدەڕۆشت و نەدەهات.
ئەحمەدی كوری(حەمدون)ی (القصار):دەفەرموێت: موسلیم ی كوڕی (حەجاج)م بینی هات بۆ بو(خاری) ناوچەوانی (بخاري) ماچ كردوو و وتی: وازم لێ بێنە با ماچی پێكانت بكەم ئەی مامۆستای مامۆستاكان و ئەی گەورەی (محدثین) و پزیشكی فەرموودە لە{صحیح و ضعیف}دا, پاشان پرسیاری فەرموودەی(كفارة المجلس)ی كرد ئەویش شێوازی لاوازێكەی پێ وت {ئیمامی موسلیم}ش فەرمووی: هیچ ڕقی لێت نییە ئیلا كەسێكی حەسوود نەبێت, وە شایەتی دەدەم كە لەم دونیایەدا وەكو تۆی تێدا نییە شارەزا بێت.
قوتابییەكانی:
(علي بن الحسن بن أبي عيسى الهلالي، وهو أكبر منه، ومحمد بن عبد الوهاب الفرَّاء شيخه، ولكن ما أخرج عنه في (صحيحه)، والحسين بن محمد القباني، وأبو بكر محمد بن النضر بن سلمة الجارودي، وعلي بن الحسين بن الجنيد الرازي، وصالح بن محمد جزرة، وأبو عيسى الترمذي في (جامعه)، وأحمد بن المبارك المُسْتَمْلِي، وعبد الله بن يحيى السرخسي القاضي، ونصر بن أحمد بن نصر الحافظ،) هەروەها قوتابیەكی تری زۆریش.
شوێن و پایە بەباس باشكردنی لەلایەن زانایانەوە:
زانایان یەك دەنگن لەسەر بەڕێزی و ئیمامێتی بەرزێتی پلەی, وە باشترین پلەو پایەیە ئەویش لە زانستی فەرمودەدا (علوم الحدیپ)
(الحاكم)دەفەرموێت: گوێم لێ بوو (أبا عبدالرحمن السلیم) دەیفەرموو:.شێخێكم بینی دەم و چاو جوان و عابایەكی جوان لە بەریدابوو, هەروەها عەمامە و خوترەیەك بەبان شانیدا هاتبووە خوارێ‌, فەرموویان ئەوە (مسلم)ە (سلطان) چووە پێشەوە, وتیان: (أمیر المۆمنین) فەرمانی داوە كەوا موسلیمی كوڕی حەجاج ئیمامی موسڵمانان بێت, پاشان ڕۆشتە پێشەوە و (الله أكبر)ی كرد و نوێژی بۆ خەڵكی كرد.

مؤلفات الإمام مسلم
للإمام مسلم (رحمه الله) مؤلفات كثيرة، منها ما وُجد، ومنها ما فُقد؛ ومن هذه المؤلفات:
- كتابه الصحيح، وهو أشهر كتبه.
- كتاب التمييز.
- كتاب العلل.
- كتاب الوُحْدَان.
- كتاب الأفراد.
- كتاب الأَقْران.
- كتاب سؤالاته أحمد بن حنبل.
- كتاب عمرو بن شعيب.
- كتاب الانتفاع بأُهُبِ السِّباع.
- كتاب مشايخ مالك.
- كتاب مشايخ الثوري.
- كتاب مشايخ شعبة.
- كتاب من ليس له إلا راوٍ واحد.
- كتاب المخضرمين.
- كتاب أولاد الصحابة.
- كتاب أوهام المحدثين.
- كتاب الطبقات.
- كتاب أفراد الشاميين.