ژمارەی بینین:

ئایە ئەتەوێت ئەجر و پاداشت و عیبادەتی (83) بەدەست بهێنیت؟!

نوسەر:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٣/٠٧/٢٧

إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات اعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله أما بعد :
فإن أصدق الحديث كلام الله ، وخير الهدي هدي محمد (صلی الله علیه وسلم)،وشر الأمور محدثاتها،وكل محدثة بدعة ، وكل بدعة ضلالة ، وكل ضلالة في النار.
خوشك و برای موسڵمان....
ئایە ئەتەوێت ئەجر و پاداشت و عیبادەتی (83) بەدەست بهێنیت؟!
بێگومان هەركەسێك ئەم پرسیارەی ئاراستە بكرێت بەپەلە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت بەڵێ ئەو ئەجرو پاداشتەم دەوێت.....
بەڵام ئایە تەنها قسەكردن سودی هەیە, كە ئەو ئەجرو پاداشتە بەدەست بێنیت یان هەوڵ و كۆشش و تێكۆشانی دەوێت؟! بۆیە موسڵمانانی بەڕێز ئەم مانگە هەموو رۆژێك دوو بارە نابێتەوە هەروەها شەوی {لیلە القدر}یش تەنها ساڵی یەكجار دێت و پاشان دوای ساڵێكی تر دێتەوە, ئەو كاتەش چەندەها كەس لەئێمە نەماون و مردوون.....بۆیە بەراستی پێویستە ئەم دەشەوەی كۆتایی زیندو بكەینەوە بەشەونوێژ و قورئان خوێندن و تەسبیحات كردن, نەك بە تەماشاكردنی تەلەفزیۆن یاری و گاڵتەكردن...
وەكوعومەری كوری خەتاب (رەزای خوای لێبێت) دەفەرموێت: (( حاسبوا أنفسكم قبل أن تحاسبوا وزنوا أعمالكم قبل ان توزن عليكم))
واتە: موحاسەبەی نەفسی خۆتان بكەن پێش ئەوەی لەرۆژی قیامەت موحاسەبەتان لەگەڵ بكرێت, وە كردەوكانتان هەڵسەنگێنن بڵێیشئەوەی لە روژ قیامەت هەڵیسەنگێنن ,بۆیە ئێمەش پێویستە موحاسەبەی خۆمان بكەین و ئەو ئەجر و پاداشتە لەدەستی خۆمان نەدەین وپرسیار لە خۆمان بكەین.... ئایە كەسێك هەندێك پارەیەك تەرخان بكات بڵێت دەیدەم بەو كەسانەی كە شەو تاوەكو بەیانی ناخەون ئەو كاتە ئەبێ هەڵوێستی خەڵكی چۆن بێت, ئایە خەڵكی پۆل پۆل نەدەچوون بۆئەو جێگایە؟!... بێگوبان خەڵكی بەكۆمەڵ هێرشیان دەكردە ئەو شەێنانە, ئەی بۆچی ئەم( 10 ) شەوە زیندوو نەكەینەوە كە بە دڵنییایەوە خێرو پاداشتێكی زۆری هەیە كە{1000} مانگ عیبادەتت بۆ دەنوسرێت. وەكو خوای گەورە دەفەرموێت ::{لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ}.
واتە: عیبادەت كردن لەشەوی قەدر خێری لە( 1000 ) مانگ زیاترە, هەروەها پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: ((من قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه )) رواه البخاري.
واتە: هەركەسێك شەوی قەدر زیندوو بكاتەوە نوێژی تێدا بكات و قورئانی تێدا بخوێنێت وە باوەری پێ هەبێت و بەتەمای ئەجر و پاداشت بێت , ئەوە هەرچی تاوانی هەیە خوای گەورە لێی خۆش دەبێت ..
ئایە كەی شەوی قەدرە؟
شەوی قەدر لە{دە} شەوی كۆتاییدایە, بەتایبەتی لە تاكەكانی وەكو پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (( تحروا ليلة القدر في الوتر من العشر الأواخر)) رواه البخاري 4/259 .
واتە: بەدوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە دە شەوی كۆتاییدا لەتاكەكانی، بەڵام بۆ دڵنیابوون كە ئەو شەوەت لەدەست نەچێت ئەو باشتر وایە هەر{10} شەو دانیشیت وەكو عبدالله ی كوڕی عومەر دەیگێرێتەوە لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت:

((التمسوها في العشر الأواخر، فإن ضعف أحدكم أو عجز فلا يغلبن على السبع البواقي))رواه أحمد ومسلم.
واتە: ئەو شەوە بگرێن بە دوایدا لە{10} شەوی كۆتاییدا ئەگەر یەكێكتان توانای نەبوو ئەوە با لە حەوت شەوە تاكەكاندا دانیشێت و زیندووی بكاتەوە.
ئایە چ دوعایەك بوترێت باشە لەم شەوەدا؟
دایكمان {عائیشە} رەزای خوای لێبێت دەفەرموێت وتم ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر زانیمە شەوی قەدر كەیە چ بڵێیم؟ ئەویش فەرمووی بڵێ: {اللهم انك عفو كريم تحب العفو فاعفو عنا}.رواه الترمذي.
نیشانەكانی شەوی قەدر:
1-هەڵهاتنی خۆر كە تیشكی نییە. وەكو پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (( إنها تطلع يومئذ لا شعاع لها)).

واتە: خۆر كە هەڵدێت تیشكی نییە.
2-شەوێكی كپە و نە ساردە و نە گەرمە:
((ليلة القدر ليلة سمحة طلقة لا حارة ولا باردة، تصبح الشمس صبيحتها ضعيفة حمراء))
شەوی قەدر شەوێكی كپە و نە گەرمە و نە ساردە.